میرۆ عه‌لیار
سه‌ره‌تا پیویسته ئاماژه بکرێ که ئه‌و نووسراوه‌یه باسێکی گشتییه له‌سه‌ر خه‌باتی کورد به‌گشتی و پێوه‌ندیی تایبه‌تی به حیزبێک یان به‌شێکی کوردستانه‌وه نیه. هه‌روه‌ها، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه ئیدیعای خه‌سارناسی ته‌واو و بێ که‌مووکووڕی شۆڕشه‌کانی کوردی نیه، چون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته گرووپێک له شاره‌زایانی سیاسی، کۆمه‌ڵناس، مێژووناس، نیزامیکار و تێکۆشه‌رانێک که ساڵانێکی دورودرێژ چالاکانه له بزووتنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردستان دا به‌شدار بوون و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی خه‌باتیان به چاوی خۆیان دیوه و ته‌جره‌به‌یان کردووه، پێکبهێندرێ و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه گرینگه‌یان پێبسپێردرێ.
ئه‌وڕۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد که له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له‌ئارا دایه، به قۆناخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ. له‌لایه‌که‌وه هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ کورد ڕه‌خساوه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانیش له‌سه‌ری زۆرتر و ئالۆز تر بوون.
کورد به‌شی زۆری به‌خۆیه‌تی که چۆن ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر خۆی بڕه‌وێنێته‌وه و چه‌نده بتوانێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه بقۆزیێته‌وه، که‌ڵکیان لێوه‌رگرێ و بیانکا به ده‌سکه‌وت بۆ گه‌له‌که‌مان.
له‌ئارادابوونی خه‌بات و تێکۆشان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ته‌نیا باری ئه‌رێنی نیه، به‌ڵکوو به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی جوغرافیایی- سیاسی کوردستان، کۆمه‌ڵێک ئاڵۆزی و کێشه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه!
بۆیه ئێستا گونجاوترین کاته که خه‌سارناسێکی واقعبینانه‌ی خه‌باته‌کانی ڕابردوو و ئێستامان بکرێ، چه‌ند پرسی گرنگی ناڕوون بخرێنه به‌رباس، پێداویستتیه‌کان بناسین و خۆمان به‌هێز و ئاماده بکه‌ین.
ته‌نیا له‌به‌ر رووناکایی دیتنی که‌مووکووڕییه‌کان ده‌توانین هه‌ست به پێداویستی و پێویستیه‌کانی خه‌بات بکه‌ین و بۆ دابینکردنیان هه‌وڵ بده‌ین.
مه‌به‌ستی نووسه‌ر له نووسینی ئه‌و بابه‌ته، ورووژاندنی پرسێکه که لێوردبوونه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان دایه. ئه‌گه‌ر خه‌باتگێڕان و ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسیی کورد به ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن، ئامانجی نووسه‌ر وه‌دیهاتوه.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌کردن به چه‌ند پرس که ڕوونکردنه‌وه‌یان پێویسته. چون شینه‌کردنه‌وه و ڕوون نه‌بوونی هێندێک چه‌مک و پرسی سیاسی، ده‌بێته هۆی به لاڕێداچوونی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد:
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک له نێوه‌که‌یڕا دیا‌ره، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه و بێبه‌شه بۆ ماف و ئازادی و ڕزگاری له ژێرده‌ستی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یانی تێکۆشان بۆ دابینکردنی ماف و ئازدی هه‌موو چین و توێژ و حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی، ئیتنیکی، سینفی، بیروباوه‌ڕی سیاسی.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئیدئولوژیکی، خه‌باتی فیرقه‌یی، خه‌باتی ڕێکخراوه‌یه‌کی سینفی یان ته‌نانه‌ت جووڵانه‌وه‌یه‌کی دێموکراسیخوازی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بۆ چینێک یان مه‌زهه‌بێک یان سینفێکی تایبه‌تی نیه.
له تایبه‌تمه‌ندییه سرنجڕاکێشه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که هه‌موو لایه‌نانه‌کانی گه‌لی ڕاپه‌ڕیو هه‌زینه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاریشیان به خه‌بات نه‌بێ!
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیه ببینین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنین که خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی تاقه حیزبێک، تاقه مه‌زهه‌بێک یان تاقه لایه‌نێک نیه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار بن و خه‌باته‌که ته‌نیا به به‌شداری هه‌موان و به خه‌باتی یه‌کگرتووی هه‌موو ڕێکخراوه چالاکه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی خه‌بات، سه‌رده‌که‌وێ.
ئێستا ئه‌و یه‌کگرتووییه بۆ وه‌دی نه‌هاتوه وکێ و بۆچی نایکا، شتێک له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ.
حیزبێکی خه‌باتگێڕ و خاوه‌ن پێگه و نفووزی کوردستانی به وه‌خۆگرتنی تێچوویه‌کی قورس به‌ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ستی کوردایه‌تی و خۆڕاگری خه‌ڵک زیندوو ڕاگرێ، ئیقتداری حکوومه‌ت بخاته ژێر پرسیاره‌وه، هیوا و وره‌ی خه‌ڵک به‌هێز بکا و ترس له ڕێژیم بشکێنێ، ئاڵای خه‌بات شکاوه ڕاگرێ، به‌رگری له داڕمانی داخوازه نه‌ته‌ییه‌کان بکا، پاشه‌کشه به ڕه‌خنه‌گران (منتقدین) بکا، بۆ ماوه‌یه‌ک حاکمییه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له کردستان به چه‌لنج بکێشێ و ته‌نانه‌ت ڕێژیم ناچار به دانی هێندێک ئیمتیازی سیاسی و کولتووری بکا.
