میرۆ عه‌لیار
خه‌سارناسی
- نه‌بوونی نه‌ریتی خه‌سارناسی و پێداچوونه‌وه و وه‌خۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌وه که هه‌تا ئێستا به لێکدانه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه خه‌سارناسییه‌ک بۆ ڕووداوه‌کان نه‌کراوه، یه‌کێ له خاڵه هه‌ره لاوازه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌گشتییه و بۆته هۆی ئه‌وه که هه‌ڵه و که‌مووکووڕییه‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وام دووپات بوونه‌ته‌وه. له‌کاتێکدا دنیا گۆڕاوه، ئیمکاناتی ڕێژیمه‌کان و تاکتیکی چه‌وساندنه‌وه‌یان گۆڕاون و ئاڵووگۆری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان دا هاتووه، به‌ڵام خه‌باتی کورد به هه‌مان شێوه و تێگه‌تیشتن به‌ڕێوه‌ده‌چێ!
پێمشکنایه جارێک حیزبێکی کوردستانی هاتبێ واقیعبینانه و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندبێ که بۆخۆی تێیدا به‌شدار بووه، هه‌ڵه و خاڵه لاوازه‌کانی ده‌سنیشان کردبێ، هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی دیاری کردبێ، بوێرانه به‌شه‌به‌رپرسایه‌تی خۆی به‌ستۆوه گرتبێ بۆئه‌وه‌ی بیکا به ده‌رسێک و له خه‌باتی داهاتوودا دووپاتیان نه‌کاته‌وه.
له خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا ڕوون نیه کێ به‌رپرسی ئه‌و هه‌موو ناکامی و شکست و لێک‌دابڕان وکێشه نێوخۆییانه‌یه!
ئه‌م و ئه‌و تاوانبارکردن و خۆدزینه‌وه له قه‌بووڵکردنی به‌رپرسایه‌تیی، نه‌ک هه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کردووین و نایکا، به‌ڵکوو کێشه‌کانی لێ گه‌وره‌تریش کردووینه‌وه.
به‌قه‌ولی گ.ج.ف. هێگل فیلسووفی ئاڵمانی ناسینی کێشەکان، سەرەتایە بۆ دۆزینەوەی چاره‌سه‌ریی بۆیان.
خۆبواردن له خه‌سارناسی و به‌ستۆوه‌گرتنی به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی کورد سه‌ره‌ڕای دنیایه‌ک فیداکاری، نه‌توانن له ڕابردوو ده‌رس وه‌رگرن و بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ڕێگای تاقیکراوه‌دا بڕۆن و هه‌موویان کرداری خۆیان پێ دروست بێ!
به‌پێچه‌وانه‌ی کورد، حکوومه‌ته‌کانی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر بۆ ناسینی خاڵه لاوازه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد ته‌رخان ده‌که‌ن و بۆ په‌ره‌پێدانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
- نه‌بوونی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی
پڕشووبڵاوی و نه‌بوونی یه‌کگرتوویی و هاوکاریی نێوخۆیی بۆته به‌ڵای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئه‌وه‌نده‌ی باس و لۆمه‌ی بکرێ که‌مه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد، به‌ده‌گمه‌ن جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به‌دی ده‌کرێ که ناکۆکی و پێکهه‌ڵپڕژان جووڵانه‌وه‌که‌ی لاواز نه‌کردبێ، تووشی شه‌ڕی براکوژی نه‌هاتبێ و ناته‌بایی و کێشه‌ی نێوخۆیی هۆکارێکی سه‌ره‌کی نسکۆ و تێشکانی نه‌بووبێ!
ناشاردرێته‌وه، هه‌ر ئێستا له به‌شه‌کانی کوردستان، دیارده‌ی پاوانخوازی، یه‌کتر وه‌خۆنه‌گرتن و دووبه‌ره‌کی و نه‌بوونی یه‌کهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، نه‌ک هه‌ر بۆته گه‌وره‌ترین کۆسپ بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له ڕه‌خساوه‌کان و دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکوو بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووی کورد به‌گشتی!
له‌کاتێکدا قۆناخی ئه‌وڕۆی جووڵانه‌وه‌ی کورد خه‌باته بۆ ئازادی و ڕزگاریی له ژێرده‌ستی و دیکتاتوری، نه‌ک بۆ وه‌ده‌ستهێنان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، مه‌علووم نیه ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه له‌سه‌ر چیه؟
ئه‌لمانیه‌کان ده‌ڵه‌ن شه‌ڕ له‌سه‌ر که‌وڵی ورچێک ناکرێ که ئێستا نه‌پێکراوه!
له‌و خه‌باته نابه‌رابه‌ره‌دا ته‌نیا به‌یه‌که‌وه و به هیمه‌ت و به‌شداریی و هیزی یه‌کگرتوومان سه‌رده‌که‌وین. که‌س خێر به‌که‌س ناکا. چون هاوکاریی و تێکۆشانی هاوبه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی هێز و ئیعتبار و ئیمکاناتی هه‌موولایه‌نه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنی جووڵانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌مان قه‌بووڵه که کوردستان مڵکی شه‌خسی هیچ حیزبێکی تایبه‌ت نیه، به‌و ئاکامه مه‌نتقیه ده‌گه‌ین که خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستانیش له سه‌ر نێوی هیچ لایه‌نێک تاپۆ نه‌کراوه.
مه‌ترسیه‌که له‌وه‌دایه که هێژمۆنیخوازی، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و دووبه‌ره‌کی له‌سه‌ر شتی لاوه‌کی و مه‌سڵه‌حه‌تی ته‌سکی گرووپی، ده‌بێته هۆی که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی خه‌بات دژی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر. له‌کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی تابعی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه. که‌وایه، هیچ پرس و مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبی و گرووپی ئه‌وه‌نده پیرۆز نیه که وه‌پێش پرسی یه‌کگرتوویی و به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه بخرێ؟!
دووپاتی که‌ینه‌وه، ئه‌زموونی مێژووی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد به‌ڕوونی سه‌لماندوویه که هێز و چه‌ک و پاره‌ی زۆر قه‌ت فاکتوری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بووه، اجماعی لێ ساز نه‌بووه و نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکا!
پشتبه‌ستن ته‌نیا به هێز و چه‌ک و پاره‌ی زۆر، هه‌تا ئه‌وڕۆ کوردی پێ ڕزگار نه‌کراوه، لێره و له‌وێ ته‌نانه‌ت بۆته هۆی پاوانخوازی و وه‌لانانی هێزه‌کانی دیکه و جووڵانه‌وه‌ی له‌به‌شێک له پوتانسییه‌له‌کانی خۆی بێبه‌ش کردووه!
مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی سروشته‌که‌ی، ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداریی چالاکانه‌ی خه‌ڵک و خه‌باتی یه‌کگرتووی هێزه سیاسیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌یه.
به‌هه‌ڵکه‌وت نیه که ڕێژیمه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاویان دژ به جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له‌نێو هێزه سیاسیه‌کان و شێواندنی یه‌کده‌نی و یه‌کهه‌ڵوێستیی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی ڕزگاریخوازه.
هاوکاریی و هه‌واهه‌نگی به‌ر له‌وه‌ی به‌مانای دابه‌شکردنی هێز و نفووز و ئیمکانات بێ، به‌مانای وه‌خۆگرتنی لایه‌نه‌کانی دیکه و دابینکردنی به‌شداریی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پوتانسیه‌له‌کانی جووڵانه‌وه له‌پێناو به‌هێزکردن و به‌ره‌وه‌پێشبردنی خه‌باته‌که‌یه.
له‌و نێوه‌دا، ئه‌گه‌ر قه‌راره شتێک دابه‌ش بکرێ، ئه‌وه ئه‌رکی قورس و باری گرانی خه‌باته دابه‌ش ده‌کرێ!
کاتێک ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌یه که پاوانخوازن و ڕێگای به‌شداریکردنی کوردیان له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست کردووه و ئاماده نین دان به مافه‌کانی گه‌ڵی کورد دابێنێ، ئیدی ڕه‌وا و پاساوهه‌ڵگر نیه که کورد ئه‌وکاره له‌نێو خۆیدا بکا.
به‌و کاره ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێته ژێر پرسیار و متمانای خه‌ڵک به حیزبه‌کان لاواز ده‌بێ.
کورد به درێژه‌دان به کێشه و ناته‌بایی له‌سه‌ر شتی بچووک و لاوه‌کی و ملنه‌دان بۆ خه‌باتی یه‌کگرتوو له‌و هه‌له ناسکه‌دا، خۆی له گه‌وره‌ترین سه‌رمایه و کاریگه‌رترین چه‌ک و هێزی جووڵانه‌وه بێبه‌ش کردوه. ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ک انتحار ده‌چێ!
جێگای سرنجه، ڕێژیمه‌کان هه‌میشه دڵنیا بوون که حیزبه کوردستانیه‌کان کولتووری سازان و زه‌رفییه‌تی سیاسیی پێویست بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوخۆیان له ڕێگای سیاسییه‌وه نیه و ناتوانن یه‌کبگرن.
هه‌میشه حیسابیان بۆ ئه‌وه کردووه که ماوه‌یه‌کی زۆر ناخایه‌نێ کێشه و ناته‌بایی نێوخۆیی باڵ به‌سه‌ر که‌شی جووڵانه‌وه‌دا ده‌کێشێ و سه‌ره‌نجام لایه‌نه‌کان تووشی شه‌ڕی کاولکه‌ری براکوژی دێن، جووڵانه‌وه‌که له‌نێوخۆیدا پڕشووبڵاو و ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بێ که خه‌بات دژی ڕێژیم له‌بیر ده‌چێته‌وه!
دوو نموونه: له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناکۆکیی حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور جێگری کونسوولی ئێران له سله‌یمانی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێ که حیزبه کوردییه‌کان متمانه‌یان به‌یه‌ک نیه و ڕێکناکه‌ون (سایتی خه‌ندان ٧ی مه‌ی ٢٠١٦ی زایینی).
محسن باوفا جێگری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر، ڕۆژی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٥ی هاتاوی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی” کوردپرێس″ ده‌ڵێ:سه‌یره هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناکۆکی‌و دوژمنایه‌تیی سه‌ختیان له‌نێوان‌دا هه‌یه، که‌چی دێن باسی ڕێفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆییش ده‌که‌ن. ناوبراو له درێژه‌دا به‌لاتاوه‌وه ئامۆژگاری کورده‌کان ده‌کا که له ئێستادا واباشه پێکه‌وه دانیشن و کێشه‌ی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، جا دوایه بیر له رێفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه!
- لاوازبوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک
لاوازبوونی مناسباتی دێموکراتیک له پێوه‌ندییه‌کانی نێو حیزبه سیاسیه‌کان دا که سه‌رچاوه‌ی نه‌حاوانه‌وه و پێکنه‌هاتنی هاوکاریی و هاوهه‌ڵوێستی له‌نێو بزووتنه‌وه‌یه، یه‌کێکی دیکه له خاڵه لاوازه سه‌ره‌کیه‌کانی جووڵانه‌وه‌کان بووه و خه‌ساری گه‌وره‌ی بۆ کورد لێکه‌وتۆته‌وه.
حیزبه کوردستانیه‌کان هه‌تا ئێستاش ئاماده نین گرنگیی و ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ له سیاسه‌ت دا ببینن و بیسه‌لمێنن. وه‌ها به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن نابینن له په‌نایانه‌وه ئێران و تورکیه ساڵێ ده‌یان میلیون دوڵار ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ کاری فه‌رهه‌نگی و په‌ره‌پێدان به فه‌رهه‌نگی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریان.
نفووزی سیاسی، ئه‌منییه‌تی و ئابووری له‌ڕێگای نفووزی کولتوورییه‌وه له وڵاتان به‌باشترین شێوه دابین ده‌کرێ.
گرنگی نه‌دان و خه‌منه‌خواردن بۆ داڕشتنی ژێرخانی کولتوورێكێ سیاسیی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز، ده‌کرێ وه‌ک یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌وپێشنه‌چوونی جووڵانه‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ.
له‌ئارادانه‌بوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا له‌و پرسیاره‌ی خواره‌وه دا ده‌رده‌که‌وێ:
کام حیزبی کوردستانی ئاماده‌یه ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی بۆخۆی خه‌باتیان بۆ ده‌کا و چاوه‌ڕوانه ڕێژیم قه‌بووڵیان بکا، بۆخۆی بۆ حیزبه کوردستانیه‌که‌ی دیکه‌ی بسه‌لمێنێ که هاوئامانج و هاوچاره‌نووسێتی؟!
ململانه‌ی ئه‌حزاب هه‌تا هه‌تایه درێژه‌ی ده‌بێ. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ململانه بکه‌وێته کانالێکی دیموکراتیک و له چوارچێوه‌ی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی‌دا به‌ڕێوه بچێ. ململانه‌ی ئه‌حزاب به شه‌ڕ و توندوتیژی و ده‌نگ لێکداگۆڕین کۆتایی پێنایه، ڕێکاری ئه‌وڕۆیی گه‌ره‌که.
ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی میلله‌تان سه‌لماندوویه که ته‌نیا پابه‌ندبوون به پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی توانا و هێزی دابینکردنی یه‌کگرتوویی هه‌یه و به‌رده‌وامی و کاریگه‌ریی یه‌کێتی و هاوکاریی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
ئه‌و ئه‌سڵه ئیدی نه پێوه‌ندیینه به ئورووپا و ئورووپایی بیرکردنه‌وه هه‌یه و نه به جیاوازیی کولتووری و مه‌زهه‌بی و باروودۆخه‌وه وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا. ڕاستییه‌کی تاقیکراوه‌یه، ئێره و ئه‌وێی نیه!
کولتووری سیاسی نادێموکڕاتیک نه‌ک هه‌ر ڕێگره له پێکهاتن و ته‌بایی، به‌ڵکوو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی (بازتولید) کێشه و دووبه‌ره‌کیشه. کولتووری سیاسیی خه‌بات پێویسته مودێڕن و وێکخه‌ره‌وه بێ، نه‌ک سنووردانه‌ر و دوورخه‌ره‌وه.
کاتێک مناسبات و پێوه‌ندیی دێموکراتیک به‌سه‌ر که‌شی سیاسیی جووڵانه‌وه‌دا زاڵ نه‌بوو، یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و جیاوازییه‌کان به چه‌ک و توندوتیژی ده‌سپێردرێ.
با دان به‌و راستییه‌دا بێنین که ئێمه وه‌ک حیزبه سیاسیه‌کان به‌گشتی، له داهێنان و گه‌شه‌پێدانی کولتوورێکی سیاسیی دێموکراتیک و گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان دا، ناسه‌رکه‌وتوو بووین.
کولتووری سیاسیی ئێمه ده‌بێ کولتووری ڕزگاریخوازی بێ و سنوورێکی ڕوون و ئاشکرا له‌گه‌ڵ کولتووری عه‌شیره‌تی و کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم بکێشێ و ئه‌وه‌ش له سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
کێشه‌یه‌کی گه‌وره: نه‌بوونی کولتووورێکی سیاسی تایبه‌ت به خه‌باتی ڕزگاریخواز وایکردوه که کۆمه‌ڵگا به‌دیڵێک بۆ کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم به‌دی نه‌کا و ئه‌و به‌تاڵاییه (خلاء) له‌و بواره‌دا ڕه‌وتی جامعه پذیری سیاسیی خه‌ڵکی کوردستانی خێراتر ده‌کا یانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خه‌ڵک زووتر و هاسانتر فه‌رهه‌نگ، ساختار و چوارچێوه‌ی فکری و سیاسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌خۆبگرن و پێی ڕابێن.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ ئولگوویه‌کی فه‌رهه‌نگی بۆ جیهه‌تگیری و بۆ سنووردانان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی حکوومه‌ته‌کان، شک به‌رن. هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌حزاب پێویسته ئولگووی ڕه‌فتاری بێ بۆ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌و مه‌سه‌له ته‌نانه‌ت له نێوخۆی حیزبه‌کانیش به ئاشکرا ده‌بیندرێ! ڕێژیم له‌و خلاء که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
مه‌ترسێکی گه‌وره که بۆته هوی چه‌قبه‌ستوویی سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌ر چوار به‌ش دا ئه‌وه‌یه که زۆر جاران وه‌ک شانازی ده‌گوترێ که دێموکراسی بۆ کورد نه‌هاتووه، خه‌بات و دێموکڕاسییان نه‌کوتوه، شۆڕش به دێموکڕاسی ناکرێ... ئه‌و بۆچوونه زۆر ئاکامی نه‌رێنی بۆ دواڕۆژی جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌ودیوی ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه‌یه که کورد لیاقه‌تی ئازادی و ماف و سه‌ربه‌ستیی نیه و هه‌ر شیاوی کۆیله‌بوون و ژێرده‌ستییه! ڕوون نیه، که‌سێک که ئاوا بیر ده‌کاته‌وه، بۆ چی خه‌بات ده‌کا؟!
ڕێژیمه‌کان و ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌کانی حاکم به‌سه‌ر کوردستانیش هه‌ر وا به کورد ده‌ڵه‌ن! زۆرجاران به‌ئاشکرا ده‌ڵه‌ن کورد پێنه‌گه‌یوه و شعووری ئه‌وه‌ی نیه خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ، کۆمه‌ڵێک خێڵی دواکه‌وتوون که ئه‌گه‌ر لێیانگه‌ڕێی و ئازادیان پێبدرێ، ناحاوێنه‌وه و له شه‌ڕی نێوخۆ دا نوقم ده‌بن! وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چاره‌نووسه تراژیکه بیپارێزرێن، ده‌بێ هه‌روا ژێرچه‌پۆکه و بێبه‌ش بمێنێته‌وه!
ڕوون نیه، کورد که بۆخۆی گه‌وره‌ترین قوربانی دێکتاتوری و پاوانخوازی و سانترالیزمه، حیزبه کوردستانیه‌کان دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند ده‌یه له ته‌مه‌نیان تاکه‌ی له نێوخۆیان دا پاساو بۆ نه‌بانی و هه‌راسی مه‌سنووعی له دێموکراسی دێننه‌وه؟! تاکه‌ی شیاوی دێموکڕاسی نین؟! که‌نگێ ده‌یانه‌وێ ده‌ست بکه‌ن به تاقیکردنه‌وه‌ی ئوسووڵی دێموکڕاسی؟ خۆش ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبه‌کان ئیدیعایان ئه‌وه‌یه که بۆ دێموکڕاسی و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌که‌ن!
له کاتێکدا دێموکراسی زیاتر له هه‌ر نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا‌یه و پابه‌ندی به پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان زۆر له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو جووڵانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کا.
ڕوون نیه، به‌رپرسان و سیاسه‌توانانی کوردی بێبه‌ش و قوربانی ئیستبداد، دوای ئه‌و هه‌موو ناکامی و شکستانه تاکه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌حه‌ولاته قووڵه‌کانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان نه‌بینن و به‌بیانووی شۆڕش و شۆڕشگێڕبوون و هه‌لوومه‌رج, پێش به پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی پێویست له‌نێو خۆیان و دێموکراتیزه‌کردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بگرن؟
تاکه‌ی له سه‌ر چه‌قبه‌ستوویی و دووپات و چه‌ندپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو پێداگری ده‌که‌ی‌ن؟
ئه‌و پرسیاره بێ وڵام ماوه‌ته‌وه، هه‌تا که‌نگێ حیزبه‌کانمان ده‌یانه‌وێ پاساو بێننه‌وه بۆ خۆ بێبه‌شکردن له ئازادی، بۆ خۆده‌ربازکردن له زه‌رووره‌تی دێموکراسی، بۆ خۆبواردن له سازن، بۆ درێژه‌دان به کێشه و ناته‌بایی نێوخۆ، بۆ زه‌رووره‌تی به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی له خه‌بات دا؟ بۆ خۆکوژی؟!
ئایا ئه‌و بۆچوونه راست نیه که حیزبه کوردستانیه‌کان له ده‌رکی ویست و زه‌رووره‌ته‌کانی سه‌رده‌م و خۆنوێکردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ زه‌مان، له ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان وه‌دوا که‌وتوون؟
بۆیه، هه‌ر هێزێکی هه‌ست به به‌رپرسیاریی ده‌کا، ده‌یه‌وێ ئاڵووگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی به‌قازانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێک‌بێنێ و پرسی کورد هه‌نگاویکی یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ره‌وپێش به‌رێ، پێوسته هه‌وڵی لێبڕاوانه بدا بۆ دابینبوونی دێموکراسی و بۆ هێنانه‌دی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک و ڕزگاریخوازانه له‌نێو خۆیدا و به‌وشێوه‌یه هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونی کورد به‌هێز بکا. ئه‌وه پێویسته به ئه‌رک و ئوله‌وییه‌تی تێکۆشان دابنرێ.
خه‌بات بۆ داهێنان و جێگیرکردنی کولتوورێکی دێموکراتیک، خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئازادی و ڕزگاری کورد له بنده‌ستی.
چون ئه‌سڵێکی سه‌لماو و گشتگیره که ته‌نیا کولتووری دێموکراتیک توانا و زه‌رفییه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و دابینکردنی یه‌کێتی و هاوکاریی سه‌قامگیری هه‌یه و مکانیزمی ئه‌ساسیه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رده‌وامیی خه‌باتی یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵگا.
- لاواز و کاڵبوونی ده‌وری ژن له نێو حیزبه کوردستانییه‌کان دا
پرسی ژنیش یه‌كێکی دیکه له‌و پرسه گرنگانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورده که بۆته قوربانی لاوازبوونی کولتووری دێموکڕاتیک.
له به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان دا ئاماژه به پرسی ژن و پێداویستیی نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و دابینکردنی مافه‌کانی ژن کراوه. ئه‌وه له‌جێدا شتێکی باشه که چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌یه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه.
به‌ڵام بوونی چوارچێوه و به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو شتێکه و به‌ستێنسازی و کارکردن و بڕوا به به‌رنامه و یاسا، شتێکی دیکه‌یه!
گه‌وره‌ترین کۆسپ که ڕێگه به وه‌دیهاتنی به‌رنامه‌که نادا، ئه‌و کولتووره‌یه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا زاڵه.
کولتوورێک که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر ژن و پیاو دا دابه‌ش ده‌کا، ژن به زه‌عیفه نێودێر ده‌کرێ و له‌وێدا له‌سه‌ر حیسانی ژن، مافگه‌لێکی زیاتر و تایبه‌تی بۆ پیاو ده‌سه‌لمێندرێ. ئه‌و کولتووره به پیاو سالاری ناسراوه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له کولتووری دێموکراتیک دا، ژن و پیاو به‌ر له هه‌مووشتێک وه‌ک مرۆڤ سه‌یر ده‌کرێن نه‌ک وه‌ک پیاو یان ژن و هه‌روه‌ها، وه‌ک مرۆڤ، ماف و ئه‌رکیان بۆ دیاری ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر جاروبار ڕه‌خنه له حیزبه‌کان ده‌گیرێ که هه‌وڵی جیددی‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی ژن نه‌داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چون هه‌وڵێکی لێبڕاوانه و به‌رده‌وامیان بۆ گۆڕینی ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له‌نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان دا!
حاشای لێناکرێ که زۆربه‌ی حیزبه‌کان تاڕادیه‌ک ته‌سلیمی کولتووری داگیرکه‌ر بوون، نه‌یاتوانیوه ئاسه‌واره‌کانیی له‌نێو خۆیان دا بسڕنه‌وه و کولتوورێکی دێموکڕاتیک له‌جێگای جێگر بکه‌ن.
کێشه‌ی کولتووری پیاو سالار له‌وه دا‌یه که ته‌نیا پیاو ناگرێته‌وه، به‌ڵکوو شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر ڕه‌فتار و باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی ژنیش داده‌نێ.
واته، ته‌نیا پیاوه‌کان نین که کۆمه‌ڵێک مافی تایبه‌تی و ناڕه‌وا بۆخۆیان به ئاسایی و ڕه‌وا ده‌زانن، به‌ڵکوو به‌شێک له ژنه‌کانیش ده‌چنه نێو ئه‌و چوارچێوه فیکرییه‌وه و ئه‌و ئیمتیاز و مافه تایبه‌تیانه بۆ پیاو به ئاسایی و ڕه‌وا ده‌زانن!
به‌وجۆره، ئه‌و کولتووره ژنیش به تایبه‌تمه‌ندیی و نۆرمه‌کانی پیاو سالاری ڕادێنێ و ژنیش پیاو سالار ده‌کا!
مه‌سه‌له‌ن زۆر جاران بینیومانه که ژن داکۆکی له داب و نه‌ریتی دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵگا و یاساکانی دژبه‌ژن ده‌کا و باوه‌ڕی به بنده‌ستی خۆی وه‌ک چاره‌نووسێکی نه‌گۆڕ، هێناوه!
بۆ ئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورد له هیزی کاریگه‌ر و به‌توانای ژن بێبه‌ش نه‌بێ، پێویسته سه‌ره‌تا زه‌مینه‌ی به‌شداریی چالاکانه‌ی ژن ئاماده بکرێ و ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌ر به سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی بیر و باوه‌ڕی دواکه‌وتوانه و ناعادڵانه له‌نێو خۆمان و هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌ئارای فه‌رهه‌نگی سیاسیی مرۆڤته‌وه‌ر، وه‌دی دێ.
ئه‌ساسه‌ن یه‌که‌م هه‌نگاوی خەباتی ڕزگاریخواز پێویسته تێکۆشان بێ بۆ بنبڕکردنی کولتووری چەوسێنەر و داگیرکەر. چون خەباتی ئازادیخواز بە کولتووری داگیرکه‌ر، به ئامانج ناگا.
دیاره لاوازبوونی ڕۆڵی ژن له ژیانی سیاسیی‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نیا بۆ سیاسه‌تی حیزبه‌کان، به‌ڵکوو زۆر فاکته‌ری دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وری نه‌رێنی ده‌گێڕن که ده‌بێ له‌جێی خۆیدا باس بکرێن.
- نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتێژی بۆ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کان
داڕشتنی ستراتێژی و به‌رنامه بۆ ئاڵووگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز که هه‌م ئالترنتیڤ بێ بۆ پلانه فه‌رهه‌نگیه‌کان و سیاسه‌تی ڕێژیمی دیکتاتوری و هه‌م پێناسه بێ بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، یه‌کێ له سه‌ره‌کی ترین مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه.
نه‌بوونی ستراتێژێکی ئه‌وتۆ بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر کێشه و ئاڵۆزی دیکه. حیزبه کوردستانیه‌کان ئه‌و به‌رنامه‌یان ته‌نانه‌ت بۆ نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان لاوازه!
جار جار هێندێک کرده‌وه و ڕه‌فتار ده‌بیندرێ که نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئامانج و سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخواز ناوگونجێ، به‌ڵکوو ناته‌باشه!
ناکرێ هه‌ر کارێکی ناحه‌ز و ناڕه‌وای ڕێژیمی جینایه‌تکار کردی، هێزی خه‌باتگێڕ به نێوێکی دیکه پاساوی بکا و ڕه‌وایی پێ‌بدا!
هێزێکی خه‌باتکار نابێ ڕێگه بدا که بۆ کرده‌وه‌ی خراپ و بێزراو بکه‌وێته ڕه‌قه‌به‌ریی له‌گه‌ڵ ڕێژیم و په‌یڕه‌وی له ئه‌سڵی ئامانج وه‌سیله پاساو ده‌کا، بکا.
خه‌باتی ئازادیخواز و ڕزگاریخواز ده‌بێ له ماهییه‌ت و ناوه‌رۆک و دیاریکردنی ڕێکار دا جیاوازیی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ڕێژیمی دیکتاتوری. ئه‌و جیاوازییه ده‌بێ وه‌ک ئولگوو و ئالترناتیڤ به‌ته‌واوی بۆ خه‌ڵک و بیروڕای گشتی ڕوون و ئاشکرا بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیانی کاتیشی بۆ خه‌باتگێڕ لێبکه‌وێته‌وه.
- لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی پرسه حیزبیه‌کان له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
زۆر جاران دیتراوه که حیزبه سیاسیه‌کانی کورد جیاوازی دانانێن له به‌ینی پرسێک که پێوه‌ندیی ته‌نیا به حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه و پرسێک که نه‌ته‌وه‌ییه، واته پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاک و لایه‌نێکی نیشتمانه‌وه هه‌یه.
لێکدانی ئه‌و دوو پرسه پاوانخوزانه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕووح و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ناته‌با و کێشه‌خوڵقێنه. چون پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر وه‌ک پرسی حیزبی سه‌یرکرا، وه‌ک پرسی حیزبیش هه‌ڵسووکه‌وت و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش پاوانخوازی و تکر‌وی لێده‌که‌وێته‌وه که هه‌تا ئێستا هه‌ر کۆسپ بووه بۆ موشارکه‌ت و هێنانه‌دی یه‌کڕیزی و هاوکاریی نێوخۆیی.
حیزبی سیاسی هه‌ر ئه‌ندازه خه‌باتگێڕ و به‌هێز و ده‌ستڕۆیشتوو بێ، تاقه‌خاوه‌نی کوردستان نیه و ده‌بێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه و به‌ستێنخۆشکردن بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌و ئه‌سڵه بسه‌لمێنێ که کوردستان مڵکی هه‌موو کورده و پرسی نه‌ته‌وه‌یی، پرسی حیزبێک نیه، به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاک و لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئاکامێکی زیانباری دیکه‌ی شێواندنی سنووری نێوان ئه‌و دوو پرسه، ئه‌وه‌یه که پرسی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزاب دا دابه‌ش و ته‌جزیه ده‌بێ. پرسی نه‌ته‌وه‌یی که کرا به پرسی حیزبی، هه‌ر حیزبه‌ی له ڕوانگه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیه‌وه سه‌یری پرس و به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و جووڵانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆیدا به‌دی ده‌کا. ئێستا ئه‌و دیارده زیانباره له هه‌موو پاڕچه‌کانی کوردستان ده‌بیندرێ!
کاتێک پرس و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ته‌جزیه بوو، ئیراده و هه‌وێنی یه‌کگرتوویی و خه‌باتی هاوبه‌شیش لاواز ده‌بێ و له‌نێوده‌چێ، هه‌م له نێو جه‌ماوه‌ر دا و هه‌م له نێو ئه‌حزابی سیاسی دا.
چون یه‌کده‌نگی و خه‌باتی یه‌کگرتوو پێویستیی به هه‌وێن و پاڵنه‌ر و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ئارادا نه‌مان، ته‌بایی و خه‌باتی هاوبه‌ش مانای نامێنێ. واته ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بوو، ئامانجێکی هاوبه‌شیش نامێنێ و سه‌ره‌نجام زه‌رووره‌تی خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووش له‌بیرده‌چێ.
ئه‌و پرسانه به‌یه‌که‌وه گرێدراون و نه‌دیتنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دیاردانه، ڕێگای خه‌بات درێژتر و تێچووه‌کانی قورس تر ده‌کا.
دابه‌شبوونی پرس و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزابدا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاره‌ساتباره که خه‌ڵکیش له مێشک و ڕه‌فتار و هه‌ڵوێست دا دابه‌ش ده‌کا و یه‌کێتی و یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێ. ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه.
- نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ئه‌وه که هه‌ر حیزبه خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆیه‌تی و هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی له ئارادا نیه، پانێێ ئاشیلی خه‌باتی کورد له بواری نیزامی دا‌یه. هێزی چه‌کداری کورد یه‌کده‌ست و یه‌ک ئه‌رک نیه، به‌ڵکوو دابه‌ش بووه به‌سه‌ر حیزبه‌کان دا به بیروباوه‌ڕ و ئه‌جندا و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازه‌وه!
نه‌ک هه‌ر هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی نیه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت هاوکاری و هه‌اهه‌نگی له‌نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی حیزبه‌کانیش دا به‌دی ناکرێ که لانیکه‌م تا ڕاده‌یه‌ک زیانه‌کانی نه‌بوونی هێزێکی نیشتمانی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
زۆرجاران پێشمه‌رگه‌ی دابه‌شکراو ته‌نانه‌ت به‌دژی یه‌کتر و بۆ شه‌ڕی براکوژی به‌کارهێنراوه، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی به پیلان و پلانی دوژمن دژ به جووڵانه‌وه‌ی کورد کردوه!!
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، هۆیه‌که‌ی:
١. لاوازبوونی ناسیونالیزم و شعووری نه‌ته‌وه‌یی.
٢. زاڵبوونی کو‌لتوور و ڕووحیه‌ی عه‌شیره‌یی به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌حزاب و نه‌بوونی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک.
٣. به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بووه و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی جێگای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و نیشتمانی گرتۆته‌وه.
- نه‌سه‌لماندنی جیاوازی و مافی دیاریکردنی شێوه‌ی خه‌بات بۆ یه‌کتر
ئه‌و دیارده‌یه بۆته هۆکارێکی دیکه بۆ دڕدۆنگی و ناته‌بایی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵایسانی کێشه و شه‌ڕی نێوخۆیی. حیزبی کوردستانی خۆی خه‌بات ده‌کا بۆ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، که‌چی لێره و له‌وێ حیزبمان هه‌یه که ئه‌و مافه بۆ حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ناسه‌لمێنێ و چاوه‌ڕوانه هه‌موویان به‌دڵی ئه‌و شێوه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێرن!
له‌کاتێکدا هه‌ر حیزبێک مافی خۆیه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئوسووڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا بۆخۆی دروشمی خۆی دیاری بکا، شیوه‌خه‌باتی خۆی هه‌ڵبژێرێ، دیفاعی لێ‌بکا و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا.
لێره‌ش دا به‌داخه‌وه ڕووحییه‌ی پاوانخوازی و هێژمۆنیخوازی و لاوازبوونی کولتووری سیاسیی سالم، بۆته کۆسپ بۆ ڕێزگرتن له‌و مافه ئاسایی و سه‌لماوه و ئه‌وه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی بۆته به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگای ته‌فاهوم و پێکگه‌یشتن.
- خه‌باتی میللی- دێموکراتیک
ئه‌و دروشمه به‌رده‌وام دووپات ده‌کرێته‌وه به‌ڵام مه‌به‌ست و مه‌فهوومه‌که‌ی ڕوون نیه.
ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئامانج و داخوازه‌کانی خه‌بات نه‌ته‌وه‌یین و دێموکراتیک فورموله کراون یان خه‌باته‌که له ناوه‌رۆکیش دا پێویسته نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک بێ؟
کێشه و ناته‌باییه‌کان ڕاست لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئامانج و داخوازه‌کانی خه‌بات نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیکن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باته‌که سه‌رکه‌وێ، پێویسته ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش که خه‌باته‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، تێڕوانین و بڕوا و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسووکه‌تیان نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک بێ. به‌ڵام به‌ڕاستی وایه؟!
پرسیاره‌که ده‌کرێ جۆرێکی دیکه‌ش بێته گوڕێ، ئایا ئامانج و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک به هێزگه‌لێک وه‌دی دێن که بۆخۆیان نه‌ته‌وه‌یی و دێموکڕاتیک بیر نه‌که‌نه‌وه و ڕه‌فتار نه‌که‌ن؟! بێگومان نا!
ئه‌و ناته‌باییه‌ش یه‌کێ له هۆکاره‌کانی شکانی جووڵانه‌وه‌کان بووه. خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکڕاسی به که‌سانی ئازادیخواز و دێموکڕات دابین ده‌بێ.
زۆربه‌ی ئه‌حزابی کورد مه‌گه‌ر له ژێر فشار و له‌ناچاری، ده‌نا له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه ئاماده‌ی سه‌لماندنی ماف و موشاره‌که‌ت و مه‌وجوودییه‌تی حیزبه‌که‌ی دیکه نین! ئه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ دروشمی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک یه‌کده‌گرێته‌وه؟
دروشم پێناسه‌یه و کاتێک مانا په‌یدا ده‌کا، بڕوای پێده‌کرێ و په‌یڕه‌وی لێده‌کرێ و به‌هه‌ند ده‌گیرێ که خاوه‌نه‌که‌ی به‌کرده‌وه پێی پابه‌ند بێ و کاری پێبکا.
دروشم، به‌شێوه‌ی ئوتوماتیک وبێ قه‌یدوشه‌رت، خاوه‌ن دروشم ناکا به نه‌ته‌وه‌یی و به دێموکڕات!
قانوونه ئه‌ساسیه‌کانی ڕێژمه داگیرکه‌ره‌کان پڕن له عونسوری باش و دێموکراتیک، به‌ڵام ئایا له کرده‌وه‌ش‌دا وایه؟!
- پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران
پێوه‌ندی و هاوکاریی له‌نێوان جوڵانه‌وه‌کانی کورد و ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، هه‌میشه بووه و ئاساییشه. به‌ڵام جاروبار پشتبەستن و متمانای زیادەلەحەد بە وڵاتانی ده‌ره‌کی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی دابه‌شکه‌ری کوردستان، ده‌رفه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان و دووبه‌ره‌کینانه‌وه‌ی بۆ دوژمن ڕه‌خساندووه، کێشه‌ی زیانباری بۆ کورد ناوه‌ته‌وه و وزە و فیداکاری کوردی بەفیڕۆداوە.
ڕێژیمه چه‌وسێنه‌ره‌کان، به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌کاتێکدا به‌رده‌وام ئیدیعای دڵسۆزی بۆ کورد له‌م یان له‌و به‌شی کوردستان ده‌کا، به‌ڵام به‌شایه‌تی مێژوو، له‌کاتی هه‌ستیاردا قه‌ت له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیی کورد درێخی نه‌کردووه و زه‌بری قورسی له هاوپه‌یمانه‌که‌ی وه‌شاندووه.
باش ترین و مه‌عقوول ترین پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌داقه‌ت و نیازپاکی هه‌ریه‌ک له ڕێژیمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به پرسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، هه‌ڵسووکه‌وت و سیاسه‌تی ئه‌و ڕێژیمه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له وڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی.
به‌ڕاستی پرسیار هه‌ڵده‌گرێ که مرۆڤ بڕوا به ئیدیعای دڵسۆزی و هاوپه‌یمانیی وڵاتێکی حاکم به‌سه‌ر به‌شێکی کوردستان بکا که له وڵاته‌که‌ی خۆیدا به دڕندانه‌ترین شێوه کورد سه‌رکوت ده‌کا و چووکترین مافی پێ ڕه‌وانابینێ.
خاڵێکی گرینگی دیکه که هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان پێویسته پێی ده‌روه‌ست بن و هه‌میشه ئاماژه‌ی پێکراوه، ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندی حیزبێکی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمانه نابێ به‌زیانی کورد و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێ.
- کاریگه‌ریی خه‌باتی چه‌کداری له له‌سه‌ر مه‌وقعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد
به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره سه‌لماوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خه‌باتی چه‌کداریی کورد ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌سڵی دیفاعی ڕه‌وا و خه‌بات بۆ ئازادی.
ئه‌وڕۆ له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێ که کورد له‌هه‌موو مافه‌کانی بێبه‌ش کراوه، ده‌چه‌وسێته‌وه و بۆ دابینکردنی مافی ڕه‌وای خۆی خه‌بات ده‌کا و ته‌نیا بۆ دیفاع له مان و مه‌وجوودییه‌تی له‌مه‌ترسیکه‌وتووی خۆی ده‌ست ده‌دا‌ته چه‌ک.
که‌وابوو خه‌باتی چه‌کداریی له‌جێدا کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوبانگ و مه‌وقعییه‌تی کورد دانه‌ناوه.
ئه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیانی گه‌وره‌ی له ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی کورد داوه، پڕش و بڵاوی و ناکۆکی و کێشه‌ی نه‌بڕاوه‌ی نێوخۆیی و نه‌بوونی ستراتێژێکی ڕوون و هه‌روه‌ها ئه‌وه که ده‌ست و نفووزی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان جارجار له‌نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی دا زۆر دیار و به‌رچاوه.
بۆ بیروڕای گشتی وته‌نانه‌ت بۆ دۆسته نزیکه‌کانی کورد بۆته معما و پرسیار که کێشه‌ی نێوخۆیی کوردی بێ وڵات و بێبه‌ش، سه‌رکوتکراو و ژێرسته‌م له‌سه‌ر چی و هه‌تا که‌ی نابڕێته‌وه؟ مه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کورد ئامانجی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان نیه و بۆ ماف و ئازادی قوربانی ناده‌ن؟
ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی به پڕوپاگه‌نده‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان داوه و ڕه‌وایی خه‌باتی کوردی ده‌خاته ژێر پرسیار، بێتوانایی هێزه کوردستانیه‌کانه له دیاریکردنی ئوله‌وییه‌ته‌کانیان و داماوییان له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانیان به‌ڕیگای سیاسی دا، له سازان و پێکهێنانی یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی، له‌و کاته ئاسته‌مه دا‌یه.
جێگای سرنجه که ئێستا ئیدی دوژمنه‌کانی کوردیش، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، به‌ئاشکرا گاڵته به عاجزبوونی حیزبه کوردییه‌کان له هه‌ست پێنه‌کردن به جیددی‌بوونی باروودۆخه‌که و قازانج و زه‌ره‌ری خۆیان، ده‌که‌ن.
پرسی ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه
پرسی سه‌رۆک و ڕێبه‌ر یه‌کێ له‌و پرسانه بووه که به‌رده‌وام له‌نێو جووڵانه‌وه‌کانی کورددا کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه و بۆته هۆی لێکدوورکه‌وتنه‌وه و دووبه‌ره‌کی و لاوازکردنی بزووتنه‌وه. ئه‌و پرسه ته‌نانه‌ت شه‌ڕی نێوخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵایساوه.
ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش نیشانی داوه که ئیدیعای ڕێبه‌رییه‌ک که مه‌شرووعییه‌تی خۆی له ژماره‌ی چه‌ک و مه‌نتقی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵدێنجێ، له لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ و هه‌میشه ئالۆزی و کاره‌ساتی لێکه‌وتۆته‌وه و عاملێکی لاوازبوون و هه‌ره‌سهێنانی جووڵانه‌وه بووه.
جێگای سرنجه، کێشه‌ی سه‌رۆک و ڕێبه‌ریی له نێو کورد دا هه‌میشه ئه‌وکاته دێته گۆڕێ که خه‌باتی چه‌کداری له ئارا دا‌یه و چه‌ک و هێزی نیزامی حاکم و بڕیارده‌ره!
هه‌ستی پاوانخوازی به‌تایبه‌تی له‌کاتی شه‌ڕی چه‌کداریدا ده‌بزوێ و په‌ره‌ده‌ستێنێ.
مه‌ترسێکه‌ش ڕاست لێره‌دایه، چون چه‌ک و هێزی نیزامی له کاتی شه‌ڕ و له غیابی یاسادا باڵ ده‌دا به هه‌ستی هێژمۆنیخوازی و لایه‌نه‌کانی لاوازتر ده‌خرێنه په‌ڕاوێزه‌وه و حه‌زف ده‌کرێن.
بۆ ڕاست و دروستی ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی کوردستاندا بگێڕین که دیارده‌ی خۆ به سه‌رۆک و ڕێبه‌ردانان (رهبری خودخوانده) و خۆ به ته‌نیا خاوه‌نی پرسی کورد زانین، چی به‌سه‌ر پرسی کورد هێناوه و چۆن ده‌رفه‌ته‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌سووتێندرێن!
پرسی سه‌رۆکایه‌تی جووڵانه‌وه به پێناسه و تێگه‌یشتنی کلاسیک و کۆن، لانیکه‌م به پێنج ده‌لیل ئیدی سه‌رناگرێ و ئه‌وڕۆ زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ کورد لێده‌که‌وێته‌وه:
١. ئیدیعای ڕێبه‌ریی به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌تا ئێستا له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا باو بووه و دیتراوه، ڕه‌وایی نیه، چون حیزبێ ڕێبه‌ر به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌بژێردراوه و ڕه‌وایی له ئیراده‌ی خه‌ڵک یان هێزه‌کانی دیکه ورنه‌گرتووه.
ئیدیعایه‌که باری یاسایی نیه و ته‌نیا به پشتبه‌ستن به چه‌ک و هێزی نیزامی داسه‌پاوه و ڕه‌وایی له مه‌نتقی شۆڕشگێریی وه‌رگرتوه. پێوه‌ر و پاساو، ژماره‌ی چه‌ک و هێزی چه‌کدار بووه.
زۆر قه‌ت ناتوانێ ببێته بنه‌مای ته‌فاهوم و هاوکاری، چون لایه‌نێک که ده‌چێته ژێر باری ئه‌و جۆره ڕێبه‌رییه، ڕه‌وایی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!
٢. ئیمکانی گۆڕینی حیزبی ڕێبه‌ر نیه و ڕێبه‌ریه‌که‌ی هه‌تاهه‌تاییه. چون به مه‌نتقی زۆر بۆته ڕێبه‌ر، هه‌ر به زۆریش ئیراده‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێ و هه‌ر به‌زۆریش وه‌لاده‌برێ! ئه‌وه‌ش ئآشکرایه که شه‌ڕی نێوخۆی لێده‌که‌وێته‌وه.
ده‌رفه‌ت و مه‌جالێک بۆ لێپرسینه‌وه له حیزبێ ڕێبه‌ر به‌دی ناکرێ و خۆی به‌رامبه‌ر به که‌س به به‌رپرس نازانێ.
ماهاتما گاندی جوانی کوتووه: ئه‌وه‌ی به زۆر وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ، هه‌ر به زۆریش ده‌پارێزرێ.
٣. گشتخوازه (تمامیت خواه) و هیچ چه‌شنه ئوپوزسیون و ده‌نگێکی ناساز ته‌حه‌مول ناکا. حیزبێ ڕێبه‌ر چون خۆی به تاقه‌خاوه‌نی کوردستان و پرسی کورد ده‌زانێ، ئاماده نیه ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵات له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی دیکه به‌ش بکا و هه‌ر بیرێکی جیاواز به نه‌یار و دژبه‌ر ده‌زانێ. چاوه‌ڕوانه لایه‌نه‌کانی دیکه به فه‌رمانی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌ت بکه‌ن!
٤. حیزبێ ڕێبه‌ر خۆی به حاکم وده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق ده‌زانێ و بڕیار و قه‌زاوه‌تی خۆی ده‌کا به یاسا و ڕێسای کۆمه‌ڵگا. به‌گشتی، فعال مایشاءیه! خۆی تاقه‌سه‌رچاوه‌ی یاسا و حه‌قه!
مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ڕێبه‌ری هه‌رئێستا له باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بۆته کێشه‌ی سه‌ره‌کی و کۆسپی سه‌ر ڕێگای یه‌کڕیزی و خه‌باتی هاوبه‌ش.
ئه‌و ئیدیعایه چون ناڕه‌وا و پاوانخوازانه، له‌بناخه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی پێکناکۆک و ناسازگاره.
٥. ئیدیعای ڕێبه‌ریکردن به‌و جۆره‌ی له جووڵانه‌وه‌کانی کورد دا دیتراوه، له‌گه‌ڵ ڕووحی ئه‌و سه‌رده‌مه و عه‌قلییه‌تی مرۆڤی ئه‌وڕۆ ناته‌با و کێشه خوڵقێنه و مه‌حکوومه به شکست.
مرۆڤی خوێنده‌وار و چاوکراوه‌ی ئه‌وڕۆ که به هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر وڵاتانی دیکه له‌به‌رده‌ست دا‌یه و به‌هاسانی و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌توانێ ده‌نگی خۆی به دنیا ڕابگه‌یه‌نێ، ناچێته ژێر باری ئه‌و شێوه تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت و پرسی ڕێبه‌رییه‌وه.
ئه‌وڕۆ ئاڵووگۆڕی قووڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کۆردستان دا هاتوه و له‌گه‌ڵ ته‌حه‌ولاتی کۆمه‌ڵگا دا نیاز و پێداویستی و تێگه‌یشتن و چاوه‌ڕوانی مرۆڤی کوردیش له سیاسه‌ت، ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه.
هه‌روه‌ها،لایه‌ن و ئه‌حزابی نوێ هاتوونه گۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه و له کۆمه‌ڵگا دا ده‌ور ده‌گێڕن و به‌دیلی سیاسی زۆر بوون. ئه‌و باروودۆخه سیستمی تا‌که‌حیزبی و رێبه‌ریی تاقه‌حیزبێک وه‌خۆ ناگرێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵووگۆڕانه، ئیدیعای ڕێبه‌ریی له‌لایه‌ن هه‌ر حیزبێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیی لایه‌نه‌کانی دیکه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی سازبوونی دووبه‌ره‌کی و لێکدوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌حزاب و به زیانی جووڵانه‌وه ته‌واو ده‌بێ.
ئێستا، ده‌ڵه‌ین دیارده‌ی خۆبه‌ڕێبه‌ردانان به‌هۆی جۆراوجۆر، ئه‌زموونێکی شکستخواردووه و دڕێژه‌پێدانی زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ناکرێ له خلاء و خه‌ون و خه‌ێاڵ دا خه‌بات بکه‌ین.
بوونی ئورگان یان مکانیزمێکی کاریگه‌ر بۆ ڕێکخستن و مودیرییه‌ت و هه‌واهه‌نگی بزووتنه‌وه، پێویسته و پێش ده‌گرێ له په‌ڕته‌وازه‌یی و به‌فێڕۆچوونی ئینڕژی هێزه‌کانی نێو جووڵانه‌وه و سیستم ده‌دا خه‌بات.
له‌ملاشه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نیه که له هه‌ڵبژاردنی ئازاد دا به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک بۆ جووڵانه‌وه دیاری بکرێ! ئه‌ی چاره؟
بۆ دیاریکردنی به‌ڕێوه‌به‌ریی جووڵانه‌وه‌ی کورد ته‌نیا یه‌ک ڕێگا ده‌مێنێته‌وه: پێویسته سه‌ره‌تا به‌ره یان ئیتلافێک له حیزبه‌کان به دیاریکردنی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر ڕێبه‌ریی و به‌ڕێوه‌بردنی جووڵانه‌وه به‌ستۆوه بگرێ.
ئه‌وکاته، له ئیتلاف و کاری هاوبه‌شدا ڕاده‌ی توانا و نفووز و کاریگه‌ریی ئه‌ندامانی کۆبه‌ندیه‌که به‌شێنه‌یی ئاشکرا ده‌بێ. یان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی پرسی ڕێبه‌ریی چاره‌سه‌ر بکرێ، هه‌تا ئازادبوونی کوردستان و پێکهاتنی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژادرن.
حیزبه‌کان له درێژه‌ی کاری هاوبه‌شدا مه‌ودایان هه‌یه به‌کرده‌وه و ڕه‌فتاری دێموکراتیکی خۆیان، لێهاتوویی و زه‌رفییه‌ته‌کانیان نیشان بده‌ن و بڕوا و متمانا له به‌ینی خۆیان دا دابین بکه‌ن.
ڕۆڵی ڕێبه‌ریی حیزبێک له ڕه‌وتی خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوودا به‌ره‌به‌ره ده‌رده‌که‌وێ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه به‌شێوه‌ی دڵخوازانه و دێموکراتیک ده‌سه‌لمێندرێ.
لایه‌نه‌کان ده‌بێ هه‌ست بکه‌ن هه‌ڵناواردرێن و ده‌توانن متمانا به حیزبی خاوه‌ن نفووز تر بکه‌ن و هاوپه‌یمانی و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه له به‌رژه‌وه‌ندییان دا‌یه و پێویست ناکا نیگه‌رانی پاوانخوازی ئه‌م یان ئه‌و حیزب بن.
رێبه‌رییه‌ک که ئاوا ده‌سه‌لمێندرێ، واقعییه و کاریگه‌ری خۆی ده‌بێ و یارمه‌تی به به‌ره‌وپێشچوونی جووڵانه