کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیفا گەردی بە هۆی تەقینەوەی بۆمب گیانی لە دەست دا

21:15 - 7 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: شیفا گەردی یەکێک لە ژنه هەواڵنێرانی کورد لە کاتی ڕووماڵی هەواڵدا لە شەڕی موسڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوت٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی شیفا گەردی یەکێک لە هەواڵنێرانی کاناڵی کوردیی ڕووداو لە کاتی ڕووماڵ کردنی ڕووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، گیانی لە دەست دا.

هەروەها بە هۆی ئەو ڕووداوە وێنەگرێکی ئەم کاناڵە کوردییە بە ناوی یونس مستەفا بریندار بوو.

شیفا گەردی بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش گیانی لە دەست دا.

شیفا گەردی شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی ساڵی ١٩٨٦ی زایینی لە کاتی ئاوارەيیدا لە ئێران لەدایک بووە و دواوی تەواوکردنی خوێندنی تایبەت لە بەشی ڕاگەیاندا، لە کاناڵی تلویزێۆنی ڕووداودا وەک هەواڵنێرێکی بە توانا کاری کردووە.

کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران وێڕای دەربڕێنی خەم و پەژارە سەبارەت بە گیان لە دەست دانی ناوبراو سەرەخۆشی لە پێرسۆنێلی کاناڵی ڕووداو، بنەماڵە و هەموو هاوکارانی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.