کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە سەرەخۆشیی محەممەدی مەلا کەریم‌دا کرد

14:36 - 23 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەشداریی لە پرسە و سەرەخۆشیی مامۆستا محەممەدی مەلا کەریم‌دا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە شاری سلێمانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو محەممەدی مەلا کەریم‌دا کرد.

محەممەدی‌ مەلا كەریم ٨٦ ساڵ ژیا و خەرمانێک خزمەتی بە زمان و ئەدەبی کوردی کرد و جێ پەنجەی بە ئەدەبی کوردەوە دیارە.

محەمەدی مەلا كەریم، كوڕی مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس، لە ساڵی ١٩٣١ لەناوچەی هەورامان لەدایک بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نووسەریکی دیار بوو، دۆستێکی نزیکی شەهیدانی ڕێبەرمان دوکتور قاسملوو، دوکتور شەرەفکەندی و ڕێبەرانی‌ دیکەی حیزبی دێموکرات بوو. کۆچی دوایی ناوبراو خەسارەتیکی گەورە بوو.