کوردستان میدیا: عەزیم ئەلیاسی لە سەردانی خۆیدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ، لە سەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات گفتوگۆی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی عەزیم ئەلیاسی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی نوروێژی کرد و لەگەڵ هەیئەتێکی وەزارەتی ئەو وڵاتە بە سەرپەرەستی شەل گوینار ئێریکسن بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی ناوبراو دیدارێکی پێکهێنا.
ئەلیاسی لەو دیدارەدا بارودۆخی ئێران بە گشتی و ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تایبەتی تاوتوێ کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە و لەم پێوەندییەدا ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی خوزستان کرد کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام بوو.
هەر لەم پێوەندییەدا باس لە ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان و بەلووچستان لە دژی ڕێژیمی ئاخوندی کرا و دەستپێکردنی ڕاسانیش وەک قۆناغێکی نویی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر سەرکوتی گەلی کورد لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چارەسەرنەکەردنی دۆزی ڕەوای کورد لەو بەشە لە کوردستان پێناسەکرا.
نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دیمۆکرات، لەژێر ڕۆشنایی جموجۆڵەکان لە نێوخۆی ئێران بە تایبەتی لە کوردستان، خوزستان و بەلووچستان و هەروەها سیاسەتی شەڕخوازیی ڕێژیم، بە دووری نەزانی کە لە داهاتوویەکی نیزیکدا بارودۆخی ئێران بەرەو ئاڵۆزی بچێت.
هەروەها لەم دیدارەدا باس لە ڕاسان و ئامادەکارییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پێوەندییەدا کرا.