کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەردەوامە

22:33 - 7 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارە و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەران و ڕۆڵە نەبەزەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پاراستن و ڕێزگرتن لە زمانی دایکی بە شێوەی جۆراوجۆر لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکی بەڕێوە دەبەن.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە شاری شنۆ بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی زمانی دایکی له‌ شوێنەکانی وەک قوتابخانەی حاج رسولیان، هونەرستانی خدیجه کبری، حەوزەی موقاومەتی بەسیجی قوتابخانەی گورگاوێ قوتابخانەی گوندی نەرزیوێ و پاڕکی شەهرەکی فەرهەنگیان چالاکیی تەبلیغاتیان ئەنجام داوە.