• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٦ - ١٠:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی
عەلی مۆنەزەمی

خیانەت مێژوویەکی بە بڵندایی مێژووی مرۆڤایەتی هەیە. لە مێژووی شۆڕشەکانی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاریش خیانەت پەیڤێکی نامۆ نیە. هەر لە شۆڕشی ئەمیر خانی لەپ زێڕینەوە بگرە کە تێیدا ئەحمدی لێتانی بە ئاشکرا کردنی سەرچاوەی ئاوی قەڵای دم دم بوو بە هۆی تێکشکانی شۆڕشی دم دم، تا دەگاتە خەباتی پارتە سیاسییەکانی ئەمڕۆی کورد کە بۆ ئازادی و ڕزگاری تێدەکۆشن و ڕۆژانە شاهێدی پیلان و خیانەتی سەدانی وەک ئەحمدی لێتانین، هەر جارە و بە ڕەنگێک گەلی کورد مانای ئەم پەیڤە قیزەونەی تەجروبە کردووە و دەیکا. ئامانجی ئەم وتارە نووسینی مێژووی خیانەت نیە، هەر چەند کە هیچ پەیڤێک بێ مێژوو نییە.

هەر وەک چۆن لە سەردێڕی وتارەکەدا دیاری کراوە، لێرەدا باسی ئەرکی تاکی کورد دەکەین لە دژی دیاردەی خیانەت و جاشایەتی. کە باسی ئەرک دێتە گۆڕێ، پێویستە بوترێ کە؛ ئەرک نرخێکی ئەخلاقی- یاساییە.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا خاوەنی یاسایەکی بنەرەتی نیە کە ئێمە بتوانین کەڵکی لێ‌وەربگرین و یارمەتیدەرمان بێ بۆ ئەم بەحسە. بۆیە لە ڕووی ناچاری، لە لایەک لە یاسای هەندێک وڵاتانی دێموکراتیک یارمەتی وەربگرین و لە لایەکی دیکەش لە فەلسەفەی ئەخلاقی. کە لێرەدا تەنیا بۆ نموونە لە یەکێک لە تئۆرییەکانی فەلسەفەی ئەخلاقی و تەنیا بە ئاماژە، باس لە یاسای بنەرەتیی چەند وڵاتێک دەکرێ لە بارەی خیانەت و لەو چارچێوەیەدا بۆ دەستنیشان کردنی ئەرکی تاکی کورد دەدوێین و ئاکامێک وەردەگرین.

پێش ئەوەی کە بچمە نێو باسەکەوە، مانا کردنەوەی چەند پەیڤێک پێویستە

• خیانەت:

خیانەت هەموو ئەم نرخە نەرێنیانە لە خۆ دەگرێت: تێکدەری، بێ‌وەفایی، ئاژاوەگێڕی، بێ‌قانوونی، پەیمان شکێنی، فیتنە، نافەرمانی، سەرپێچی کردن، ئاژیتاسیۆن، پیلانگێڕی، هاوکاری لە گەڵ دوژمنان و شکاندنی باوەڕەکان.

خیانەت وشەیەکی زاگۆنییە. لە ویکیپێدیادا وەها شی کراوەتەوە کە؛ خیانەت واتە فێڵ کردن یان ساختەکاری کردن. یانی کردەوەیەک بە دژی سەربەخۆیی یان پاراستنی وڵات. سێ شێوە خیانەت هەیە: خیانەتی گەورە، خیانەت بە وڵات و خیانەت لە کاتی شەڕدا. خیانەتی گەورە یانی خیانەت بە دژی یاسای بنەڕەتیی وڵات و خیانەت بە دژی ڕێبەری وڵات.

خیانەت بە وڵات یانی خیانەت لە سەبەخۆیی و پاراستنی وڵات. خیانەت لە کاتی شەڕدا، یانی هاوکاری و بەشداری کردن لە گەڵ دوژمن لە کاتی شەڕدا.

• جاش:

زۆر کەس مامۆستا هەژار بە دانەری ئەم پەیڤە دەناسێنن کە بۆ کەسانی خائین و بە کرێگیراو بە کاری بردووە و ئێستا لە ئەدەبیاتی سیاسی لە کوردستاندا جێ کەوتووە و بەکار دەهێنرێت.

کاتێک کە باس لە ئەخلاق دەکرێت، یانی باسی ئەو بەشە لە فەلسەفە دەکرێت کە نۆرمەکانی جیاکردنەوەی چاکە لە خراپە دەستنیشان دەکات.

یەکێک لە باڵکێشترینی ئەم فەلسەفانە، فەلسەفەی "ئێمانۆئێل کانت"ە کە بە "ئەخلاقی ئەرک" بەناوبانگە. فەلسەفەیەک کە نەک لە سەر ئاکامی کردەوەکان، بەڵکوو لە سەر ئامانج لە کردەوەکان پێداگری دەکا.

یانی ئەوەی کە ئەگەر ئامانج لە کارێک، ئامانجێکی باش بێ، یانی ئەم کارە لە باری ئەخلاقیەوە دروستە و ئەگەریش ئامانج لە کارێک نیەتێکی خراپی لە پشتەوە بێ، ئەوە ئەو کارە خراپ و نائەخلاقیە. بە باوەری کانت، ویستی باش، باشترین و لە سەرووی هەموو شتەکانە و هەر کارێکی دروست لە ئەم شێوە بیرکردنەوەیەوە سەرچاوە دەگرێ کە؛ کردنەکەی بە ئەرک دەژمێردرێ. یانی ئەنجامدانی هەر کارێک کە بە ئەرک دادەنرێ، باش و دروستە. وەک" ئارنە نەس" دەڵێ: "گەورەترین شتێک کە مرۆڤ دەتوانێ وەدەستی بێنێ، ئەو هەیەجان و کەلەجانەیە کە مرۆڤ بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی هەیەتی." کانت بۆ ئەنجامدانی کاری باش و دروست لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە، لیستەیەک لەم جۆرە کارانە بە پێویست نازانێ.

بەڵکوو قانوونێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دەستنیشان دەکات کە گشتگیرە. ئەو یاسایە ئەوەیە کە؛ "مرۆڤ دەبێ بە شێوازێک تەڤبگەڕێ و عەمەل بکا کە هۆی ئەم کارە ببێتە یاسایەکی گەردوونی. یانی ئەو هۆیە کە دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی کە کەسێک کارێک بکات، دەبێ بۆ هەموو کەسێکی دیکەش کە ئەم کارە دەکەن، قبوول بکرێ و بە ڕەوا بزانرێ. ئەم یاسایەش نابێ وەک شتێکی ئاوارتە، بەڵکوو وەک ئەرک بە کار ببردرێ.

بۆ ئەوەی کە کۆمەڵێک مرۆڤ بتوانن خۆیان وەک نەتەوە پێناسە بکەن، خاوەنی هەندێک تایبەتمەندیی هاوبەشن و بە پێی ئەو تایبەتمەندییە هاوبەشانە خۆیان بە تاکێک لەو نەتەوەیە بزانن. بە پێی ئەو تایبەتمەندییانە، وەها کۆمەڵێک دەبێتە خاوەنی هاوپەیمانەتییەکی کۆمەڵایەتی و پاراستنی وەها هاوپەیمانەتییەک و بەرژەوندییەکانی دەبێتە ئەرکی تاکی ئەندام لەو کۆمەڵگایەدا. نەتەوەی کوردیش بە پێی وەها تایبەتمەندییەک خاوەنی هاوپەیمانەتیی کۆمەڵایەتیی تاکی کورد و بەرژەوەندییە نەتەوەییە باڵاکانە کە پاراستنی دەبێتە ئەرکی تاکی کورد.

هەر کەسێک بە هەر شێوازێک هەوڵی لاوازکردنی وەها هەوپەیمانەتییەک بدات و بەرژەوەندییەکانی بخاتەوە مەترسیەوە، وەک کەسێکی پەیمان شکێن و هەر لەو ڕاستایەدا بە کەسێکی خائین پێناسە دەکرێ. وەها هەوڵێک دەتوانێ خاوەنی شێوازی جۆراوجۆر بێ. وەک ئەو کەسانەی کە زانیاری کۆ دەکەنەوە لە سەر پێشمەرگە (کە هێزی پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەکانیەتی)، کە لە کوردیدا بە سیخوڕ ناودێر کراون، جاشایەتی کە پێشتر زۆرتر بۆ کوردەکانی چەکدار کە هاوکارییان لە گەڵ دوژمن دەکرد دەوترا، بەڵام ئێستا بە پێی پێشکەوتنی کۆمەڵگا شێوەکانی دیکەی خیانەتیش ئەو پێناسەیەیان بۆ بەکار دەبردرێ (وەک ئەو کەسانەی کە بە نووسین پشتیوانی لە پیلانەکانی دوژمن دەکەن و بە جاش قەڵەم ناسراون) و هەروەها ئەوانەی کە ئەمڕۆ مۆرەی ڕێژیمن و مەوادی هۆشبەر لە نێو لاوان و جڤاکی کوردەواریدا بڵاو دەکەنەوە. ئەوانەی کە خیانەت و جاشایەتی دەکەن، بۆ دادپەروەرانە نێشاندانی کاری خۆیان پەنا بۆ زۆر هۆ دەبەن و دەیانەوێ ڕاست و دروستبوونی کارەکانی خۆیان بسەلمێنن. وەک ئەوەی کە دەرەتانی دیکەیان نیە، مەجبوورن، یان ئەوەی کە ئێمە و نەتەوەی چەوسێنەری ئێمە برای یەکین و خاوەنی یەک وڵات و یەک ئۆلین و... هتد. ئەو جۆرە هۆیانەی کە ئەوان دەیانهێننەوە بە هاسانی نێوەرۆکی بیر و ئەندیشەی ئەوان دەردەخات و لە باشترین حاڵەتی مومکیندا ئێگۆئیست بوونی ئەوان دەسەلمێنێ، نەک دادپەروەرانەبوونی کارەکانیان. ئەوان تەنانەت بۆخۆشیان بڕوایان بە کارەکانیان وەک ئەرکێک لە ناخەوە سەرچاوەی گرتبێ نییە. بەڵام دیسانیش حازر نین لە ئەو کارە بێ ئەخلاقییانە دەست هەڵبگرن.

