پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
زایینی: ٢٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٠ - ١٨:١٤ تاران
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی "سید ئه‌حمه‌د پاشابهردی" له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت، به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا پەیوەست به ڕیزی پێشمه‌رگایەتی بوو و تا ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، ناوبراو چه‌ند ساڵ فه‌رمانده‌ی لکی ٢ی هێزی "مینه‌شه‌م" بوو.
کاک سەید ئەحمەد ده‌یان سه‌روه‌ریی بۆ حیزبی دێموکرات تومار کردووه و دوو جار به سه‌ختی بریندار بووه و به هۆی برینداربوونەوە ده‌ستێکی له کار که‌وتبوو.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا.
بنه‌ماڵه‌ی کاک سەید ئەحمەد بنەماڵەیەکی ناسراو و خۆشه‌ویستی ناوچه‌که‌ن.
ناوبراو لە سەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گه‌ڕایەوە نێو بنەماڵەکەی و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.