• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٦ - ١٠:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان
شەهرام میرزایی

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی بزاڤی میللی-دێموکراتیکی کورد له کوردستان بدەینه‌وە دەبینین که له دامەزراندنی کۆمەڵەی "ژ.ک"ەوە هەتا دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەندین کومیتەی تەشکیلاتی له ناوچەکانی کرماشان، خانەقین، ئیلام، لوڕستان و تەنانەت بەغداد بۆ ڕێکخستنی چالاکی و ڕاکێشانی بژاردەکان دادەمەزرێت، که به شاهێدیی مێژووی سیاسیی هاوچەرخی وڵاتەکەمان، ئەو کومیتانه به تایبەت کومیتەی کرماشان، خانەقین و کورده فەیلیەکانی بەغداد یەکێک له چالاکترین کومیتەکانی کۆمەڵەی ژ.ک بووه، بەڵام به داخەوه دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئەو کۆمیتانه و ئەو کەسایەتییه چالاکانە به تەواوەتی دەخرێنە پەراوێزی سیاسییەوە. ئەم کردەوه ناسیاسییە وەها زەربەیەک له بزاڤی میللی-دێموکراتیکی کورد ئەدات که ئێستایشی لەگەڵ بێت نەمانتوانیوە قەرەبووی تێچوەکانی بکەینەوە. مەودای دامەزراندنی کۆمار هەتا سکرتێریی قاسملووی مەزن ٢٥ ساڵ دەخایەنێت هەتا دووباره بتوانین قەبارەی فیکری- پێکهاتەیی حیزبەکەمان جۆرێک دابمەزرێنین که له شێوازی ڕێکخراوێکی ناوچەییەوە ببێته حیزبێکی مۆدێرن و ئاوانگارد، که هەموو کوردێک له هەر ناوچەیەک له کوردستان خۆی لەوێدا ببینێتەوه، کردەوەیەک که تەنیا بەرهەمی بیری قاسملوو بووه و ئەنجامی ئەو بیرۆکەیه دەبێته بەشداریی چالاکانەی خەلکی سنه و کرماشان و ئیلام له بزاڤی میللی- دێموکراتیکی کوردستان و پەیوەست بوونی ئەو ناوچەیه به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

زانکۆ، کرماشان و گەشەی ناسیۆنالیسمی کوردی

مێژووی سەد ساڵی ڕابردووی کرماشان ئەوە دەسەلمێنێ که به هۆی سەقامگیر بوونی کولتووری شارنشینی لەم بەشەی کوردستاندا هەمیشه ئێلێمانگەلی شارنشینی دیاریکەر و یەکلاکەرەوەی ڕەوتی سیاسی- کۆمەڵایەتی ئەو شاره بووه و هەیه، بۆیه ئەگەر هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی به بێ لەبەرچاوگرتنی ئەم بنەما بیهەوێ له کرماشان خۆی جێگیر بکات، بێجگه له شکست و تێچوو، هیچ شتێکی دیکەی دەست ناکەوێ.

زانکۆ و بوونی چینی خوێندەوار دوو بەشی دانەبڕاوەی شارن که له کرماشان و به درێژایی ئاڵوگۆڕە سیاسی- کۆمەڵایەتییەکان ئەکتەر و شوێندانەری سەرەکی و یەکەمی نێو شار بوونه. له دامەزراندنی کومیتەی کرماشانی کۆمەڵەی ژ.ک و دواتر بەشدار بوونی له کۆماری کوردستاندا، ڕووداوەکانی میللی کردنی نەوت و پەره‌سەندنی بیری میللی‌-‌مەزهەبی لەو سەردەمه له کرماشاندا، گەشه سەندنی ڕەوتی چەپ له کرماشان له ساڵەکانی ٤٠ بەرەوئەولا، ڕووداوەکانی ساڵانی ٥٥-٥٧، ڕووداوەکانی سەردەمی چاکسازی و هەروەها گەشه سەندنی ڕۆژ له دوای ڕۆژی بیری نەتەوەیی و گەشه سەندنی بزاڤی سیاسی‌-‌ئەدەبی له چوارچێوەی بزافی میللی-دێموکراتیکی کوردستان له دەیەی ٧٠ و ٨٠دا، شوێندەستی خوێندکار و زانکۆی پێوە دیاره، بۆیه له هەر بڕگەیەکی مێژووی هاوچەرخی کرماشاندا، زانکۆ له هەر کوێ ڕاوەستابێت کۆمەڵگای کرماشانیش لەو بەره‌دا ڕاوەستاوه. ئەگەر بڕوانینه ئاڵوگۆڕە سیاسی‌-‌کۆمەڵایەتی‌-‌ئەدەبییەکانی دەیەی ٧٠ بەملاوه، به ڕوونی دەبینین که پەرەسەندن و گەشه‌سەندنی بیری نەتەوەیی له کرماشان به دەستی زانکۆ و توێژی خوێندکار بووه و هەیه.

زانکۆ، کرماشان و داهاتووی حیزبی

به بێ ناسینی سایکۆلۆژیای سیاسی‌-کۆمەڵایەتیی هەر کۆمەڵگایەک نه دەتوانین پلان و بەرنامەمان بۆی هەبێ، نه هیچ پلانێکی داڕێژراویش لەوێ سەردەکەوێ، ئەمه ئەسلێکی موتلەقه. ئێمەیش دەبێ ئەو ئەسله بۆ بەڕێوە بردنی چالاکییەکانمان و گەیشتن به ئامانجی دیاریکراومان لەبەرچاو بگرین و ڕەچاوی بکەین.

دروسته که کرماشان بەشێکه له کۆمەڵگای کوردی، بەڵام ئەوه بەو مانایه نیه که سایکۆلۆژیای سیاسی‌-‌کۆمەڵایەتیی هەموو بەشەکانی کوردستان به یەک شێوه و یەک جۆرن. که وابوو، بەرنامەی تەشکیلاتی‌-‌سیاسیی ئێمه بۆ کرماشان دەبێ به‌پێی ناسینی کامل و دروستی ئێمه لەو پارێزگا بێ. به‌پێی شرۆڤەیەک که له سەرەوه کرا، زانکۆ وەکوو یەکلاکەرەوەی ڕەوتی سیاسی له کرماشان دیاری کراوه. بۆیه نووسەری ئەم بابەته به تەواوەتی لەو باوەڕه‌دایه که ڕەوتی سیاسی‌-‌فەرهەنگیی کرماشان بەدەست ئەو حیزب یان لایەنەوەیە که توانیویەتی دەست لەسەر زانکۆی کرماشان دبنێت، یا به واتای دیکە هەر حیزب و لایەنێک که زانکۆی کرماشان به دەستیەوە بێت ئەوه ڕەوتی سەرەکیی شاری کرماشانه. بۆیه ئەگەر دەمانهەوێ وەکوو ڕێکخستنی سیاسی لە کرماشاندا ڕەوتی سیاسی ببەینە پێش، دەبێ زانکۆمان لە پێش چاو بێ. ئێمه له کرماشان کێشەی کوردایەتیمان نییه، چوونکه ئەو شاره چ له بواری حەشیمەت و چه له بواری عەقڵانیەتدا له بازنەی کورد و کوردایەتیدایه، بۆیه ئێمه لەوێ کێشەی سەلماندنی خۆمان وەکوو ڕێکخراوی سیاسییمان هەیه. له ڕاستیدا حیزبی دێموکرات له بەراوردی تەمەنی شۆڕش و خەباتەکەیدا ئەو جێگه و پێگەیه که دەبێ له کرماشان هەیبێ، لەو ئاستە پێویستەدا نییە.

ئەمه ڕاستییەکی تاڵه که هەتا قبوولی نەکەین ناتوانین چارەسەری بکەین. تەشکیلات و ڕاگەیاندن وەکوو دوو باڵی سەرەکی و کاریگەری ئێمه دەتوانن زۆرترین ڕۆڵیان له زانکۆی کرماشاندا هەبێ. بێ‌شک تەرخان کردنی زۆرترین وزەمان له نێو زانکۆدا و گۆڕینی ئاراستەی تەشکیلاتیی ئەوێ بەرەو خۆمان، ئاکامێک بێجگه سەرکەوتنی تەواو و بوون به هێزی سەرەکی و یەکەمی ئەو شاره نیه.

ڕێکخستنی زانکۆ، پەیوەندیدانی گرووپه خوێندکارییەکان به زانکۆکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، به تایبەت ئەو شارانەی که له نێو بزاڤی میللی‌-‌دێموکراتیکی گەلەکەماندا ڕۆلی بەرچاویان هەیه، و دانی خۆراکی فیکری به خوێندکار کۆمەڵێک چالاکین که دەتوانین کاریان لەسەر بکەین، تا بتوانین هەنگاو به هەنگاو ئەتمۆسفێری زانکۆ ڕێبەری بکەین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا