کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حدکا: شەڕی کورد بە کورد مەحکوم دەکەین

15:52 - 13 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەڕی نێوان پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و یەبەشە ڕاگەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو


داواکارین لە ئێوە بەڕێزان کە دوور بکەونەوە لە لایەنگری کردن لە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. سیاسەتی حیزبی ئیمە، لایەنگری لە هیچ یەک لەو لایەنانەی ڕۆژئاوا بەدژی لایەنێکی تر نیە.

ئێمە داواکارین کە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا بتوانن کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای وتۆوێژ و دیالۆگەوە چارەسەر بکەن و خۆیان دوور بگرن لە شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری بە دژی یەکتر، تاکوو خوێنی ڕۆڵەی کورد بەدەست یەکتر نەڕژێت.

ئێمە شەڕی کورد بە کورد و براکوژی بەتەواوی مەحکوم دەکەین و هەر لەو کاتەشدا بێلایەنین لە کێشە و ئیختیلافاتی نێوان ئەحزابی کورد، بۆیە داواکارین لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب کە ڕەچاوی ئەو سیاسەتەی حیزب بکەن.

جارێکی تر ئاواتەخوازین کە دیالۆگ و لۆژیکی وتۆوێژ بە تاکە ڕێگاچارەی کێشەکان بزانرێت.

کومیسیۆنی سیاسی‌ـ‌نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی
٣ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی