• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان

زایینی: ١٥-٠٩-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٦/٢٥ - ١٣:٣٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان
کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، چالاکی به‌ربڵاوی ته‌بلیغاتییان له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان به‌ڕێوه‌ برد.


ئه‌و شوێنانه‌ که‌ چالاکیی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه‌چوو بریتین له:


ورمێ:

شه‌وی چوارشه‌ممه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ ناوچه‌ی "دۆڵ"ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ، له‌ گونده‌کانی: ناسرئاباد، ژارئاوا، سامورتێ، دزێ و قاوه‌خانه‌ و دووکاه‌کانی دزێ له‌سه‌ر رێگای ورمێ ــ مهاباد و نه‌خۆشخانه‌ی دزێ، تراکت و وێنه‌ی شه‌هیدان دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی بڵاو کرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها سێ ئاڵای گه‌وره‌ی کوردستانیان له‌ سه‌ر رێگای ورمێ ــ مهاباد، قاوه‌خانه‌ی دزێ و نه‌خۆشخانه‌ و قه‌برستانی به‌ ناوبانگی نێوان گوندی شه‌یتان‌ئاوا و سامورتێ هه‌ڵدا و دروشمی "حدکا"یان له‌ سه‌ر دیواره‌کانی ئه‌م شوێنانه‌ نووسی.


‌ئه‌م چالاکییه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات دڵخۆشی ‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ لێکه‌وتووه‌ته‌وه.

2187.jpg


سنه:

شه‌هره‌کی وه‌حدت، شه‌هره‌کی به‌هاران، ٤\١٩ به‌هاران، پولیس‌ڕای سنه‌ ــ کرماشان، ته‌په‌ی که‌رباسی، شه‌هره‌کی ساحیلی، ئاوایی قوڵیان، گه‌ڕه‌کی ئاغه‌زه‌مان، شه‌ریف‌ئاوا، گریاشان و شه‌قامی ژاندارمێری.

2185.jpg


شنۆ:

شه‌وی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢١ له‌سه‌ر٢٢ی خه‌رمانان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ ئاوایی "دێ‌گۆرجێ" له‌ ناوچه‌ی شنۆ چالاکی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.


له‌م چالاکییه‌دا له‌ کووچه‌ و کۆڵانه‌کان، مه‌دره‌سه‌ و مزگه‌وتی ئاوایی "دێ‌گۆرجێ" تراکتی حیزبی و وێنه‌ی کاک دوکتور سه‌عێد بڵاو کرایه‌وه.

2189.jpg


مه‌ریوان:

له‌ گوندی "نێ"ی دێمۆکراتپه‌روه‌ری شاری مه‌ریوان، چالاکیی ته‌بلیغی به‌بۆنه‌ی ٢٦ خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چووه‌ و خۆشحاڵیی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.

2190.jpg


مه‌هاباد:

شه‌وی ٢٣ی خه‌رمانان، به سه‌دان تراکت و وێنه‌ی شه‌هید دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له گه‌ڕه‌کانی گومرگ، ده‌وروبه‌ری چاکه جکوله، مه‌دره‌سه‌ی شاریکه‌ندی و کۆڵانی شوانان و به‌شێک له کۆڵانه‌کانی هه‌‌شت میتری شرقی، میدانچه‌ی حه‌سن‌زاده، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌کانی شاده‌رویش، روسته‌م‌به‌گ، کۆلانی گه‌وره‌ی خوسره‌وی و گه‌ڕه‌کی خری بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و چوار وێنه‌ی شه‌هید دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌به‌ر ده‌رکی مزگه‌وته‌کانی فه‌قیران و شاریکه‌ندی و حاجی سید بایز و دبیرستانی سومه‌ییه هه‌ڵواسراوه.

کۆمکۆژی ساڵەکانی ٦٧

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک