کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

15:44 - 24 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: شێخ نەجمەدین بەرزنجی کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەری ناوچەی موکریان کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسایەتیی ئایینیی ناوچەی موکریان شێخ نەجمەدین بەرزنجی دانیشتووی گوندی غەوس ئاباد لە ناوچەی مەحالی ئختاچی سەر بە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

شێخ نەجمەدین وەک کەسایەتێکی ئایینیی و لە هەمانکاتدا نیشتمانپەروەر لە نێو خەڵکی ناوچە و بە تایبەت لە نێو موریدانی بنەماڵەی بەرزنجی‌دا خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو و لە ڕەوتی خەبات و خۆڕاگریی پێشمەرگە لە ناوچەدا، داکۆکیکاری مافی کورد و پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزی پێشمەرگە بوو.

سەبارەت بە کۆچی شێخ نەجمەدین بەرزنجی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم، دۆستان، خەڵکی ناوچە و موریدانی بەڕێزیان دەکەین.