• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٦ - ١٠:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ن: دیاکۆ مورادی

و: جەماڵ ڕەسوڵ دنخه

بەشی سێهەم (کۆتایی)


زمان وەک شتێکی دۆزراوە هەمان ئەمری بابەتێکی کۆمەڵایەتییە و زمانناسیی ڕاسان لە شەڕ "ساختارزدایی" (Deconstruit) لە خۆی دەکات و ئەو "ساختارزدایی"ە زمان ناسییە کە ئێمە بە نۆبەی خۆمان ئەوە وەک نیشانەشناسیی هەستانەوە دەزانین.

زمان و گوتار لێک جیا نابنەوە، چوونکە هەر دووک لە سەر مێحوەرێکی یەکان لە دەسەڵات دەسووڕێنەوە. "واج‌"ەکان و "هم آوایی"ـییەکان بە جۆرێک خۆی تەسلیمی نیزامی ئازادیی مەرجدار ناکات و تەنیا لە ڕێگای تێکەڵکردنی ئەوان دەتوانین تۆڕێکی گەوره لە ئامانجەکانی ڕاسان پەرە پێ بدەین.

بۆیە ئامانجی ئێمە کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە لەگەڵ تێکەڵکردنی هۆکارەکانی سەروو، تەنیا یەک دەنگمان گوێ لێ‌بێت (یەکگرتوویی لێرەدا بە مانای وشه لە دەنگەکانی ڕاسان و خەڵکە) و هەر ئەوەش ئەو هێزە لە سەر زۆنێکی نایابی گەوره دەگەڕێنێت تا به خامەکەی پرچی گوتاری یەک دەنگمان جوان بکەین. ئەو هێزە دەبێته هۆی ئەوەیکە گەندەڵیی "بلافصل"ی پەیام لە ناو ببەین؛ واتە هەمان زمانی دینامیزم کە کۆمپلێکسێک لە ناڕەزایەتییەکان و مۆسیقاکان هێرش بەنا دەکات.

هەمیشە ئەوە پرسیار بووە کە چۆن کۆمەڵگایەکی خەفەکراو و دوور له ناڕەزایەتی کلیشەکان دروست دەکات؟ واتە کۆتاییەک له ڕوخسارە دەستکردەکان، وەک مانایەکی دەروونی و ذاتی یا ئامانجە سروشتییەکان کە دەوڵەت پێی داوە تا مەسرەفی بکەن و باوەڕی پێ بکەن کە چۆن نەهادینە کراوە؛ پەس به ناچاری ڕەوایی خۆی دەبێت.

بێخەبەر لەوەیکە "شێواز ناسیی" ڕاسان لە سەر بنەمای تەعمیم دانی زمانە تازەکەی، لەدایکبووی جۆرێک سەبوورییه کە دەڕواته شەڕی تێکەڵاوی بەد ئەخلاقی و بە ئیستلاح ویژدانی ئاسوودەی کۆمەڵگای (گۆڕدراو) تا ئەخلاقی گشتی لە توێ جیاوازەکانی کۆمەڵ وەخەبەر بێنێت.

ڕاسان بناغەی دامەزراندنی کۆمەڵگای مەدەنی

کۆمەڵگای ڕوناکبیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر چەند تووشی گۆڕانێکی کەم بووە؛ تەنانەت ئەگەر ئەو گۆڕانە تەنیا و تەنیا لە چوارچێوەی پسانی بزووتنەوەی تازەی ڕاسان چاو لێبکەین ببینین. هەر بۆیە لە لایەک دەبینین هەر وەک بازنەی خوێندنەوەکانی ڕاسان لەژێر وێنەی ڕەخنەگرانەی بابەتی کۆمەڵگا و بابەتی وتەبێژ بەربڵاوتر دەبێت. بە هەمان ڕادە دەزگاکانی ڕێکخەری ناڕەزایەتی بڵاو دەبێتەوە و زۆر دەبێت (جووڵەکانی ئەم دواییانەی بەرەی خۆڕاگریی نەتەوەیی) و لە ڕەهەندێکی باڵاتر، دەسەڵاتی سەروەر وەک ئاوێکی ڕەوان لە هەموو جێگایەک بڵاو دەبێتەوە.

لەو نێوانەدا هۆش و زانایی ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە هێرمۆنۆتیکی شێوەداری ستراتژیی بەرەنگاربوونەوە و تێکدانی چەمکی کەلانی گێڕانەوە و بە وەرگرتن لە چەمکی "انسان واجد" هایدیگر "دەرکەوت ناسی" مانای "هەستانەوە"مان شی کردووەتەوە تا ئەوی بگەینە گوتارێکی "جیهانی" (جهانشمول universalite).

بە ڕوانینێک لە کۆمەڵگا بۆمان دەردەکەوێ کە جۆرێک ورووژارویی ئەخلاقی، پەیکرە سیاسییەکانی لەخۆ گرتووە. تا ئەو جێگایە کە تاکەکان تەنانەت داواکاریی حەزەکانی خۆیان بە دەربڕینی هەڕەشەئامێز لە سەر زمان دەخەنە گەڕ. بەو پێیە ئێمە شاهێدین کە ژمارەیەکی زۆر لە ئازادسازییەکان لە تەختی کۆمەڵگا و تەنانەت لە بواری فەرهەنگ، لە چوارچێوەی گوتارێک لە هێز، بکەری هەیە. بەڵام ڕاسان ئەو هێزە لە وێکچووی کۆمەڵایەتی یەکدەست کردووە، بە پشت بەستن بە هۆشی گشتی، ڕەوایی زمانی سیاسیی (دەوڵەت) تێکدەدات.

ئەگەر هێمامان بە تەختی کۆمەڵگا کرد هۆکارەکەی ئەوەیە کە هاوئاهەنگیی دەسەڵاتە وردەکان (سپی کردنەوەی پاره، گەندەڵیی ماڵیی حکوومەت بە پەشتبەستن وەک دەڵاڵێکی درۆیین) ڕێک لە هەیئەتێکی ناسراو لە هێزدا خۆ دەردەخات. بەڵام نیشانەشناسی تەختی کۆمەڵگا لە هەوڵی ئەوەدایه کە هەڵگری هێزی ناوەندڕەۆ بێکۆتایی و کۆکەرەوە بێت. ئەو ئیجبارە، کۆمەڵگا بۆ پێدانی چەمکه ئابوورییەکان ناچار دەکات.

پرەنسیبی وردبینی لە ئاڵۆزترین ڕەفتارە مانادارەکان، واتە نووسینێک کە ئێمە هان دەدات قامک لە سەر جیاوازییەکان دانێین، هەمان جیاوازیی کە ڕاستیی ڕاسانی لە سیاست‌‌دا سەرکەوتوو کردووە و ئەو جیاوازییە لە جەستەی ڕوحیی بان زمانناسی دەدرێتە کۆمەڵگا کە دەتوانێت ڕوخساری شاراوەی فریودەرانەی "معرفت شناسی" نیزام پێناسە بکات.

بە گوتنێکی ڕەوانتر، ئەو جۆره زانسته، زانستێکە کە زانستەکانی پێش له‌خۆی بێمانا دەکات. سروشتیە بەشێک لە نیشانە شناسی کە باشتر لە هەر بەشێکی دیکه لەو زانسته پێشکەوت، و ڕاسانیش وەک شوێنێکی بزووتنەوە چاوی لێ دەکات، شرۆڤەی گێڕانەوە و ڕەوایەتە گەورەکانە کە دەتوانێت به زانستەکان وەک مێژوو، خەڵک ناسی، هەڵسەنگاندنی نووسراوە و شرۆڤەی ناوچەیی، شەمایل ناسی (بەو مانایە کە ڕەنگدانەوەی هەر وێنەیەک گێڕانەوەیەکی جێگای هەڵسەنگاندنە) یارمەتی دەدات.

دەبێ عەینیەت بەخشین بە بەڕێوەبەریی ئەو شته ڕاسته، ڕوخساری ئیرادەی خۆمان دابنێین و بەو مەبەستە ئەمری ڕاستی ناچار دەکات به سیفەتی ئیجابی بە پێڕەوێکی ڕوون و ئاشکرای تێگەیشتن بۆ هەموان دروست بکات.

ئەمرێک کە بێگەرد لە هەر قاعیدەیەکە و دەتوانین لە شوێنێکی هەستیار "ئەو"ی جێ نشینی "بکەرناسیی" نەمر له قسەکانمانماندا دابنێین. ئەو بابەتانه حەزیان لەوەیە لە بواری "جور ناسیی" سیاسی چەشی خۆی لە تێگەیشتنی ئەفسوونەکان بۆ ئەوانی دیکە ڕاگوازن. ئەو پرۆسەیە کارێکە کە لە ناخی ئەودا نیشانە سیاسییەکانی وەک پەردەیەکی ڕەنگی لە پێش دیدی خەڵک پێشان دەدات. ئەساسنامەی ڕاسان لە فەزایەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕووناکبیر لە پلەی چالاکێکی بەرجەستەدا دادەنێت بە جۆرێک کە ڕووناکبیری ئێمە بەها کۆنەکانی نیزام (بەهاکانی شۆڕش و شوڕای باڵای ئەو) ناجێگیر دەزانێت نە هەڵگر؛ و هەروەها لەو باوەڕەدایە کە ئەو بەهایانە ناتوانن کەسێک فریو بدەن.

ڕوحی قسەی ئەوەیکە ئەدەبیاتی شەڕی ئێمە هەموو ناوەندەکانی "سڕینەوەی پیرۆزییەکان" کردووە و ئەوەش بە ڕادەیەکی لێهاتووە کە ئەو ناوەندانە لە پاراستن و سەپاندنی بەها درۆیینەکانیان بە شێوەی نموونەی جەبریی ئەمری مرۆیی بێهێز بکات. هێرشی زانستیی ئێمە هەر لەو دورەدیمەنەوە ڕوانیویەته سەر ئەو خوانە (سفرەی شۆڕش). ئەنجامەکەی ئەوەیە کە هێشتا ڕوانینێک هەیە که بتوانن هەر چەند تا ڕادەیەک بەلاڕێدا بردن، چاولێکەری بابەتە کۆن و شایەد جوان بن کە ئیتر مانای ڕاستەقینەی خۆی لەدەست داوە و مانای لەدەست داوە. لەو ناتەباییەدا، ساتی یاسایی خوێن لە دەماردا (بە کڕنوش و ڕێزەوە پلەی بەرزی یازدە شەهیدی ڕاسان) لەدایک دەبێت. ساتێک لە نێوان دابەزین و چوونەسەر، ساتێکی پڕ شکۆی هەستانەوەیەک، ساتێکی مێژوویی لە نەهایەتی خۆشی و شادی‌دا.

بنمایەی دەنگی یاسایی ئێمە، هەر ئەو ساتانەن کە هەڵقوڵاو لە دڵ ڕوانگەیەکی پێکهاتەدار و ڕێکخراو لە وەفاداری بە گەلە. ڕاستە و ڕاستە ئەوە هەمان توانایی گوتنێکە کە خۆی ڕەنگدانەوەی خۆیەتی.

دەنگدانەوەی ئەو شێوەیە، لە لێهاتوویەکدایه کە توانیویەتی جەبریەتی گوتاری دەسەڵاتی نیزام دەستەمۆ و لە هێزی ئەو کەم بکاتەوە. بە دروستی کە فەلسەفەی ئەو ئامانجه توانیی ژیانی ئەبەدی ـ تەغەزۆلی له جەستەی ڕابردوو بەردەوام بکات (به ڕێزدانان بە دوو ڕێبەر و دوو شەهید و دوو فیلسوفی خۆمان دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی) و لە مێژووی حیکایەتەکان مرۆڤناسییەکی بەرین دەخاتە ڕوو. ئێمە لە دەروونیبوونی زانست قسە دەکەین و ئەزموونە تازەکانمان ژیانێکی تازە نێو لێ دەنێن کە بەرهەمی ئەو بۆشناخییە لەگەڵ تێکەڵاوییەک لە زانایی و حەماسەت بە ژیان دەبێت. ئەو بۆشناخییە دەبێته هۆی ئەوەیکە هێز ئیتر نە تەنیا وەک هێزێکی نەرێنی و سەرکوتگەر، بەڵکوو مەرجی هەر دیالۆگێک ببێت، واتە دەسەڵات ئەم جۆره دەکێشینەوە کە وەک شتێکی پێکناکۆک و نە تەنیا یەکپارچە کە بە شێوەیەکی بەرابەر دابەش کرابێت.

ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە پێوەندییەک لە نێوان بابەت ـ چەشنی بەکارهێنانی دەسەڵات لە جۆری "خوداکان ـ عەبد"ی هێگێل نەبێت. بەڵکوو پێوەندییەکی بابەتیانە بێت کە هێزبەکار بێنێت و چەشنێک کە لە بەرانبەر ئەو هێزە بە هەموو هێز خۆڕاگری دەکات.

کردەیی‌تر کردنی شۆڕشی نوێی ئێمە زانستێکی وەک ڕاسان دەدات کە "ریتوریقای" هەیبەتی شکۆداری، ناسینی ئۆنتۆلۆژیک لە بوونی هەستانەوەیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک