• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران!

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٦ - ١٠:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران!
جەمیل كولاهی

بە پێی ئەو هەواڵانە كە لە ماوەی ڕابردوودا بڵاو بوونەتەوە، كوتلە سیاسییەكانی لایەنگری ڕێژیمی ئێران لە پارلەمانی عێراقدا بە فیتی ئێران دەیانهەوێ پرۆژە یاسایەك لە پارلەماندا بخەنە بەرباس كە بەو پێیە هیچ حیزبێك نەتوانێ خاكی عێراق دژی دراوسێكانی بە كار بێنێت! هەنووكە لە خاكی عێراقدا هیچ گرووپێك كە دژی دراوسێكان بجووڵێتەوە غەیری حیزبەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و پەكەكە بوونی نیە! بەڵام پەكەكە لە بەرەی ئێراندایە و تەنانەت لە شەنگالیش هاوكاریی هێزەكانی عێراق دەكات! بۆیە ئەم پرۆژەیە پێوەندیی بە كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە هەیە!

پرسیار ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی لە بەرچی دەیهەوێ ئەم پرۆژەیە لە پارلەمانی عێراقدا پەسند بكرێت؟ ئایا ڕێژیم پێشتر و لە كاتی شەڕی نێوخۆدا كە كوردستانی باشوور لەو پەڕی لاوازیدا بوو، نەیدەتوانی وەها پرۆژەیەك بێنێتە ئاراوە! بۆچی لە كاتێكدا ئەم پڕۆژەیە دەخاتە ڕۆژەڤەوە كە هەرێمی كوردستان لە چاو ڕابردوو زۆر بەهێزترە و پشتیوانیی نێونەتەوەیی بەربڵاوتر و باری ئابووریی باشتری هەیە؟

بۆ گەیشتن بە وەڵامی ئەم پرسیارانە، دەبێ ئاوڕێك لە دۆخی ئێران و ناوچەكە بدرێتەوە!

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە دوای بەهاری عەرەبییەوە، بۆتە جێگەی ململانێی هێزە گەورەكان و شەڕ و ئاژاوەیەكی بێ‌وێنە هەنووكە لەو ناوچەیە لە ئارادایە. شیمانەی ئەوە دەكرێت كە ئەم شەڕە بەم زووانە بگاتە ناو سنوورەكانی ئێرانیش! هەر بۆیە دەبینین كۆماری ئیسلامی بۆ دوورخستنەوەی شەڕ لە خۆی و پاراستنی سیستمەكەی دەستی خستۆتە نێو ئەو ئاژاوانە و تەنانەت دەڵێ ئێمە سنوورەكانی خۆمان لە سووریە دەپارێزین! ڕێژیم دەیهەوێ بە پاراستنی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و پێكهێنانی حەشدی شەعبی لە عێراق و پشتیوانی لە حووسییەكانی یەمەن و خەریككردنی عەرەبستان پێیەوە، سنوورەكانی خۆی ئارام ڕابگرێت!

بەڵام خاڵی لاوازی ئێران فرەنەتەوەبوونی ئەو وڵاتەیە! بە هۆی ئەوەی كە كۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستماتیك دەیهەوێ ئەو نەتەوانە لە نێو نەتەوەی باڵادەستدا بتوێنێتەوە، لە لایەن نەتەوەكانی ئێرانەوە لەگەڵ دژكردەوەیەكی توند بەرەوڕوویە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نەتەوەیی لە ئێراندا قووڵتر دەبێتەوە! جیا لەوەش، قەیرانی ئابووری و سەركوتی لە ڕادەبەدەر كە تەنانەت بەشێك لە ڕێژیمی گرتۆتەوە و ئەو كەسانەی كە ڕۆژانێك بۆ سەپاندن و جێگیركردنی ڕێژیم لە ئەنجامدانی هیچ جینایەتێك سڵیان نەدەكردەوە، ئەمڕۆ دەستبەسەر كراون! ئەم دوو قەیرانە واتە قەیرانی ئابووری و سیاسی سیستمی دەسەڵاتداریی ئێرانیان خستۆتە لەرزە و ڕێژیم لە هەر چەشنە جووڵەیەك دەترسێت!

ئەگەر لەم سۆنگەیەوە بڕوانین بۆ مەسەلەكە بە وەڵامی پرسیارەكان دەگەین! كۆماری ئیسلامی دەیان میلیارد دۆلاری خەرجی شەڕ لە وڵاتانی ناوچەكەدا كردووە، تاكوو شەڕ نەیەتە نێو سنوورەكانی ئێرانەوە، چوونكە دەزانێ لە ئێرانی فرەنەتەوەدا هەرچەشنە شەڕ و ئاڵۆزییەك خێرا پەرە دەستێنێ! بەڵام ڕاست لەم كاتەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پڕۆژەی ڕاسان دەخاتە ڕۆژەڤەوە! ئەمە بە مانای بە فیڕۆدانی هەموو ئەو پارەیە دەبێت كە كۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی ڕێژیم خەرجی كردووە!

واتە ئەگەر ئاژاوەنانەوەی ڕێژیم لە دەرەوە بۆ پاراستن و مانەوە و ئەمنییەتی ڕێژیم "تێز" بێت، ئەوە ڕاسان "ئانتی تێز"ە! لە پێكدادانی نێوان ئەم دوانەدا "سەنتێز" دێتە ئاراوە كە هەمان ڕزگاریی نەتەوەییە!

پێویست بە ئاماژەپێكردنە كە هەر پرۆژەیەك كە بیهەوێ سەر بكەوێ، دەبێ دوو تایبەتمەندیی هەبێت:

١. پێویستیی مێژوویی! واتە ئایا ئەم پرۆژەیە لەو بڕگە مێژووییە پێویستە یان نا! ئایا لە ئێستادا ڕاسان پێویستە یان نا؟ كە بە دڵنیاییەوە پێویستە، ئەویش بەو چەند هۆیە كە: كورد نەتەوەیەكی بندەستە و داگیركەریش یەكێك لە دڕندەترین ڕێژیمەكانی مێژوویە، بۆیە هیچ چەشنە خەباتێكی مەدەنی و ئاشتییانە لەو بەشەی كوردستاندا بە ئامانج ناگات! ڕێژیمی داگیركەر لە ژێر زەختی دەرەكی و نێوخۆییدایە و قەیرانی سیاسی و ئابووری سەرتاپای ڕێژیمی گرتۆتەوە و ڕێژیمی نوقسان كردووە، كێشەی نەتەوەیی لە ئێرانی فرەنەتەوەدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، جیا لەوانە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەو پەڕی شپرزەیی و ئاڵۆزیی خۆیدایە و ئەوە دەرفەتێكە كە كورد دەبێ بە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە.

٢. تا چەندە خەڵك خۆیان لە نێو پڕۆژەكەدا دەبیننەوە، واتە پڕۆژەكە دەبێ وەڵامدەری ئاواتەكانی خەڵك بێت تا جێگیر ببێت!

ڕاسان ئەو پرۆژەیەیە كە هەردووكی ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە، هەر بۆیە كۆماری ئیسلامی كە پێشتر بە هیچ شێوەیەك ئاماژەیەكی چووكەشی بە نێوی بزووتنەوەی كوردی ڕۆژهەڵات نەدەكرد، ئێستا هەموو بەرپرسانی لە چووكە و گەورەوە ناوی دەبەن و هەڕەشەی لێ دەكەن! هەر ئەوە دەرخەری گرینگیی ڕاسانە! لایەنەكانی دیكە لە ساڵانی ڕابردوودا تیمیان ناردۆتەوە و جەولەیان كردووە! بەڵام دەبینین كە ڕێژیم بەو جەولانە ئەوەندە هەستیار نەبووە و ناوی نەبردوون، بەڵام بە ڕاسان هەراسانە و لە تاران بەردەوام باسی دەكرێت! بۆ؟ چوونكە ڕاسان تەنیا جەولە نیە، بەڵكوو پرۆژەیە وكۆماری ئیسلامیش لە مەترسیی ئەو پرۆژەیە بۆ سەر خۆی تێگەیشتووە!

ئەوەی كە ڕێژیم دەیهەوێ وەها پرۆژەیەك لە پارلەمانی عێراقدا پەسند بكرێت، بە هۆی ئەوەیە كە دەیهەوێ دیسان لە دەرەوەی سنوورەكاندا ئەمنیەتی خۆی بپارێزێت و هەر لە دەرەوەی سنووردا ڕاسان تووشی شكست بكات! ئەگەر ئەم هەوڵەی ڕێژیم لە عێراقدا سەر نەگرێت، لەوانەیە پەنا بباتە بەر دوو سیناریۆی دیكە! دەستپێكردنەوەی تیرۆرەكان لە كوردستانی باشوور و هەڵخڕاندنی شەڕ بە دژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن هێزە كوردییەكانی لایەنگری خۆیەوە، دوو سیناریۆن كە كۆماری ئیسلامی دەتوانێ وەك ئاڵتێرناتیڤ كەڵكیان لێ وەرگرێت!
لێرەدا پێویستە بڵێین كە مەبەستی كۆماری ئیسلامی دەركردنی حیزبەكان بەتایبەتی حیزبی دێموكرات لە كوردستانی باشوور نیە! چوونكە دەزانێ لە ئێستادا ئەوەی بۆ جێبەجێ نابێ! ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییە كە لە پلەی یەكەمدا كوردی هەر چوار پارچە یەك نەتەوەیە و حیزبەكانی ڕۆژهەڵات لە گەڵ ڕێكخراوی موجاهیدین كە فارس بوون و بنكەیان لە خاكی عەرەبدا بوو، جیاوازییەكی یەكجار زۆریان هەیە! جیا لەوەش، حیزبەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ حیزبەكانی كوردستانی باشوور پێوەندییەكی توندوتۆڵیان هەیە! بۆیە هەر چەشنە هەوڵێك بۆ هەڵپێچان و هێرشكردنە سەر بنكەی ئەو حیزبانە بە زیانی پارتەكانی باشوورە و بە توندی دەكەونە بە هێرشی ڕای گشتیی كوردستان لە هەر چوار پارچەی نیشتماندا!

هەر بۆیە ئەو پرۆژە یاسایە پێوەندیی بە بارەگای هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە شاخەوە هەیە، نەك كۆیە و شوێنەكانی دیكەی باشووری كوردستان! پرۆژەیەك كە ڕاستەوخۆ قەندیل و كێلەشینی كردۆتە نیشانە!

ئێستا كە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرۆژەی ڕاسانی دەست پێكردووە، راستەوخۆ ئەمنیەتی ڕێژیمی خستۆتە مەترسییەوە!

تێكهەڵچوونی چەكداریی ڕاستەوخۆ چۆتە نێو سنوورەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمەوە! واتە ئەو شتەی كە ڕێژیم لێی دەترسا و بۆ دوورخستنەوەی بە میلیارد پارەی سەرف كردووە، ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵی دەستەویەخە بووە!

ڕێژیم دەزانێ كە پرۆژەی حیزبی دێموكرات واتە "ڕاسان" تەنیا بە پرۆژە وەڵام دەدرێتەوە! حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وەك گەورەترین و بەهێزترین حیزبی ڕۆژهەڵات ئەمڕۆ لە سەر شاخە و خەریكی بنیاتنانەوەی ژێرخانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتە! ئیتر ڕۆژهەڵات وەك جاران نەماوە كە بە ئاسانی مامەڵەی لە سەر بكرێت! واتە خەریكە جێگەی خۆی لە نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا دەكاتەوە! چوونكە خەریكە دەبێتە خاونی هێز و لە دنیاشدا هەر لایەنێك هێزی هەبوو حسێبی لە سەر دەكرێ و دەبێتە خاوەنی قورسایی و ناتوانرێ لە هاوكێشەكاندا لە بەر چاو نەگیردرێ! ڕێژیمیش هەر وەك گوترا بە گرینگیی ئەم هەنگاوەی حیزبی دێموكراتی زانیوە، بۆیە بە دوای هێنانە خوارەوەی بنكەی پێشمەرگەیە بۆ دەشتی كۆیە!

ئەو پرۆژەیە لە بەغدا دەستی پێ كردووە، ئەگەر پەسند بكرێت لە داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەخەنە ژێر گوشاری ئابووری و سیاسی و هەروەها لە باشوور ئاژاوە دەنرێتەوە تا حكوومەتی هەرێم ناچار بكرێ زەخت بخاتە سەر حیزبی دێموكرات و پێشمەرگە لە قەندیل بێنێتە خوارەوە و واز لە ڕاسان بێنێت! بەڵام ڕێژیم دیسان خەریكە هەڵە دەكات، چوونكە پەیامی ڕاسان ڕۆیشتۆتە نێو خەڵك و خوێنی پێشمەرگەی بۆ دراوە و پاشگەزبوونەوەیەك لە ئارادا نیە! بۆیە كۆماری ئیسلامی شاخی كردۆتە ئامانج، نەك كۆیە! چوونكە دەزانێ كۆیەی پێ هەڵناپێچرێ!
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: