کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

15:54 - 25 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: کاک عەلی مورادی باوکی ئەندامێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک عەلی مورادی باوکی کاک عەلی ئەشرەف مورادی ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پارێزگای کرماشان ماڵئاوایی له ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، لە ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە دایک بوو و لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.