• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/٣٠ - ١٢:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک سەید "محەممەد ئەحمەدی" باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک سەید "محەممەد ئەحمەدی" کوڕی "میرزا ساڵح" خەڵکی گوندی "قای بەرد"ی شاری بانە، بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لە گۆڕستانی قای بەرد بە خاک سپێردرا.

کوڕێکی کاک سەید محەممەد بە ناوی "لوقمان ئەحمەدی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

شایانی باسە کە؛ باوکی کاک سەید محەممەد، میرزا ساڵح پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بووە و لە نێوان شارەکانی مەهاباد و بۆکاندا شەهید بووە.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بووە و چەندین ئەندامی بنەماڵەی ناوبراو لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدان. و چەندین شەهیدیشیان پێشکەش بە خاکی نیشتمان کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک