• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٨-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٣:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "مریەم زادە ڕەسووڵ" هاوسەری شەهید "ڕەسووڵ شەعبانی" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "مریەم زادە ڕەسووڵ" کچی "عەلی" خێزانی شەهید "ڕەسووڵ شەعبانی" خەڵکی گوندی "تاژاندەری" سەر به شاری شنۆ لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی "تەورێز" کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە مەریەم لەگووندی "تاژاندەرێ" لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا.

شه‌هید ڕه‌سووڵ شه‌عبانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی له گوندی "تاژه‌نده‌رێ"ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ لەدایک بووە و به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٧٨ی هەتاوی له‌ گوندی "شێخان" لە کاتی مەئمووریەتێکی حیزبیدا که‌وته‌ که‌مینی دوژمنانی گەل و نیشتمان و شه‌هید بوو.

شەهید ڕەسووڵ پەلەی سەرپەلی لە حیزبی دێموکراتدا هەبووە.
گڵکۆی ناوبراو له‌ ئاریوێ سندووسه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک