• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٧ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٦ - ١٠:٢٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا
سارا پارسا

منداڵەکەت ترساوە؟ جلەکەی بەری لەبەر چاوی خۆی بسووتێنە! نینۆکت ڕۆژی شەممە و لە کاتی شەواندا کورت مەکەوە تەمەنەت کورت دەبێت!

منداڵە ساواکەت لەسەر تاق دامەنێ شوومە و باش نییە! شەوان چاو لە ئاوێنە مەکە، تەمەنت لە غەریبی دەبەیتە سەر! شەوان بنێشت مەجاوە، شوومە و باش نییە! و....هتد.

ئەمانە وەک نموونەیەک لەو باوەڕە پڕوپووچانەیە کە ڕۆژانە لە زاری زۆربەی خەڵکەوە دەبیسرێت. ئەم جۆرە باوەڕانە ئەوەندە لە تانوپۆی ژیانی زۆربەی خەڵکدا ڕیشەی داکۆتاوە کە جێگایەکی تایبەتی لە بیری خەڵکدا بۆخۆی کردۆتەوە کە تا ڕادەیەکیش دەتوانین وا باسی لێ بکەین کە سڕینەوەی ئەم جۆرە بیرکردنەوانە لە مێشک و کاریگەرییەکانی لە ژیانی خەڵکدا بە تەواوی ئەستم بووە، بەڵام لە ڕاستیدا خورافە چییە؟ خورافە لە فەرهەنگ و زاراوەناسیدا واتە قسەی ئاڵۆز و بێ‌بنەما کە دەتوانێت دڵخۆشکەر بێت و بە ئاوڕدانەوەیەک دەتوانین وا باس بکەین کە بەگشتی قسەی پڕوپووچ و خوڕافە لە نێوەڕۆکی چیرۆکە کۆنەکاندا سەری هەڵداوە و ئێستاش لە سەردەمی زانست و تێکنۆلۆژیدا هێشتا خەڵکانێک هەن کە باوەڕیان بەم جۆرە قسانە هەیە. خورافە کاتێک سەر هەڵدەدات کە خەڵک، لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیی خۆیان بەرەوڕوو بوون و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە دەروونیاندا لەگەڵ گرفت بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە ڕوانگەی ئاوەزمەندییەوە نەیانتوانیوە ڕێگاچارەیەکی لۆژیکیی بۆ ببینەوە و بۆ سەرپۆش دانان لەسەر کێشەکانیان و هاوکات دڵخۆشکردنی خۆیان و هێورکردنەوەی دەروونیان ڕوویان لە کۆمەڵێک باس و بیری سەیر و سەمەرە کردووە و ئەم بیروباوەڕە سەیر و بێ‌بنەمایانەش کاتێک کە بەدی نەیەت، وەک بەختی بەستراوی خۆیان چاوی لێ دەکەن و کاتێکیش کە گرفتەکەیان چارەسەر دەبێت، چارەسەری گرفتەکەیان لە پەنا بردن بەو باوەڕانەدا دەبیننەوە کە ئەم جۆرە ڕوانگەیە بۆ کۆمەڵگا بە تایبەت کۆمەڵگایەکی نەریتخواز دەتوانێت مەترسیدار بێت.

"مستەفا فرووتەن"، کارناسی دەروونناسی سەبارەت بەم بابەتە بڕوای وایە کە؛ "لە سێ وشەدا دەتوانین خورافە بە گشتی باس بکەین: یەکەم سەرسووڕمان، دووهەم نەزانین و دەبەنگی، سێهەم ترس، کە ئەم سێ هۆکارە دەتوانێت بناغەداڕێژی خوڕافە و قسەی پڕوپووچ لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگادا بێت".

لە بواری دەروونناسییەوە، قسەی پڕوپووچ و پەنابردن بۆ خورافە لە بنچینەوە بە ناسینی مرۆڤ لە خۆیەوە دەستی پێ کردووە و هەموو هەوڵی مرۆڤ ئەوە بووە کە لەپێشەوە لە داهاتووی ئاگادار بێت و لەسەرهەڵدانی هەر چەشنە ڕووداوی ناخۆش کە دەتوانێت لەسەر ژیانی مرۆڤ کاریگەریی هەبێت پێشگیری بکات. ئەم جۆر ڕوانگانەش توانیویەتی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی خورافە و قسەی پڕوپووچ و بناغەدارێژی خوڕافە لە نێوان کۆمەڵگای وڵاتانی دنیادا. چوونکە ئەم دیاردەیە تاڕادەیەک لە هەموو کولتوور و کۆمەڵگاکانی جیهاندا جێگای خۆی بە تەواوی کردووەتەوە.

لە ڕوانگەی زانستی دەروو‌ناسییەوە، ژنان زیاتر لە پیاوان ڕوو لە باوەڕی پڕوپووچ دەکەن و هۆکاری دەروونناسیی ئەم بوارەش بۆ هەستیار بوونی باری دەروونیی ژنان بەرانبەر بە پیاوان، هەڵدەگەڕێتەوە. ژنان زیاتر لە پیاوان بەر شەپۆلی دڵەخورپە و دڵەڕاوکێی دەروونی دەکەون و هەر ئەم هۆکارەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ هێور کردنەوەی باری دەروونیان و ئۆمێدی زیاتر بەخشین بە خۆیان، ڕوو لەم جۆرە باوەڕانە بکەن و لەم نێوانەشدا بەداخەوە زۆربەی هەرەزۆریان بەر کەڵکئاژووی ماڵیی کەسانێک دەکەون کە لە بواری خورافەگەری بە ناوی "فاڵگر" چالاکییان هەیە و فاڵگرەکانیش بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان زۆر بە باشی کەڵک لەو دەرفەتانە وەردەگرن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەنانەت بناغەی بنەماڵەکانیش لەیەک دەترازێنن.

لە بواری کۆمەڵناسیشەوە، کارناسانی کۆمەڵناس لەسەر ئەم باوەڕەن کە هۆکارگەلێک وەک:

* دەرباز بوون لەو بارودۆخە خراپەی کە مرۆڤ تێیدا بەسەر دەبات.
* بارودۆخی خراپی ئابووری.

* سیاسەتی سیاسەتوانان و کاربەدەستان بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک بە کولتووری پڕوپووچی.

* بێ‌هیوایی لە ژیان.

* باشقە وەرگرتن لە ماڵپەڕەکان.

* پەروەردەی لاوازی بنەماڵە.

* هێورکردنەوەی کێشەکان و بارودۆخێک کە مرۆڤ تێیدا بەسەر دەبات.

* نزم بوونی ئاستی زانیاری (ئەگەرچی زۆربەی جار ئەم جۆرە باوەڕانە لە نێوان چینی خوێندەواری کۆمەڵگاشدا بەرچاو دەکەوێت و هۆکاریشی بۆ کەم تێگەیشتن لە کێشەکان هەڵدەگەڕێتەوە).

لە بواری کۆمەڵناسییەوە، ئەم هۆکارانە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕوو لە خورافە بکات و لە کۆتایشدا کۆمەڵگایەک دەبێتە کۆیلەی دەستی باوەڕە بێ‌بنەماکان.

لە کۆمەڵگای ئێرانیشدا بە هۆی باوەڕی نەریتخوازانە و ئایینییەوە زۆر بە ڕاشکاوانە ئەم دیاردەیە بەرچاو دەکەوێت و لەم نێوانەشدا ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و ئاخوندە فێڵبازەکانی سەر بەو ڕێژیمە، بۆ پەرەپێدان بەسیاسەتی زۆردارانەیان و سەرقاڵ کردنی خەڵک بە هەندێ کولتووری پڕوپووچ، مێشک و دەروونی خەڵکیان داگیر کردووە و لە هەستی ئایینیی مرۆڤەکان هەر لە سەرەتای دەسەڵاتدارییانەوە کەڵکیان وەرگرتووە.

ئاخوندەکان هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاریان، لە باوەڕی مەزهەبیی خەڵکی ئێران وەک پاژنەی ئاشیل کەڵکیان وەرگرتووە و لە ماوەی ٤ دەیەدا لە هیچ شێوازێک بۆ پەرەپێدان بە کولتووری خورافە کۆتاییان نەکردووە.

هەر لە سەرەتای دەسەڵاتدارییانەوە، دامەزرێنەری ڕێژیمی ئێران واتە "خومەینی"یان وەک جێگری خودا تەنانەت لە ئاستی خوداشدا بە خەڵکی ئێران ناساند و بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆگەلێک وەک "ڕوخساری خۆمەینی لە مانگدا دیتراوە" و "ئاوی دەستنوێژی خومەینی تەبەڕوک و بەرەکەتە" و "دەستماڵ و چەفیەیان بە دەستی خۆمەینیەوە دەدا تاکوو تەبەڕوکی بکات، لە هەستی خەڵک کەڵکئاژوویان وەرگرت، بەشی سەرەنج ڕاکێشی ئەم چیرۆکە ئەوەیە کە بەداخەوە مامۆستاکانی زانکۆی ئەو سەردەمەش بەم باوەڕە گەیشتبوون و زۆربەیان لە پەرەپێدان بەم باوەڕانەدا دەستی یارمەتیان بە ڕێژیم دا. لەم نێوانەشدا ئەگەر خەڵکانێک بەم باوەڕانە ملیان نەدابایە و یارمەتیدەریان نەبوایەتن یان بە ناچار پەرتەوازەی دەرەوەی وڵات دەبوون یان سەریان لە زیندان و ئەشکەنجەگاکانی ڕێژیمی ئێران دەردەهێنا و دەنگیشیان بە کەس نەدەگەیشت.

ئاخوندەکان بەباشی لە دەروونی خەڵکی ئێران گەیشتبوون و گەیشتوون کە زۆرێک لە خەڵکی ئێران باوەڕێکی زۆریان بە زیارەتی نەوە و نەتیجەی ئیمامان هەیە، کە وایە چی باشتر لەوە کە دەست بکەن بە درووست کردنی مەزارگە لە بست بە بستی شار و گوندەکانی ئێران و خەڵکی پێ سەرقاڵ بکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاست و درووست بوونی ناسنامەی زۆربەی ئەو مەزارگەیانە ئەگەری لەسەرە، ئەگەرچی ئەو شوێنانە بە گشتی بوونەتە شوێنێکی بازرگانی بۆ دەسەڵاتدارانی ڕێژیم و لە ڕێگەی یارمەتی ماڵیی کە خەڵک بۆ ئەو شوێنە یان خەڵکی هەژاری کۆ دەکەنەوە، یان بەپێی باوەڕیان پارە و شتومەکی نەزری پێشکەشی ئیمامزادەکان دەکەن، یان گەشتیارانێک کە لە وڵاتانی دەرەوە ڕوو لە ئێران دەکەن بۆ زیارەتی ئەو شوێنە مەزهەبیانە، گیرفانی قووڵی ئاغازادەکان و ئاخوندەکانی لێ پڕ دەبێت.

لەشەڕی ئێران و عێراقیشدا، ٨ساڵ بەم شێوەیە لە هەستی لاوانی ئێران کەڵکیان وەرگرت و بۆ بەرز ڕاگرتنی ورەی شەڕوانان و سەربازانی نێو بەرەکانی شەر ئەسپی سپییان لە گۆڕەپانی شەردا تاو دا و دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە ئەوە ئەسپی ئیمامی ‌زەمانە و بۆ یارمەتیدانی ئێوە هاتووە، یان کلیلی بەهەشتیان دەکردە ملی سەربازەکانی بەرەکانی شەڕ، لەسەر ئەو باوەڕە کە هەرکات کەوتنە دەستی دوژمن، ئەو کلیلە لەبەر چاوی دوژمن بزرتان دەکات و... هەزاران باوەڕی پڕوپووچی مەزهەبیی دیکە کە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ٤ دەیە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی، وەک ئامرازێکی هەستیار کەڵکی لێ وەرگرت.

لە کۆتاییدا بەم ئاکامە دەگەین کە خەڵکی کۆمەڵگایەک کە بیریان تەسک بێت و لە جێگەی زانستی پێشکەوتوو، باوەڕی بێ‌بنەما و پڕوپووچ دەسەڵاتی هەیە، سیاسەتداڕێژانی ئەو وڵاتانەش زۆر بە ئاسانی کەڵک لەو باوەڕانە لەپێناو زۆرداریی خۆیان وەردەگرن و بە تایبەت ئەگەر لە بواری ئایین و مەزهەبدا بێت، هەر وەک کە لە مێژوودا بینراوە، چ لە ڕۆژئاوا چ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە تایبەت لە وڵاتی ئێران، ئایین وەک ئامرازێک بەردەوام بۆ ختیلکەدانی هەستی خەڵک لە لایەن دەسەڵاتدارانیەوە بۆ پەرەپێدان بە زۆردارییان لەژێر ناوی دیندا کەڵکی لێ وەرگیراوە و مێشکی خەڵکی کۆمەڵگایان زۆر بە ئاسانی بەدیل گرتووە. بەداخەوە کۆمەڵگای کوردستانیش لە ئێران لەم زوڵمە بێبەش نەکراوە.

لەدوای ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بە ئیسلام ئیمانیان هێنا، باوەڕمەندییان جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێراندا هەبووە. بۆ نموونە ژنانی کورد سەرەڕای بەجێهێنانی نوێژ و عیبادەتیان هیچکات وەک ژنانی شوێنی دیکە کولتووری داپۆشینی ڕوخساریان نەبووە یان سەرپۆشی تەواویان نەبووە، چارشێو لە نێو ژنانی کورددا باو نەبووە، پێ بەپێی پیاوانیان تەنانەت لە کۆمەڵگای سەردەمی کۆنیشدا بەشدارییان لە کار و چالاکییەکاندا کردووە و هیچ کاتیش بەهۆی ئەوەی کە ژن بوون، یان کۆمەڵگای کوردستان ئایینی ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە، لە گۆڕەپانی مرۆڤایەتی وەلا نەنراون و بە گشتی خەڵکی کورد زۆر بە ئازادی و فکرییەتێکی کراوەی مەزهەبییەوە لەگەڵ یەک ژیاون. بەڵام لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری ئاخوندەکان، کۆمەڵگای کوردستان کەتووەتە بەر هێرشی بیری تەسکی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمەوە و کولتوورگەلێک کە لە نێوان خەڵکی کوردا باو نەبووە، بە هۆی سیاسەتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە کوردستان بەداخەوە پەرەی پێ دراوە. هەموو هەوڵی ڕێژیمی ئێران ئەوە بووە کە ئەو باوەڕانە کە لە پێناو باوەڕی سیاسی خۆیدایە بەسەر کۆمەڵگای کوردەواریدا بسەپێنێت و ئێستاش بەداخەوە شایەتی ئەو بارودۆخە لە شارەکانی کوردستانیشدا تا ڕادەیەک هەین، کە بەشێک لە مامۆستا ئایینییەکانی سەر بە ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان و گوندەکانیش بۆ پەرەپێدان بەو خورافەگەلە کە سەرچاوەکەی فکرییەتی دەسەڵاتدارانی ناوەندیی ئێرانە لەهیچ چالاکییەک درێغی ناکەن و لە مزگەوتەکان لە ڕۆژانی هەینی‌دا مێشکی خەڵک بەو باوەڕە بێ‌بنەمایانە پڕ دەکەنەوە، مامۆستا ئایینیگەلێک کە بەناو و بە زاراوە کوردن و لە عەقلییەت و دەروونیاندا جیاوازییەکیان لەگەڵ ئاخوندەکانی ڕێژیم نییە و بۆ پڕ کردنی گیرفانیان، دەستی خیانەتیان داوەتە دەستی ئاخوندەکان و ئەوەش جێگای داخی هەیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.