به‌ڵام مێژووی خه‌باته‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌ری ده‌خا که حیزبێک، هه‌رچه‌ندی له باری نیزامییه‌وه به‌هێزیش بێ، به‌ته‌نیا نا‌توانێ خه‌بات به ئاکام بگه‌یه‌نێ و ماف و ئازادیی یه‌کجاری بۆ گه‌له‌که‌ی دابین بکا. چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یاسامه‌ندی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و یاسامه‌ندییانه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
پرسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی خه‌بات، ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گرینگی تایبه‌تی هه‌یه.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ژێرسته‌م، بێبه‌ش و دابه‌شکراو ئاشکرایه له باری چه‌ک و چۆڵ و که‌ره‌سته‌ی مودێڕنی نیزامی و هه‌واڵده‌ری، ئیمکاناتی ماڵی- لوجستیکی و مه‌وقعییه‌تی نیزامییه‌وه به‌گشتی، زۆر له حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان لاواز تره.
باشه خه‌باتێکی ئاوا نابه‌رابه‌ر بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه، چ ئیمکاناتێکی له‌به‌رده‌ست دایه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له مێژوو دا مرۆڤی ئازادیخواز له باڵاده‌ستیی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر ترسابا و پرینگابایه‌وه، خه‌باتی ڕزگاریخواز و به‌ربه‌ره‌کانێی مرۆڤه‌کان دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا و چه‌وسێنه‌ر، چه‌وسێنه‌ر ده‌مایه‌وه و چاره‌نووسی چه‌وساوه‌کانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات!
ئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی کورد و گه‌لانی ئازادیخوازی دیکه ده‌یسه‌لمێنن که زۆرداران له‌شکاننه‌هاتوو نین و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر هه‌ن که ده‌توانن نابه‌رابه‌ریی هێزی خه‌باتکار به‌رامبه‌ر به هێزی پۆشته و به‌ئیمکانی دوژمن، قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه.
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، ناسین و وه‌دیهێنانی به‌تایبه‌تی چوار فاکته‌ری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز، بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخواز، چاره‌نووسساز و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه:
١. ئیراده و بیروباوه‌ڕی قایم به ئازادی و به خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێرده‌ستی.
٢. به‌شداریی هه‌راوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جووڵانه‌وه‌دا. خه‌ڵک خۆیان به خاوه‌نی خه‌باته‌که بزانن.
٣. هاوکاریی و تێکۆشانی یه‌کگرتوویی هێزه‌کانی نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
٤. ده‌روه‌ستبوون به ئوسووڵ و پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان. ته‌نیا پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکراسی ده‌توانێ یه‌کێتی دڵخوازانه دابین بکا، هاوخه‌باتی بپارێزێ و به‌رده‌وامبوونی ده‌سته‌به‌ر بکا.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێکی بنده‌ست به‌بێ دابینکردنی ئه‌و چوار فاکتۆره سه‌ره‌کیه، سه‌رکه‌وتنی ئاسته‌مه.
خه‌باتی نه‌ه‌وه‌یی له وڵاتێک که ڕێژیمه‌که‌ی دیکتاتورییه و ئاماده نیه ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی گه‌ڵی مافخواز بسه‌لمێنێ و هیوایه‌کیش به وتووێژی جیدی و چاره‌سه‌رێکی سیاسی به‌دی ناکرێ، هێزی یه‌کگرتووی هه‌موولایه‌نه‌کانی به‌شدار ده‌خوازێ.
ڕێژیمه دیکتاتوریه‌کان ئه‌گه‌ر هێزێکی واقعی له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا ببینن و هه‌ست به مه‌ترسی بکه‌ن، ئه‌وکاته بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پاشه‌کشه ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و فشار و مه‌ترسییه ده‌توانێ به هێزی کگرتووی هه‌موولایه‌نه‌کان و پشتیوانیی کۆمه‌ڵگا دروست بێ.
خه‌بات دێموکراسی هه‌ڵناگرێ !
به‌پێێ هێندێک بۆچوون، به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی له‌کاتی خه‌بات و به‌تایبه‌تی له خه‌باتی چه‌کداریدا، مومکین نیه و خه‌باتی چه‌کداریی دێموکراسی هه‌ڵناگرێ. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ڕاست نیه، چون له‌گه‌ڵ سروشت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی ناته‌بایه.
ئه‌و بۆچوونه مرۆڤ وه‌بیر قسه‌یه‌کی ئه‌لێخاندرۆ خودوروفسکی نووسه‌ر و نمایشنامه نووسی ئیسپانیایی ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێ: ئه‌و باڵندانه‌ی له قه‌فه‌سدا چاو ده‌که‌نه‌وه، فڕین به نه‌خۆشی ده‌زانن!
کورد له دیکتاتوری دا له‌دایک بووه، به چه‌وسانه‌وه و بنده‌ستی ڕاهاتوه، ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی دێموکراسی پێنه‌دراوه، بۆیه ئه‌گه‌رچی باسی دێموکراسی ده‌کا، به‌ڵام له ناخیدا دێموکراسی بۆخۆی به زیان و هه‌ڕه‌شه ده‌زانێ! قسه‌که‌ی خودوروفسکی ڕاسته!
ده‌ور و پێداویستیی دێموکراسی هه‌تا ئێستا له خه‌باتی ڕزگاریخواز دا هه‌ست پێنه‌کراوه. بۆیه دێموکراسی له خه‌باتی کورد دا ئێستا سنووری قسه و ئیدیعای تێنه‌په‌ڕاندوه و نه‌بۆته باوه‌ڕ. ده‌نا خه‌باتێکی ڕزگاریخواز بۆ سه‌ربه‌ستی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس نا‌توانێ له‌گه‌ڵ ئوسووڵی دێموکراسی ناته‌با بێ. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دێموکراسی که‌وته ناته‌باییه‌وه، خه‌باتی ڕزگاریخواز نیه و ئازادی بۆ گه‌لی چه‌وساوه‌ی لێناکه‌وێته‌وه!
بێگومان هۆکارێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی دروستبوونی ئه‌و بۆچوونه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ له لێکدان و لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی دوو به‌شی سیاسی و نیزامی له خه‌باتی کورد دا.
سیاسه‌ت و ئومووری نیزامی دوو حه‌وزه‌ی به‌ته‌واوی جیاوازن به یاسامه‌ندیی، مه‌نتق، ئه‌رک، سروشت و ڕه‌ساله‌تی جیاوازه‌وه. لێکدانی سنووری نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی و حه‌وزه‌ی نیزامی ده‌بێته هۆی میلیتاریزه‌بوونی سیاسه‌ت و تێگه‌یشتن و تێڕوانین له سیاست و خه‌بات. واته زاڵبوونی بیر و مه‌نتقی نیزامی به‌سه‌ر به‌شی سیاسی دا.
ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕدابوون و دێموکراسی پێکناکۆک بایه‌ن، ده‌بوا وڵاتانی دێموکراتیک که تووشی شه‌ڕ دێن، دێموکراسی‌یان له وڵاتانی خۆیاندا ته‌عتیل کردبایه!
ڕه‌چاوکردنی پێوه‌رکانی دێموکراسی له هیچ شوێنێک هاسان نیه و تاقه‌ت و بوێری زۆری گه‌ره‌که. به‌گشتی، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست که‌یفی به ڕێزگرتن له ئوسووڵی دێموکڕاسی نایه، به‌ڵام بۆ وه‌دیهێنانی هاوده‌نگی و هاوخه‌باتی، ئالترناتیڤێک بۆ دێموکراسی و کولتووری دێموکراتیک به‌دی ناکرێ.
ئه‌گه‌ر ڕێز له پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان نه‌گیرێ، نێوماڵی کورد قه‌ت ڕێک ناخرێ و یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی دابین ناکرێ، ئامانجی به‌شداریکردنی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان له خه‌بات دا وه‌دی نایه و سه‌ره‌نجام خه‌ڵک له ناته‌بایی و کێشه‌ی نێوخۆیی ماندوو ده‌بن و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ بیروباوه‌ڕ به خه‌بات بۆ ئازادی له‌رزۆک بکا.
یه‌کێ له ده‌رسه به‌نرخه‌کان و ئه‌زموونه تاقیکراوه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی زۆری چه‌ک و چه‌کدار و پووڵی زۆر قه‌ت عامیلی یه‌کلاکه‌ره‌وه و سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه نه‌بوون.
چه‌ک و پووڵ مه‌رجی لازمن بۆ خه‌بات، به‌ڵام مه‌رجی کافی بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌بوون و نین. چه‌ک و پووڵ به‌ته‌نیا، هه‌رچه‌نده‌ش زۆر بن، به‌بێ هاوپێوه‌ندی و یه‌کێتی نیشتمانی، سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر ناکا.
چه‌ک و پووڵ ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا نه‌بێ، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به زیانی خه‌باتی ڕزگاریخوازیش دا بشکێته‌وه و ببێ به کۆسپ بۆ وه‌دیهاتنی یه‌کێتی و کاری هاوبه‌ش.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌بوونی زه‌مینه‌ی ڕێکخستن و به‌شداریی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و تێکۆشانی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه.
له‌و خه‌باته‌دا، پێشمه‌رگه که جێگه و پیگه‌ی تایبه‌تی له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا هه‌یه، ئه‌وڕۆش وه‌ک باسکی چه‌کدار و به‌توانای خه‌بات و پاڵپشت و یاریده‌ده‌ری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا دڕیژه به ڕه‌ساله‌تی خۆی ده‌دا.
که باسی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ته‌بایی و به‌شداری خه‌ڵک ده‌کرێ، ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش ببینین که ئه‌حزابی سیاسی کۆمه‌ڵگا دابه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌وانیشن که دتوانن ببن به ئولگوو بۆ کۆمه‌ڵگا و ته‌بایی کۆمه‌ڵ دابین و کۆمه‌ڵگا سازمانده‌هی بکه‌ن، بۆیه هاوکارییان به‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌نده گرنگه.
ئه‌ساسه‌ن کارکردن به پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان و هه‌وڵدان بۆ داهێنانی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک بۆخۆی خه‌باته دژی ئیستبداد و بۆ ڕووخانی ڕێژیمی دیکتاتورییه.
یه‌که‌م، چون دێموکراسی له‌گه‌ڵ ماهییه‌ت و بنه‌مای هزری ڕێژیمی دیکتاتور و ئیدئولوژیک ناته‌بایه و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سیستمی دیکتاتوری و دووه‌م، چون دێموکڕای که‌شی سیاسی سالم پێکدێنێ، ده‌توانێ هێزه پڕشووبڵاوه‌کان ڕێکبخا و به‌وجۆره جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به پیلانه‌کانی دوژمن به‌هێز بکا و بیپارێزێ.
موخالیف بین یان موافق، بکرێ یان نه‌کرێ، سێ دیارده‌ی خه‌باتی نه‌ته‌ویی- یه‌کگرتوویی- دێموکڕاسی وه‌ها به‌یه‌که‌وه گرێدراون که لێکجیاکردنه‌وه‌یان نامومکینه، چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ به‌شداریی خه‌ڵک و یه‌کگرتوویی هێزه سیاسیه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه به ئاکام ناگا، و موشارکه‌تی خه‌ڵک و یه‌کگرتوویی حیزبه‌کان به‌بێ پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکڕاسی وه‌دی نایه. ئه‌و دیاردانه وه‌ک زنجیر به‌یه‌که‌وه گرێدراون و به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی بڕوای به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌بێ بڕوای به دێموکراسی و خه‌باتی هاوبه‌شیش هه‌بێ و بیانووی ڵی نه‌گرێ!