هەر وەک چۆن لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، کانت یاسایەکی دەستنیشان کردووە کە ئێمە دەتوانین پشتی پێ ببەستین بۆ ئەوەی کە کارەکانمان ڕەنگێکی ئەخلاقی بە خۆیانەوە بگرن. یانی ئەوەی کە هەر هۆکارێک کە ئێمە بۆ ئەنجامدانی کارێک بۆ خۆمان بە ڕەوا دەزانین، دەبێ ئەو هۆکارە بۆ هەموو کەسێکی دیکە و هەموو جێگایەک، وەک یاسایەکی گەردوونیی قابیلی قبوول بێ. گەلۆ بە پێی ئەم یاسایە، جاشایەتی یان خیانەت دەتوانێ ببێتە یاسایەکی گەردوونی؟ بە دڵنیاییەوە کەسێک ناتوانێ وەها ئیدیعایەک بکات. کە واتە پێچەوانەی وەها کارێک یاسایەکی گەردوونیە و هەر پێگاوەک لە پێناو لە نێو بردنی جاشایەتی و خیانەتدا یاسایەکی گەردوونی و ئەرکێکی ئەخلاقییە. ئەو ئەرکە ئەخلاقییە، ئەرکی تاکی کوردیشە. بۆیە ڕوناکبیران، خوێندکاران، مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی قوتابخانەکان و زانکۆکان و بە گشتی هەموو تاک و چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری بۆ نەهێشتنی دیاردەی خیانەت و جاشایەتی و ڕوونکردنەوەی ئاکامەکانی وەها دیاردەیەک ئەرکدارن و ئەوە ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقیی ئەوانە. لە بەر ئەوەی کە خیانەت و جاشایەتی هەموو جۆڕەکانی خیانەتی لە یەک جێگادا هەیە. خیانەتی گەورە یانی خیانەت بە دژی یاسای بنەڕەتیی وڵات و خیانەت بە دژی ڕێبەری وڵات (ئەگەر چی هێشتا یاسای بنەڕەتیمان نییە)، خیانەت بە وڵات یانی خیانەت لە سەبەخۆیی و پاراستنی وڵات و خیانەتی لە کاتی شەڕدا یانی هاوکاری و بەشداری کردن لە گەڵ دوژمن لە کاتی شەڕدا.

باشە ئێمە کە خاوەنی یاسای بنەڕەتی نین، چی بکەین لە بەرانبەر خیانەتکاران و جاشەکاندا؟ لە وڵاتانی دیکەدا لە گەڵ وەها دیاردەیەک چلۆن هەڵسوکەوت دەکرێت؟

هەر وەک کە پێشتر و لە سەرەوەدا ئاماژەی پێ کرا، خیانەت یانی لادان لە وەفاداری بە نیسبەت وڵات یان حاکمییەت، بە تایبەتی دەستپێکردنی شەڕ و یان ئاگایانە و بە زانینەوە هاوکاری کردن لە گەڵ دوژمنی خۆی (دوژمنی نەتەوەکەی خۆی)، دانی زانیاریی هەستیاری نەتەوەیی بە دوژمن. لە زۆربەی وڵاتاندا سزای وەها کارێک، کوشتنە. کەسێک کە وەها کردەوەیەک دەکات، پێی دەوترێت خائین. خیانەت پرسگرێکێکی گەورەیە بە دژی کۆمەڵگای ئازاد. لە کۆمەڵگا دێموکراتیکەکاندا کە خەڵک لە ڕێگای نوێنەرانیانەوە کارەکانیان تێدەپەڕێنن، داوا دەکرێت کە ئۆپۆزیسیۆن، ئۆپۆزیسیۆنێکی وەفادار بێ. بەڵام ئەو وەفادارییەش نایەتە ئەم مانایە کە ڕێگا لە کەسانی دژبەر بگیردرێت کە بە ئازادی بژین و بیر و ڕای خۆیان دەرببڕن، یان کاری ڕێکخراوەیی خۆیان بکەن.

بەڵام لە سیستمە تەواویەتخوازەکاندا بە هاسانی دەتوانن کەسێک بە هۆی دژایەتی لەگەڵ فەلسەفەی گرووپی حاکم، بە خیانەت تۆماتبار بکەن. بەڵام لە هەر وڵاتێکدا، بۆ ئەوەی کە بەڕێوەبەرانی وڵات بتوانن سیستمی سیاسیی وڵات بپارێزن، دەبێ ئەو دەرفەتەیان هەبێ کە شوێنپێی دوژمنانی نێوخۆیی هەڵبگرن و ئەگەر پێویست بکات لە بەرانبەریاندا بە توند و تیژی ڕابوەستن.

بۆ نموونە لە یاسای بنەڕەتیی ئامریکادا ئەو کەسانەی کە شەڕ بەسەر ئامریکادا بسەپێنن یان پەیوەست بن بە ڕەفی دوژمنانی یان هاوکاری لە گەڵ دوژمنان بکەن و ئارامیی و پاراستنی وڵات تێکبدەن، وەک خائین و خیانەتکار دەناسرێن. بەڵام بۆ ئەوەی کە کەسێک وەک خائین بناسێندرێت، پێویستی بە سەلماندن هەیە، کە لانیکەم دوو کەس بە سوێندخواردن لە سەری شەهادەت بدەن. خیانەت وەک جینایەتێک بە دژی هەموو هاووڵاتیان دێتە ئەژمار و بە شکلێکی ساکار جەزاکەی لەسێدارەدانە.

لە بریتانیا، لە سەدەکانی نێوەراستەوە باس لە خیانەتی گەورە وەک کارێکی نایاسایی کراوە و لە ڕادەی کوشتندا حسابی بۆ کراوە، و سزاکەی ئەوە بووە کە سەری کەسی خائین لێ‌بکرێتەوە.

خیانەت یەکێک لە مێژینەترین و هەستیارترین ژێرپێنانی یاسایە لە کۆمەڵگای سیاسیدا کە لە وڵاتی بریتانیا لە ١٣٥١ دا کەوتە قاڵبی یاساوە و وڵاتانی ئینگلیزی زمان قانوونەکانیان لە سەر خیانەت لەو قانوونەڕا وەرگرتووە. بەڵام ئێستا کە پاشا گرینگیی جارانی نەماوە و جێگاکەی داوەتە دەوڵەت، هەر کارێک کە بە دژی دەوڵەت و تێکدانی ئەمنیەت و پاراستنی وڵات/ حکوومەت بکرێ، بە خیانەت دەژمێردرێ و لە کانادا حوکمی زیندانی هەتاهەتایی هەیە.

کە واتە، کاتێک کە گەلی کورد هێشتا نە تەنیا خاوەنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی نیە، بەڵکوو خاوەنی سەدان دوژمنی ڕەنگاوڕەنگە و ڕۆژ نیە بە پیلان زەبر لە نەتەوەی ئێمە نەوەشێنن، پارتە سیاسییە خەباتکارەکان چ هەڵوێستێکیان دەتوانێ هەبێ لە بەرانبەر دیاردەی جاشایەتیدا؟ گەلۆ ئەوە نیە کە حدکا و زۆر حیزبی سیاسیی دیکە بە ڕاگەیاندن، کاری ڕێکخراوەیی و لە هەموو کاناڵێکی مومکینەوە ئەو کەسانەی کە خیانەت دەکەن ئاگادار دەکەنەوە کە تا درەنگ نەبووە دەست لە وەها کارێک هەڵبگرن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل!؟ کە واتە ڕێبەران و شۆڕشگێڕان ئەرکی خۆیان بە جێ هێناوە و پێویستە خیانەتکارانیش بە ئەرکی خۆیان هەستن و دەست لە خیانەت هەڵگرن. هەر کەسێک لە بەرانبەر کار و کردەوەی خۆیدا چەندین جار بەرپرسیارە. بەرپرسایەتی وەک تاک کە پەیوەندی بە چارەنووسی خۆیەوە هەیە، بەرپرسیار لە بەرانبەر بنەماڵەکەی کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بخوازین و نەخوازین کارەکانی تاک لە سەر حیسابی بنەماڵەش دادەنرێ بە باش یان خراپ، و بەرپرسایەتیی نەتەوەیی. هیوام وایە کە ڕۆژێک بێت هیچ منداڵێک و هێچ بنەماڵەیەک لە بەر کار و کردەوەی کەس و کاری شەرمەزار و سەرشۆڕ نەبێ لە بەرانبەر نەتەوەکەیدا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.