كوردستان میدیا: پاش پەرەسەندنی گرفتی كارتۆنخەوی و سەرهەڵدانی دیاردەی گۆڕخەوی لە ئێراندا، بەم دواییانە دیاردەیەكی تازە بە ناوی كونەخەوییش لە شاری مشكینشاری پارێزگای تەورێز سەری هەڵدا.
بەم پێیە، لە ویدیۆیەكدا كە بەم دواییانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بۆتەوە، دەبینرێت كە بێ ماڵ و حاڵەكان بە دەرهێنانی بەردی دیواری پردێك لە باخە میوەكانی مشكینشار، كونێكیان كردۆتە نێو دیوارەكە و بە كێشانی پەردە لە سەر كونەكە، شوێنێكیان بۆ ژیانی خۆیان دروست كردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سفیر مشكین شهر، بە سەرنجدان بەو ڕاستییە كە دیاردەی كارتۆنخەوی لە مشكینشار پەرەی سەندووە، سەرەڕای كۆبوونەوە یەك لە دوای یەكەكانی دەزگا حكوومەتییەكان بە مەبەستی دامەزراندنی گەرمخانەیەك بۆ حەوانەوەی كارتۆنخەوەكان، نەك هەر تا ئیستا شوێنێك بۆ ژیان و حەوانەوەیان دابین نەكراوە، بەڵكوو ئەو دیاردەیە بەربڵاوتر بۆتەوە و بە چەند شێوەی دیكەش خۆی دەرخستووە.
بە گوێرەی لێدوانی كاربەدەستانی ڕێژیم لە مشكینشار، زیاتر لە ٣٥ كارتۆنخەو لەو شارە بچووكەدا دەژین كە هیچ شوێنێكیان بۆ ژیان و حەوانەوە نیە و شەوانی خۆیان لە گۆشە و كەناری ئەو شارەدا بە سەر دەبەن.
دوابەدوای دیاردەی كارتۆنخەوی، كێشەی گۆڕخەوی بە شێوەیەكی بەربڵاو لە ئێراندا سەری هەڵدا، بەڵام پاش ماوەیەكی كورت ئەو مەسەلەیەش پەردەپۆش كرا و هەنووكە ئەو دیاردانە لە شێوەی كونەخەویدا لە شاری مشكینشار خۆیان دەرخستووە.
یەكێك لە دروشمەكانی ڕێژیم لە سەرەتای هاتنە سەركاریدا، سەرەڕای بەخۆڕاییكردنی ئاو و كارەبا و ئوتووبووس، ئەو ڕستە بەناوبانگە بوو كە لە كاتی خۆیدا بوو بە مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئێران كە: خانوو مەكڕن، خانوو بۆ هەمووتان بۆ دابین دەكەین.