• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٧-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٧ - ١٧:٣٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "فاتمە کەدخودایی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕوژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "فاتمە کەدخودایی" دایکی شەهید "حوسێن ناسکی"، لە شاری بۆکان لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا بە هوی نەخۆشی کوچی دوایی کرد.

دایه فاتم کەسێکی خۆشنا و دڵسۆز بوو. تەرمی ناوبراو لە سەر وەسیەتی خوێ لە گوندی "جامەرد" لە تەنیشت گڵکۆی شەهید حوسێنی کوڕی بە خاک سپێردرا .

شەهید "حوسێن ناسکی" ساڵی ۱۳۳۸ی هەتاوی لە بۆکان لە دایک بوو و لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە شاری بوکان لە لایەن جەلادەکانی ڕێژیمی پەت و سێدەارەوە ئێعدام کرا و تەرمی پیروزی لە "جامەرد" بە خاک سپێردراوە .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا