• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کڕینی جامانە گیرانی دووکەسی لێکەوتە

زایینی: ١٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٢:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کڕینی جامانە گیرانی دووکەسی لێکەوتە
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەبەرەبەرەی نەورۆزدا دەستی داوەتە گرتنی هاووڵاتیانی کورد.

لە هەواڵێکدا کە گەیشتووەتە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شارەکانی ورمێ و سەقز لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

شوناسی ئەو دوو لاوە؛ ڕەزا سەلیمی و هێرش ڕەسووڵی ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەی ئەم هەواڵە باس لەوە دەکات کە؛ هۆکاری گیرانی ئەو کەسانە، "کڕینی جامانە لە بازار و پڕۆپاگەندە بۆ حیزبە کوردییەکان" بووە.

جامانە کە سەرپێچێکی پیاوانەیە لە شۆرشی کوردستاندا بووەتە هێمای خەبات و بەرخۆدان و لەلایەن کچان و ژنانیشەوە کەڵکی لێ وەردەگرێت.

دەستبەسەرکراوانی ورمێ و سەقز لەلایەن لیباس شەخسییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیانە ناڕوونە.

هەروەها زانیارییەکان باس لە فەزای ئەمنییەتی لە شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەن کە ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی شکۆمەندی نەورۆزی ١٣٩٦ هەتاوی لەئارادایە.

خەڵکی کوردستان لەپاش ڕێوڕەسمی چەند ڕۆژی ڕابردووی پاڵنگان وەک وەفا و پاڵپشتییەک بۆ پێشمەرگە، بڕیاریان داوە کە ساڵی نوێی هەتاوی، جامانە بکرێتە هێمای نەورۆزی ٩٦.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی