کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆباما ١ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن دۆلار بەرتیلی بە کۆماری ئیسلامی داوە

14:28 - 6 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: بەرپرسێکی سپای پاسدارانی ڕێژیم یەکێک لە قسەکانی دۆناڵد ترامپی پشت ڕاست کردەوە و وتی: ئێرای بڕی ١ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری لە بەرامبەر ئازادکردنی جەیسۆن ڕەزائیان لە ئامریکا وەرگرتووە.

بە وتەی پاسدار حسەین نەجات جێگری سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەوڵەتی ئۆباما لە بەرامبەر ئازاد کردنی جەیسۆن ڕەزائیان هاووڵاتی ئامریکایی – ئێرانی و هەواڵنێری واشەنگتۆن پۆست ئەم بڕە پارەی ڕادەستی ئێران کردووە.

پێشتر دۆناڵد ترامپ لە لێدوانەکانی کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئامریکا باسی لەم دۆسیە کردبوو کە کابینەی ئۆباما بەردەوام نکۆڵییان لێ دەکرد.

تۆمەتی وەپاڵ دراوی ڕەزائیان سیخوڕی و پێکهێنانی تۆڕی سیخوڕی لە ئێراندا بوو.

هەنووکە بنەماڵەی جەیسۆن ڕەزائیان لە دادگای فێدڕالی ئامریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی سکاڵایان تۆمار کردووە و وتوویانە تاران بۆ وەدەستخستنی هێژمۆنی زیاتر لە پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و هەروەها بەرتیل و ئیمتیاز وەرگرتن لە دەوڵەتی ئامریکا کەڵکاژۆی لە جەیسۆن وەرگرتووە.