کوردستان میدیا: تەرمی کاک عەبوو کەریمی بە بەشداریی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و ئێرانییەکان لە ئاڵمان ئەسپەردە کرا.
ڕۆژی هەینی ڕێکه‌وتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی هاوڕێی کۆچ کردوومان کاک عه‌بوو که‌ریمی لە لایەن بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوەوە بە بەشداریی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و ئێرانییەکان و دۆستان و هاوڕێیانی کاک عەبووی نەمر، له گۆڕستانی شاری گاگناو له ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرەتا لە لایەن بنەماڵەی کاک عەبوو پەیامێک خوێندرایەوە و لە پەیامەکەدا سپاسی بەشداربووانیان کرد.
دواتر شەهریار نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، به نوێنه‌رایه‌تی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له چه‌ند وته‌یه‌کدا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری کاک عه‌بوو، په‌یمانی وه‌فاداری و درێژه‌پێدانی ڕێگای پڕ له شانازیی ئه‌و و هه‌زاران شه‌هیدی دیکه‌ی حیزب و گه‌لی، له لایه‌ن ئه‌ندامان و هاوسه‌نگه‌رانیەوە نوێ کرده‌وه.
ته‌رمی هاوڕێ کاک عه‌بوو که‌ریمی له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی بەشدار و بنه‌ماڵه و که‌سوکار و هاوسه‌نگه‌ران و دۆستانی، داپۆشراو بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و به‌هه‌زاران چه‌پکه گوڵی خۆشه‌ویستی، ئەسپەردەی خاکی تاراوگە کرا.
پاش ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردن، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕێزلێنان له ته‌مه‌نێک خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌ندامی به‌وه‌ج و زانای حیزبی دێموکرات کاک عه‌بوو له شاری بادن بادن به به‌شداریی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی حیزب و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و نوێنه‌ری زۆرێک لە حیزب و لایه‌نە سیاسییە ئێرانی و کوردستانییەکان، له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمیته‌ی ئاڵمان، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێورەسمەدا کاک شاهۆ حوسه‌ینی به نوێنه‌رایه‌تی له حیزبی دێموکرات، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکار و هاوسه‌نگه‌رانی، وێڕای ئاماژه به چه‌ندین خاڵی به‌رجه‌سته له که‌سایه‌تی کاک عه‌بوو و تایبه‌تمه‌ندی و لێهاتووییه‌کانی ناوبراو، په‌یامی درێژه‌پێدان به ڕێگای کاک عه‌بوو تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، له لایه‌ن حیزبه‌وه ڕاگه‌یاند و هیوای خواست هه‌رچی زووتر ته‌رمی کاک عه‌بوو بگوازرێته‌وه بۆ نیشتیمانی ئازادکراوی خۆی، واته کرماشان.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا، ده‌یان که‌س له هاوڕێیانی کاک عه‌بوو، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه کوردی و ئێرانییه‌کان و که‌سایه‌تی و شاعیر و نووسه‌ر له باره‌ی هاوڕێی کۆچکردوومان له ڕوانگه‌ی خۆیانەوە له پێوه‌ندی له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و لێهاتوویی و ڕۆڵی ناوبراو له مه‌یدانی به‌رینی خه‌بات له دژی دوو دیکتاتۆری سه‌ره‌ڕۆی حاکم به سه‌ر ئێران‌دا (پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی) بۆ به‌شداربووان قسه‌یان کرد.