کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەش لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەمەڕ بەڕێوەچوونی نەورۆز کۆبوونەوە

21:00 - 17 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: شەش لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە چۆنیەتیی پێشوازی لە نەورۆز کۆبوونەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، شەش لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە چۆنیەتیی پێشوازی کردن لە نەورۆز کۆبوونەوە.

ئەو شەش لایەنە سیاسییەی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە چۆنیەتیی پێشوازی کردن لە نەورۆز کۆبوونەوە و جەختیان لە هاودەنگی هەرچی زیاتر و پشتیوانی لە هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو بۆنە نەتەوەییە، پێداگرییان لەسەر یەکریزی و هاوتەریبی، داکۆکی لە کولتوور و ئازادییەکان، نیشان دانی یەکڕیزیی توێژەکانی خەڵکی کوردستان لەهەمبەر ویستە نەتەوەییەکانیان، پارێزگاری کردن لە ژینگەیەک کە کەوتۆتە بەر مەترسی لە لایەن ڕێژیمەوە و هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنی هێماکانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردەوە.

شەش لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەو کۆبوونەوەدا بریتی بوون لە:

ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ هاوڕێیانی پێشوو
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستان