کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری پرسەنامەیەکی سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلی بڵاو کردەوە

15:26 - 30 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسەنامەیەکی سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامەی بەڕێز مسته‌فا هیجری‌ بە بۆنەی کوچی دوایی خاتوو شوعلە عەلی

برای‌ به‌ڕێز/ كاک نه‌وشیروان مسته‌فا!

له‌گه‌ڵ سڵاوێكی‌ تایبه‌تی‌


به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خوشكی‌ به‌ڕێز خاتوو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ر و هاوژینی‌ به‌ڕێزتان، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌م و ئاواتی‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازم ئه‌مه‌ دوایین خه‌می‌ به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێ.

ڕۆحی‌ خوالێخۆشبوو خاتو شوعله‌ شاد بێ و خۆشمان به‌ شه‌ریكی‌ خه‌متان ده‌زانین.

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا

مسته‌فا هیجری
‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی ئێران

٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی
١٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی