کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەڕاسمێکی بەشکۆ لە قوتابخانەی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

15:07 - 19 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: لە قوتابخانەی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژانی ٨ی مارس، نەورۆز و جلی کوردی، ڕیوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەڕێوەبەریی قوتابخانەی ڕۆژهەڵات، بە بۆنەی ڕۆژانی ٨ی مارس، نەورۆز و جلی کوردی، ڕێوڕەسمێکی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و میوانان بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە؛ سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەویی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕۆژهەڵات لە لایەن مامۆستا نەبەزەوە تایبەت بەو مەڕاسمە خوێندرایەوە.

دواتر وتاری مامۆستا ڕەنج بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی قوتابخانەکانی پەروەردەی کۆیە بەم بۆنەوە پێشکەش کرا.

لە نێوئاخنی مەراسمەکەدا دوو سروود لە لایەن منداڵانی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.

هەروەها دوو گۆرانی لە لایەن بێریڤان عەزیمی و شەپۆل ڕەحیمیەوە پێشکەش کران.

لە بڕگەیەکی دیکەدا خەڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس بە سەر مامۆستایانی قوتابخانەی ڕۆژهەڵاتدا دابەش کرا.

پاشان سەرکەوتوانی جامی فوتساڵ کە بە بۆنەی ئەم سێ مەڕاسمەوە بەڕێوە چووبوو خەڵات کران.

هەروەها چەندین هەڵپەڕکێ و شانۆ لە لایەن منداڵانی ناوەندی نێرگزەوە پێشكەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.