کوردستا میدیا: لە ئاکامی هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ سەر بەکرێگیراوانی رێژیم، دوو چەکداری دژی گەلی کوژران و یەکی دیکەش بە توندی بریندار کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، شەوی ڕابردوو ٢٦ی ڕەشەممە ی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی مەریوان، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ٣ تاوانباری دژی گەلییان سزا دا .
هەڵۆکانی زاگرۆس وێرای پشتراستکردنەوەی ئەو چالاکییە، ڕایانگەیاند: هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی مەریوان، بەمەبەستی سزادانی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری مەریوان پەلاماری ڕەوەیەک لە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان دا کە بەمەبەستی ڕاوەڕووت، تاڵان و کۆشتنی کاسبکار وکۆڵبەرەکانی ئەوسنوورە لە بۆسە و مڵومۆ دابوون . لە ئاکامی هەڵمەتی بوێرانەی هەڵۆکان دا دوو چەکداری دژی گەلی کوژران و یەکێکیش بە توندی بریندار بوو.
هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە تا دەسەڵاتی خۆسەپێن و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی سێبەری دزێویان بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستانەوە بمێنێ، هەڵمەت و پەلامارەکانیان درێژەی دەبێ و ئاوری چەکەکەکانیان ئاوقای دەسەڵاتی دزێویان دەکەن .