به‌هۆی گرنگیی زۆر، لێره له زۆر جێ‌دا باسی پێداویستیی دێموکڕاسی کراوه. مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که ئێستا کوردستان ببێته سوئێد و به‌رپرسانی ئه‌حزابی کوردستانی وه‌ک سوئێدییه‌ک بیر بکه‌نه‌وه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه به‌شی ئه‌وه‌نده ڕێز له پێوه‌ره دێموکڕاتیکه‌کان بگرن که به‌یه‌که‌وه بسازێن و به‌هێزی یه‌کگرتووی حیزبه‌کان خه‌باته‌که‌مان له‌و چه‌قبه‌ستووییه ترسناکه ڕزگار بکه‌ن.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی مێشک و سیاسه‌ت
میلیتاریزه‌بوونی مێشک و سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا که به‌داخه دووره‌دیمه‌نێکیش بۆ گۆڕانی به‌دی ناکرێ، ده‌بێته هۆی دژوارتربوونی خه‌بات، یه‌کبوعدی بیرکردنه‌وه، چه‌قبه‌ستووی سیاسی، به‌هه‌ڵه‌داچوون له هه‌ڵسه‌نگاندی هێزی خۆمانه و ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی ده‌بێته هۆی داماوی له دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه سیاسیه‌کانی نێوخه‌باتی ڕزگاریخوازدا.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی سیاسه‌ت بریتین له:
• توانایی، ده‌سه‌ڵات و نفووز و دواڕۆژ له چوارچێوه‌ی هیز و ئیمکاناتی نیزامی دا ده‌خوێندرێته‌وه و ته‌عریف ده‌کرێ.
• لاوازبوونی ئوتوریته‌ی به‌شی سیاسی.
حه‌ق ته‌نیا به هێزی نیزامی دابین ده‌کرێ و پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌نیا له ڕێگای نیزامییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن! ته‌نیا به هێزی نیزامی ماف و ئه‌منییه‌ت و ئاشتی دابین ده‌کرێ.
• لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات و ئوسووڵی دێموکراسی ده‌که‌ونه به‌ر سێبه‌ری مه‌نتقی نیزامی و له پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجه نیزامییه‌کان دا ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه. دێموکراسی ده‌بێته پرسی مرۆڤی لاواز!
• باس له واقعبینی و ته‌عادول به خاڵی لاواز و ترس داده‌نرێن و ده‌که‌ونه به‌ر تانه و لۆمه و گاڵته‌ی شۆڕشگێڕان. مرۆڤ هه‌تا دروشمی قه‌به تر و ڕادیکاڵ تر بدا، شۆڕشگێڕ تره!
• پرسی یه‌کێتی و خه‌باتی هاوبه‌ش کاڵ ده‌بێته‌وه و هه‌ست به پێداویستییه‌که‌ی ناکرێ و دۆسیه‌که‌ی ده‌خرێته ئارشیوه‌وه!
بێ‌نیازی له خه‌ڵک و هاوپه‌یمانی و هاوده‌نگی. گۆیا حیزبه‌که بۆخۆی به‌ته‌نیا هه‌مووشتێک ده‌توانێ و پێویستی به که‌س نیه!
• به په‌یڕه‌وی له مه‌نتق و یاسامه‌ندی نیزامی، زیهنییه‌تی ته‌مه‌رکوزگه‌رایی و سانترالیزم له سیاسه‌تدا په‌ره‌ده‌ستێنێ. بیرکردنه‌وه له مه‌قووله‌ی فه‌رمان و ئیتاعه‌ت دا ده‌بێته باو.
• دابه‌شکردنی ده‌ورووبه‌ر به دۆست یان دوژمن و حاکمبوونی قانوونمه‌ندی سه‌نگه‌ر، واته یا من یا تۆ!
سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو تووشی چاره‌نووسی دینی حکوومه‌تی دێ و به‌ده‌ردی ئه‌و ده‌چێ. سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو له ڕه‌ساله‌تی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه و کارایی و ئیعتباری خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر ئێستا ئه‌و کیشه‌یه له خه‌باتی به‌شه‌کانی کوردستان به‌جوانی وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ و زیانی به جووڵانه‌وه‌ی کورد گه‌یاندوه.
کاتێک سنوور له‌نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی و به‌شی نیزامی دا نه‌ما، سیاسه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی یاسامه‌ندیی و مه‌نتقی بواری نیزامییه‌وه و ئه‌وکاته نه سیاسه‌ت و نه نهادی نیزامی ناتوانن ئه‌رکه‌کانی خۆیان سه‌رکه‌وتووانه به‌جێ بگه‌یه‌نن و ڕێبه‌ریی سیاسی له لێکدانه‌وه و بڕیاره‌کانیدا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێ و دێموکڕاسی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه دوو دیارده‌ی پیکناکۆک!
زۆر له تێئوریسیه‌نه‌کانی زانستی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ره ناسراوه‌کانی نیزامی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی لێکجیاکردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌ی سیاسی و حه‌وزه‌ی نیزامی و په‌یڕه‌وی حه‌تمی سوپا له ڕێبه‌ریی سیاسی، پێداگریی ده‌که‌ن و به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ده‌زانن.
شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن!
ئیغراق نیه ئه‌گه‌ر بگوترێ که هه‌زاران جار ئه‌و ڕسته‌یه گوتراوه‌ته‌وه که کورد ئاشتیخوازه و خوازیاری شه‌ڕ نیه، به‌ڵام حکوومه‌ت شه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ. به‌ڵام نه‌مبیستوه جارێک یه‌کێ خۆی به‌و پرسیاره‌وه ماندوو کردبێ، بۆچی ڕێژیمه‌کان شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن؟!
به‌پێێ مه‌نتق، مرۆڤ کاتێک شتێک به‌سه‌ر نه‌یاره‌که‌یدا ده‌سه‌پێنێ که قازانجی خۆی و زیانی لایه‌نی به‌رامبه‌ری تێدا به‌دی بکا.
ئاخر دوژمن خۆ له‌به‌ر دڵسۆزی شه‌ڕ به‌سه‌ر بۆ کورددا ناسه‌پێنێ، ده‌بێ قازانجێکی گه‌وره‌ی خۆی له‌و شه‌ڕدا ببینێ! ده‌نا مه‌عقوول نیه ڕێژیم خۆی تووشی شه‌ڕێک بکا که به‌زیانی ئه‌و ته‌واو بێ! ئه‌ی بۆ ئه‌وکاره ده‌کا؟!
گه‌ڕان به‌دوای وڵام بۆ ئه‌و پرسیاره، بۆمان ده‌رده‌خا دوژمن له‌کوێدا قازانج ده‌کا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێ؟ ئه‌وه بۆ خه‌باتی داهاتووی کورد یه‌کلاکه‌ره‌وه و حه‌یاتییه.
ئه‌وه که ڕێژیمه‌کان سه‌ره‌ڕۆ و دیکتاتور و دوژمنی دابینکردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن و بێجگه‌له دیفاعی چه‌کدارانه، هیچ ڕێگایه‌کی دیکه بۆ کورد ناهێڵنه‌وه، ڕاست و ئاشکرایه! ئه‌وه ئه‌ساسه‌ن هۆکاری ڕاپه‌ڕینی کورد و ده‌ستبردن بۆچه‌که، به‌ڵام به‌ته‌نیا وڵامی پرسیاره‌که ناداته‌وه.
ئه‌وه‌ش که جووڵانه‌وه‌ی کورد له باری چه‌ک و چۆڵی نیزامی و ئیمکاناتی ماڵی و لوجستیکییه‌وه زۆر له دوژمنه‌کانی لاواز تره، ڕاسته! به‌ڵام خۆ کورد به‌ر له ده‌ستپێکردنی خه‌باتیش ئه‌وه‌ی زانیوه! پاشان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به بنه‌ما، ئیدی خه‌بات بۆ ئازادی و وه‌ستانه‌وه به‌دژی زۆرداران مانای نامێنێ، ده‌بێ واز له خه‌بات بێنین و خۆمان به ده‌ستی چاره‌نووس بسپێرین! ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه! که‌وابوو ده‌بێ هۆکاری دیکه هه‌بن و هه‌یه‌تی!
دوژمن شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ، چون:
١. شه‌ڕ به هه‌موو ئاکامه زیانباره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتوورییه‌کانیه‌وه ده‌که‌وێته نێوماڵی کورد. به‌پێی ئه‌زموون، له شه‌ڕدا زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌سڵی ئه‌و لایه‌نه‌یه که شه‌ڕه‌که ده‌که‌وێته نێو ماڵییه‌وه.
چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان دا بگێڕێن که وڵاتان چ هه‌زینه‌هایه‌کی سه‌رسوورهێنه‌ر ته‌رخان ده‌که‌ن که شه‌ڕ نه‌گاته نێو سنووره‌کانیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیان به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن ببنه‌وه و شه‌ڕ بخه‌نه نێوماڵی خه‌نیمه‌که‌یانه‌وه.
به‌ڵام کورد شه‌ڕه‌که ناباته نێو ماڵی دوژمنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌یخاته نێوماڵی خۆیه‌وه! له‌کاتێکدا شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕێکی ته‌واو نابه‌رابه‌ره. دوژمن شه‌ڕی نامتقارن له‌گه‌ڵ کورد ده‌کا، واته به چه‌کی مودێڕن هێرش ده‌کا و ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان وێران ده‌کا.
٢. ڕێژیمه‌کان به ته‌جره‌به ده‌زانن که لایه‌نه کوردیه‌کان یه‌کتر وه‌خۆناگرن و دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ڕی نێوخۆ له نێوانیان دا هه‌ڵدایسێ و ڕێژیم وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی له‌بیر ده‌چێته‌وه، ئامانجه‌کان کاڵ ده‌بنه‌وه، خه‌ڵک دڵ‌سارد و له حیزبه‌کان ناهومێد ده‌بن.
جێگای داخه که له به‌شه‌کانی کوردستان جاری وابووه که خه‌ڵک له ترس و ڕقی شه‌ڕی براکوژی و بۆ به‌رگری له شه‌ڕی براکوژی، ئاواتیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژیم خواستوه واته خه‌ڵک کۆتاییهاتنی شه‌ڕی نێوخۆی کوردی له زاڵبوونه‌وه‌ی دوژمن دا بینیوه!
ئه‌و دیاره‌ده تراژیکه له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا زیاتر له جارێک دیتراوه! کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتوری ته‌رجیح ده‌ده‌ن به‌سه‌ر شه‌ڕی براکوژی دا.
٣. ڕێژیمه‌کانی هه‌ر چوار وڵات ترسێکی زۆریان له په‌ره‌سه‌ندی خوێنده‌واری و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان هه‌یه.
ئه‌زموونی خه‌باتی کورد له هه‌ر چوار به‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ که دوژمن شه‌ڕ ده‌کا به بیانوو بۆ پێش‌گرتن به ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خوێنده‌واری و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان. شه‌ڕ له ماڵی کورد دایه.
ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن، کاتێک شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد، ئیدی هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات ده‌خرێنه ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ و ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه.
ڕێژیمه‌کان تێگه‌یون که حیزبه کوردیه‌کان شه‌ڕی چه‌کدارییان پێ هاسان ترین شێوه‌ی خه‌باته، چون شێوه‌خه‌باته‌کانی دیکه‌یان پێ خه‌بات نیه!
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که کورد بۆ پارێزگاری له‌خۆی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رکوت و زۆڵم و زۆری ڕێژیمه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌با و ته‌سلیمی سیاسه‌ت و پیلانه‌کانی دوژمن بێ، به‌ڵکوو ده‌بێ خاڵه لاوازه‌کانی خۆی ببینێ و به‌گوێره‌ی پێداویستیی، تاکتیک و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات بگۆڕدرێ و لێبڕاوانه درێژه‌ی پێ‌بدا.
ڕاستیه سه‌لماو و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کان پێمان ده‌ڵه‌ن که ئه‌و شێوه‌شه‌ڕه‌ی کورد هه‌تا ئێستا له‌دژی ڕێژیمه‌کان به‌ڕێوه‌ی بردوون، ماف و ئازادییان بۆ کورد لێنه‌که‌وتۆته‌وه و ده‌بێ بیر له شێوه و ڕێگایه‌کی دیکه بکرێته‌وه که دوژمن چی دیکه له شه‌ڕفرۆشتن به کورد قازانج نه‌کا و هه‌زینه‌کانی شه‌ڕ بۆ کوردیش که‌متر بنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه، خه‌باتی نوێی حیزبی دێموکڕات واته خه‌باتی شار و شاخ، ئه‌گه‌ر پڕینسیپه‌کانی ببنه باوه‌ڕ، واقعییه‌ته‌کانی کوردستان له‌به‌رچاو بگرێ و له چوارچێوه‌ی یاسامه‌ندییه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌ڕێوه‌بچێ، ده‌توانێ یه‌کێ له‌و ڕێگایانه بێ که مانا و شکڵێکی دیکه بدا به خه‌بات و تێچووی خه‌بات بۆ کورد دا‌به‌زێنێ و هیوا به سه‌رکه‌وتن زیاتر بکا.
خه‌باتی شار و شاخ ئه‌زقه‌زا له‌به‌ر تیشکی لێکدانه‌وه‌ی پرسیڕێژیم شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ، جێگای سرنج و گرنگیپێدانه.
زۆربه‌ی حیزبه‌کوردییه‌کان میراتگری حیزبه چه‌په شۆڕشگێره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی حاکمن و ئیلهامیان له‌وان وه‌رگرتووه.
ئێستاش، زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی حیزبه ناسراو و قه‌دیمیه کوردستانیه‌کان پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و میراته‌دا نه‌کردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ساختاره‌کانیشیان ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه و وه‌کخۆی ماوه‌ته‌وه. به هه‌مان شیوه و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و سه‌رده‌م درێژه‌ی پێده‌درێ!
ته‌نانه‌ت تێڕوانین له چه‌مکی شۆڕشگێڕبوونیش به هه‌موو سوننه‌ت، جیهانبینی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه
به ئه‌مانه‌ته‌وه به ده‌ستلێنه‌دراوی ڕاگیراوه! کولتووری سیاسی و خه‌باتی حیزبه‌کانی ناوبراو به‌گشتی به‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورد دا زاڵ بووه.
بۆئه‌وه‌ی لێمان ڕوون بێ ئه‌و میراته‌ی له باریی نه‌زه‌ری و کرده‌ییه‌وه بۆمان به جێ ماوه و بۆته کولتووری سیاسی زۆربه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان، چه‌نده کاره‌ساتباره، پێویسته به‌کورتی ئاوڕێک له تایبه‌تمه‌ندی و بنه‌ما هزرییه‌کانی ئه‌حزابی چه‌پی شۆڕشگێڕ بده‌ینه‌وه:
- لایه‌نگریی له دیکتاتوری و دژایه‌تی به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ دێموکراسی وه‌ک دیارده‌ی بووڕژوازی و حاکمییه‌تی چینی بووڕژوا.
- به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و جیهانبینیان که له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا به دیکتاتوری داڕێژرا بوو، هێژمۆنیخواز و موتڵه‌قگه‌را و پاوانخواز و ته‌مه‌رکوزگه‌را بوون. به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه دوو حیزبی کومونیست له وڵاتێک پێکه‌وه نه‌ده‌سازان و نه‌ده‌حاوانه‌وه!
- تۆمه‌تلێدان، سووکایه‌تی پێکردن، هه‌ڵبه‌ستنی نێووناتۆره و تێروری که‌سایه‌تی خه‌نیم و موخالفان، ته‌نانه‌ت تێرور و حه‌زفی فیزیکی جیابیر‌ران، له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حیزب دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو بوو.
ئاسایی ترین دیارده‌ی مرۆڤایه‌تی واته جیاوازی و بیری جیاواز به‌ڕه‌سمی نه‌ده‌ناسرا و وه‌ک دوژمن و هه‌ڕه‌شه بۆ یه‌کده‌ستی ده‌روون حیزبی لێکده‌درایه‌وه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ده‌کرایه سه‌ر ئه‌وانه‌ی جیاواز بیریان ده‌کرده‌وه. مێژووی مکتوبی ئه‌و حیزبانه لێواولێو له‌و کارانه‌یه.
- بڕوایان به شه‌ڕی سیاسی و حه‌زف بوو له‌جیاتی ململانه‌ی سیاسی و سازان و ته‌عامول. بڕوا به ڕقی شۆڕشگێڕی، ڕقی پیرۆز و به تضاد آشتی ناپذیر له به‌ینی لایه‌نه‌کان له جێگای دیالۆگ و ڕێککه‌وتن و سه‌لماندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ته‌بلیغ ده‌کرا.
- دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم. ئێستاش له نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی نه‌ته‌وه‌یی بوون و ناسیونالیزم به دیارده‌یه‌کی دواکه‌وتووانه ده‌ژمێردرێ!
- به‌ڕواڵه‌ت باسی حاکمییه‌تی چینی کرێکار ده‌کرا، به‌ڵام به‌کرده‌وه مه‌به‌ست حاکمییه‌تی موتڵه‌قی حیزبی کومونیست و ڕێبه‌ریه‌که‌ی بوو (د. قاسملوو له کورته‌باس دا).
له بیر و سیاسه‌تی ئه‌وان دا حیزب جێگای خه‌ڵکی ده‌گرته‌وه. خۆیان به خه‌ڵک و خه‌ڵک و وڵاتیان به مڵکی شه‌خسی ده‌زانێ.
- هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئوپوزسیون و موخالفان به خه‌ڵک: خه‌ڵک ئیزن نادا، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ناوێ، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ده‌وێ، خه‌ڵک ڕێگا نادا، خه‌ڵک تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه ... به‌ڵام لێره‌دا خه‌ڵک یانی من و ده‌سه‌ڵاتی من بوو. هه‌رکه‌س سه‌ر بۆ من نه‌وی نه‌کا، دژی خه‌ڵکه و خه‌لک سزای ده‌دا!
- به‌هۆی سروشتی موتڵه‌قگه‌رایی و ته‌مامییه‌تخایی، حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کان بڕوایان به یه‌کێتی و خه‌باتی یه‌کگرتوو و هاوکاریی نه‌بوو.
بۆ نموونه له نێوخۆدا ته‌حه‌مولی بیروڕای جیاواز و پێکهێنانی فراکسیونیان نه‌ده‌کرد و ڕێگه‌یان به دامه‌زران و تێکۆشانی ئه‌حزابی دیکه نه‌ده‌دا. له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و حیزبانه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو، نیزامی یه‌ک حیزبی حاکم بوو.
ئه‌و حیزبانه به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له مارکسیزم دا دابه‌ش ببوون. هه‌ر حیزبه‌ی خۆی به مارکسیستی ڕاسته‌قینه و خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق ده‌زانی. دوو حیزبی شۆڕشگێڕی چه‌پ به‌یه‌که‌وه نه‌ده‌حاوانه‌وه و هاوکارییان نه‌ده‌کرد. هه‌موویان تضاد آشتی ناپذیریان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو. هه‌وڵدان بۆ لێکتێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنیان به سازشکاری ده‌زانی!
ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێک بوون له فه‌رهه‌نگی سیاسیی و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌فتاری حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کانی ده‌یه‌کانی ٤٠ و ٥٠ی زایینی.
بڕوانن، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ناته‌با و کۆسپن بۆ یه‌کێتی و هاوکاری، بۆ یه‌کتر وه‌خۆگرتن و خه‌باتی یه‌کگرتوو، بۆ ئاشتی و ته‌بایی، بۆ ته‌عامول و سازان. بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
له ئاکامی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه مه‌نفیانه دا، هه‌موو ئه‌و حیزبانه بوونه مێژوو و ئاسه‌واریان نه‌ماوه بێجگه له کوره‌ی باکوور و کووبا!
حاشای لێناکری که هه‌موو ئه‌و دیارده ناحه‌زانه که‌م و زۆر به سیاسه‌ت و هه‌ڵویست و کرده‌وه‌ی به‌عزێک له حیزبه کوردستانیه‌کان له مناسباتی نێوخۆیان دا، به ئاشکرا دیا‌ره.
شۆڕش ته‌نیا ڕووخاندن و گۆڕینه‌وه‌ی دیکتاتورییه‌ک به دیکتاتورییه‌کی نوێ به‌ڵام به‌نێوێکی دیکه و ڕزگاری له چنگ زۆردارێک، نیه. شۆڕش بۆ پێکهێنانی ئاڵووگۆر له ژیانی مرۆڤه و بۆ هێنانه‌دی دنیایه‌کی دیکه.
ڕزگاربوون به‌ته‌نیا و به‌بێ ئازادی و عه‌داڵه‌ت و سه‌ربه‌ستی، ناته‌واوه و ئاڵووگۆڕ له ژیانی مرۆڤ دا پێکناهێنێ.
دوورکه‌وتنه‌وه له‌و میراته و له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی، و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له شۆڕش و شۆڕشگێڕبوون، یارمه‌تێکی گه‌وره ده‌کا به بووژانه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
- خه‌باتی چه‌کداری یان شه‌ڕی چه‌کداری؟
دوو دەستەواژەی خەباتی چەکداری و شەڕی چەکداری ئەگەرچی زۆرجاران لەجێگای یەکتر کەڵکیان لێوەردەگیرێ، بەڵام یەک نین و دوو ناوەرۆکی جیاوازیان هەیە.
خەبات هەمیشە ناوەرۆکی سیاسی و باری ئەرێنی و مافخوازانەی هەیە. خەبات تێکۆشانە بۆ ئامانجێکی سیاسیی ڕەوا. خەبات ڕاپەڕینە بەدژی زوڵم و بێعەداڵەتی و چەوسانەوە، و بۆ ڕزگاری لە چنگ زۆرداری و ژێردەستی.
خەبات ستراتێژێکی سیاسی ئازادیخوازانەی لەپشتە و وەدیهێنانی، ڕێکاری سیاسی دەخوازێ. چەک تەنیا لە خزمەت وەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەکار دەهێنرێ، ئەویش کاتێک کە دوژمن هیچ دەرفەت و دەرەتانێکی بۆ تێکۆشانی سیاسی و ئاشتیخوازنە نەهێشتۆتەوە و درێژە بە چەوساندنەوە و سەرکوت دەدا و خەباتکار، بۆ بەرگری لەخۆ و بۆ ڕزگاربوون لە زوڵم و زۆر و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکەی، ناچار دەبێ دەست بۆ چەک بەرێ.
خەباتی چەکداری پشت دەبەستێ بە: بڕوا بە ئازادی، بە هێزی گه‌ل، بە یەکێتی و یەکگرتوویی ڕیزەکانی نێو جووڵانەوە، بە کو‌لتوور و مودیرییەتی دێموکراتیک لە تەعامول لەگەڵ یەکتر دا.
بەڵام شەڕی چەکداری ئیلزامەن بە مەبەستی وەدیهێنای ئامانجێکی ڕەوا و مافخوازانە بەڕێوە ناچێ و دەکرێ بۆ مەبەستی جیاواز و تەنانەت نەرێنی، دست پێ‌بکرێ. هه‌ر گرووپێک ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک چه‌کدار کۆ بکاته‌وه و بۆ خزمه‌ت به لایه‌نێک بکه‌وێته شه‌ڕه‌وه.
کاتێک ئامانج و ئیدەئالەکانی خەباتی چەکداری کاڵ ببنەوە، دوژمنی سەرەکی لەبیر دەچێتەوە، ئەکتەرەکانی نێو بزووتنەوە بەرژەوەندیی شه‌خسی و گرووپیی خۆیان وەپێش بەرژەوەندی جووڵانەوە دەخەن و بۆ دابینکردنی ئەو بەرژەوەندیە گرووپیانە دەکەونە شەڕی یەکتر و شەڕی براکوژی دەست پێدەکا، ئەوکاتە خەباتی چەکداری بەلاڕێدا چووە و شکڵ و ناوەرۆکی شەڕی چەکداری بەخۆیەوە دەگرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی خەباتی چەکداری به لاڕێدا نه‌چێ و نه‌بێته شه‌ڕی چه‌کداری، ده‌بێ له ئیقداماتێک خۆ ببوێردرێ کە ده‌بنه هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگا و پێویسته به‌رده‌وام بۆ داهێنانی کولتوورێکی ئازادیخواز لەجێگای کولتووری حاکمی عەشیرەتی هەوڵ بدرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕی چه‌کدارانه، له خه‌باتی چه‌کداری دا چه‌ک حاکم و حەکەم نیە.
گه‌وره‌ترین جیاوازی له نێوان خەباتی چەکداری و شه‌ڕی چه‌کداری ئه‌وه‌یه که له خه‌باتی چه‌کداریی ئازادیخواز دا پڕۆژه و ستراتێژی بۆ کۆمه‌ڵگا و کولتووری کۆمه‌ڵگا هه‌یه و ئه‌و پڕۆژه‌یه، جیاوازه له پڕۆژه و سیاسه‌تی ڕێژیمی حاکم.
جیاوازی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان
له نێوان باکوور و ڕوژاوای کوردستان له لایه‌ک و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان له لایه‌که‌ی دیکه‌وه جیاوازی ئه‌ساسی هه‌یه. نه‌دیتنی ئه‌و جیاوازیانه ده‌توانێ مرۆڤ تووشی لێکدانه‌وه و ئاکامگیریی چه‌وت بکا.
ئه‌و جیاوازیانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری گرنگ وه‌ک مێژووی خه‌بات، سیاسه‌تی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان و له ئاکام دا ڕه‌وتی جیاوازی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری له به‌شه‌کانی کوردستان، ژینگه و باروودۆخێک که حیزبه‌کان تێدا دامه‌زراون و سه‌ره‌نجام باروودۆخێکی سیاسی که ئه‌وڕۆ له تورکیه و سوورییه له‌ئارا دایه.
له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ئه‌حزابی ڕیشه‌دار و خاوه‌ن مێژوو زۆرترن، کۆمه‌ڵگان چه‌ند قوتبین و نه‌وعێک پلوورالیزمی حیزبی بیچمی گرتووه. بۆیه له‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان دا ئه‌حزابی ئیدئولوژیک و پاوانخواز داشبمه‌زرێن، خۆ ناگرن و په‌ره و گه‌شه ناستێنن.
ئه‌زموونی خه‌بات له‌به‌ر چاومانه که له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور حیزبێک به پشتبه‌ستن به چه‌ک و پووڵ و ژماره‌ی چه‌کداری زۆرتر نا‌توانێ خۆی به‌سه‌ر ئه‌حزابی دیکه دا بسه‌پێنێ و خۆی بکا به ته‌نیا خاوه‌نی خاک و خه‌ڵک و جووڵانه‌وه. ئێستا ته‌نانه‌ت له باکوور و ڕوژاواش خه‌رێکه وه‌زعه‌که ده‌گۆڕێ.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ئه‌حزاب هه‌موو وه‌ک یه‌کن و حیزبی به‌ده‌سه‌ڵات تر و به‌هێز تر و ده‌سڕۆیشتوو تر بوونی نابێ و نا‌توانێ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه بگێڕێ. به‌ڵکوو به‌و مانایه که له‌و دووبه‌شه‌ی کوردستان ڕێگه‌ی بوون به هێزی سه‌ره‌کی و خاوه‌ن ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه جیاوازه.
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان به‌هۆی باروودۆخی تایبه‌تی ئه‌و دوو به‌شه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سیاسی و ڕێککه‌وتن و له چوارچێوه‌ی پێکهێنانی کۆبه‌ندی و ئیتلافه‌وه ده‌توانن هێزی خۆیان نیشان بده‌ن و به به‌رنامه و سیاسه‌تی دروست، ببن به هێزی سه‌ره‌کی و شوێندانه‌ر تر.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌چه‌شنی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵات و باشوور دا، ئه‌و لایه‌نه براوه و سه‌رکه‌وتووه که زه‌رفییه‌تی سیاسی زیاتره و انعطاف پذیرتره و به‌کرده‌وه بڕوای به هاوخه‌باتی و کاری هاوبه‌ش هه‌یه.
هه‌لوومه‌رجی خه‌بات سه‌رله‌به‌ر گۆڕاوه و پێویستیی به ستراتێژێکی نوێ هه‌یه. به‌ڵام ستراتێژی و خه‌باتی نوێ پێویستی به بیری نوێ و ئه‌بزاری نوێ هه‌یه. به ئه‌بزاری کۆن، خه‌باتی نوێ به‌ڕێوه‌ناچێ.
حیزبێک که بیهه‌وێ داهاتووی خۆی مسۆگه‌ر بکا و له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه سیاسیه‌کان شوێندانه‌ر بێ، ده‌بێ مل بدا بۆ خۆنوێکردنه‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌بزاری نوێ.