• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە

زایینی: ٢٢-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٠٢ - ١٢:٠٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە
ئەلبورز ڕووئین تەن

مێتولۆژیش وەک میژوو لە هەگبەى بیرەورىی هەر نەتەوەیەکدا جێگەى تایبەتی خۆى هەیە، تەنانەت بەشێک لەوانە بوونەتە بەشێکى دانەبڕاو لە پێناسەى نەتەوەکان. وەک هەر دابێکى دیکە کە لە ژیانى ڕۆژانەدا دووبارە دەبنەوە و فەرامۆش ناکرێن و پەرەیان پێ دەدرێن.

نەورۆز یەکێک لەو دابانەیە کە وەک پێناسە بۆ گەلی کورد و یەکێک لەو بۆنە کولتووریانەیە کە تێکەڵ بووە بە ژیانى ڕۆژانەی گەلەکەمان. ڕاستە ڕەنگە نەتەوەى دیکەش هەبن کە خۆیان بە خاوەنی نەورۆز بزانن و ساڵانە ئەو جەژنە بگرن، بەڵام بۆ کورد زیاتر ماناى هەیە، چوونکە بۆ کورد هێمایەکە بۆ دۆزەکەى، هەر بۆیەش بەردەوام بۆ دوژمنان نەورۆز یەکێک لە ڕووداوە مەترسیدارەکانە، هەر بۆیەش ڕێگەى نەداوە تا کورد ئەو جەژنە بە ئازادى بگرێت و بە دەیان داستان و بەسەرهات شایەدى بۆ ئەو چەندە دەدەن.

نەورۆزى ئەمساڵێش لە کاتێکدا نزیک دەبیتەوە کە کورد بە گشتى چاوى بڕیوەتە ئەوەیکە موژدەى بەهارى ئازادى بێنێت. ئەو بەهارە بۆ هەریەک لە پارچەکانی کوردستان واتای تایبەتى خۆى هەیە، لە باکوور بەهارى ئاشتى و بەهارى گەیشتن بە مافە زەوت کراوەکانێتى، بەهارى دیتنەوەى ڕێگەى دروستى خەبات، بەهارى یەکگرتنى کورد لە سەر فورموڵێکى تایبەتە بۆ خەبات. لە ڕۆژئاوا بەهارى لەدەستنەدانى دەسکەوتەکان و بەهارى ڕاستکردنەوەى هەڵەکانە. لە باشوور بەهارى بڕیاردان لە چارەنووسی نەتەوەیەکى چاوەڕێیە، بەهارى چارەسەرى قەیرانەکانە. لە ڕۆژهەڵات زۆر گەرموگوڕترە لە پارچەکانى تر، چوونکە چواردە میلیۆن تاکی کورد بۆ کۆتایهێنان بە ڕۆژگارى بندەستى، چاوەڕێی هەنگاوەکانى خەباتگێڕانیەتى و مۆژدەکەشی هەر لە نەورۆزى ڕابردووەوە پێی گەیی.

بۆیە شرۆڤەى ڕووداوەکانى داهاتوو بەر لە نەورۆز و ئەوەى کە چەندە بەهاری داهاتوو ئەو داخوازانە دێنتە دی، گرینگى خۆی هەیە.

باکوور

ساڵێ ڕابردوو ساڵێکى پڕ لە ڕووداوى ناخۆش بوو بۆ کوردستانى باکوور، چوونکە لەو ساڵەدا نەتەنیا هەنگاوێک لە ئامانجەکان نیزیک نەبووینەوە، بەڵکوو دوورتریش کەوتینەوە، ئێستا کە تورکیە بەرەو دەستوور و سیستمێکى نوێ دەڕوات، چۆنیەتى خەباتى کوردان لەو بەشە گرینگىی خۆی هەیە. بەڵام لێرەدا چەند ڕاستیى حاشاهەڵنەگر هەن، ئەویش ئەوەیە کە؛ چارەسەرى ئاشتییانە زیاتر دەتوانێ کورد لە مافەکانى لەو پارچەیە نیزیک بکاتەوە و بەپێچەوانەکەشی دوورتری دەخاتەوە و ئەوش لە ساڵێ ڕابردوودا سەلمێندرا. ئەوەى کە دەبێ کە کوردەکان زیاتر لە هەموو کاتێک گرینگى پێبدەن ئەوەیە کە، جارێکى دیکە بە هەر شێوەیەک بێت دەرفەت بۆ ئەو جۆرە سیاسەتە بڕەخسێنن، چوونکە ئەگەر بێتو هەر لە چوارچێوەى خەباتى چەپەکانى تورکدا بمێننەوە، ئەوا نەتەنیا خزمەت بە کورد ناکات، بەڵکوو زیاتر کورد لەگەڵ شەڕ و ماڵوێرانى بەرەوڕوو دەکەن و هاوکات کورد لە پارتە تورکەکان نزیک دەکەنەوە. لێرەدا ئەوەى کە گرینگە خەباتى پارتەکانى دیکەیە، واتە ئەوانەى بە جیاواز لە پەکەکە بیردەکەنەوە. چوونکە ئەگەر ئەوان بتوانن لە گەڵ دۆخى نوێدا خۆیان بگونجێنن و نوێنەرایەتیی بەشیکی کورد بکەن، ڕووداوەکان بە ئاراستەیەکی گونجاوتردا دەبەن، بێگۆمان ئەوەش کارێکى سەختە، بەڵام ئەگەر مێتودى خەباتى سەردەمیانە بگرنەبەر، دەتوانن. هەر بۆیەش خەباتى کورد لەو پارچە گرێدراوە بە خەباتى ئەو پارتە نەتەوەییانە کە پۆتانسیێلى خەباتى ئاشتیخوازانەیان هەیە، ئەوان چەندە بەهێز بن ئەوەندە دۆزى کورد دەتوانێ بەرهەمدار بێت، بۆیە دەبێ بۆ هەڵبژاردنەکان زۆر هەوڵ بدەن، ئەو شێوازە لە خەبات پێداویستیى تایبەتى خۆى دەوێ و ئەگەر بتوانن ئەو پێداویستییانە دابین بکەن، دەتوانن کاریگەر بن.

ڕۆژئاوا

لە ڕۆژئاوا دۆخەکە دیسان پەیوەندیدارە بە دۆخى پەکەکەوە، بەڵام دواى هاتنى ترامپ هاوکێشەکانى ناوچە بە لاسەنگى تورکیەدا گوڕدراوە و زیاتریش دەگۆڕێت. ئەگەر بێتو ئەو گوڕانکارییانە ڕەچاو نەکرێن و هەر سازى تاکڕەوەى بەردەوام بێت، ناتوانن کەڵک لەو دەرفەتە مێژووییە وەرگرن.

ئەوەى کە لە ساڵانى ڕابردوودا لە ڕۆژئاوا حوکمى تاکڕەویى هەبووە، دەرفەتێکى زۆر گرینگ لە دەست چووە، چوونکە ئەگەر ئەو شێوازە سیاسەتە نەبا، لەوانەبوو ئێستا هەرێمێکى فیدڕاڵ هەبا وەک باشوورى کوردستان، کە ئەوەش بنەماى ڕووخانى دەوڵەتى ئەسەد دەبوو. پێم وایە ئێستاش هەر هەمان سێناریۆ هەیە، چوونکە جووڵەى هێزى پێشمەرگەى ڕۆژ و ترافیکى دیپلۆماسیى بارزانى- تورکیە - ئەمریکا بۆ درووست بوونى ئەو پڕۆژەیە، دەنگۆی درووست کردنى بنکەى سەربازیى ئەمریکا لە ڕۆژئاواش بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە. بەڵام هیوادارم ئەوە بە کەمترین تێچوو بۆ کورد بێتە دی.

باشوور

لە کوردستانى باشوور دۆخەکە بە تەواوی جیاوازە، دواى ئەوەى چوار ساڵ پێش بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ هەوڵێاندا حکومەتێکى بنکە فراوان پێکبێنن، بۆ ئەوەى بتوانن باشتر بەرەو سیاسەتێکى نیشتمانى بڕۆن، بەڵام ئێستا زۆر بە باشی دەبینین کە ئەو تێزە سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکوو زۆر گرفتیشی دروست کردووە، هەر بۆیەش لەو بەهارەدا و لەوەبەدوا چاوەڕوانیى سیاسەتێکى دیکە دەکرێ بۆ ئەوەى بتوانن بەرەو سەربەخۆیى هەنگاوی زیاتر هەڵگرن. ئێستا گرنگترین باسی کوردستانى باشوور سەربەخۆیی و قەیرانە ئیدارییەکانن، هەربۆیەش ڕاگەیاندنى سەربەخۆیی و چارەسەرى قەیرانەکانیش، پێویستیی بە گرتنەبەرى سیاسەتێکى سەرکەوتووى نێوخۆیی هەیە، چوونکە هەردوو بوار پەیوەندییان بە گرفتەکانى نێوخۆییەوە هەیە. بەڵام یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانى سەر کوردستانى باشوور بە تایبەتى دواى داعش، ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزێکی وەک حەشدى شەعبییە، چوونکە ئێران دواى ئەوەى کە نەیتوانى لە ڕێگەى دەستتێوەردانى نێوخۆیی بە ئامانجکانى بگات، لەو هێزە کەڵک وەردەگرێت. هەر بۆیەش چەند لە هەنگاوى جیدى نزیک بووینەوە، بە هەمان ئەندازەش مەترسییەکان گەورەتر دەبن. بۆ پێشگرتن بەو مەترسییانە، سەرەڕای هەبوونى سیاسەتێکى یەکدەنگی نێوخۆیی، پێویستى بە هاوکاریى زلهێزەکان و بوون بە بەشێک لەو هاوکێشە سیاسییانەی ناوچەکە کە دژایەتى ئێران دەکەن زەروورییە. بەخۆشییەوە ئێستا کوردستان لە هاوکارییەکى نزیکى ئیدارەى ترامپ و تورکیە و بەشێکى بەرچاوى وڵاتانى کەنداودایە. ئەوەى هەر کوردێک چاوەڕوانیى سیاسەتێکى سەرکەوتووی لە لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى باشووری هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە؛ دواى کۆمارى کوردستان هیچکات کورد ئەوەندە نزیک نەبووە لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆى، هەر بۆیەش هیواى هاتنى بەهارى سەربەخۆیی دەخوازن.

خۆرهەڵات

ئەو بەشە لە کوردستان وێڕاى ئەوەى کە لە ژێر داگیرکاریى دڕندەترین دوژمنى کورددایە، پێویستى بە زۆرترین ماندووبوون و هەوڵ و تێکۆشان هەیە بۆ ئەوەى بتوانێ لە ئامانجەکانی نیزیک ببێتەوە. ئەوەش نامومکین نیە و باشترین بەڵگەش بۆ ئەو ڕاستییە دروست بوونى ئەو هیوایە لە دواى ڕاسانی ڕۆژهەڵات، لەلایەن خەڵکى کوردستانەوە.

ئێستا بۆ ئەوەى بتوانین ببین بە خاوەنى بەرهەمى هەستپێکراو، چەندین هەنگاو پێویستن. بەشێک لەو هەنگاوانە دەستیان پێ‌کردووە، بەڵام بۆ ئەوەى بەهارى ئەو ساڵ زۆرترین کاریگەریى هەبێ، هەنگاوى زۆرمان ماون. سەرەتا بەهێزترکردنى ڕاسان و دەوڵەمەندکردنیەتى بۆ ئەوەى بتوانێ بە باشی وەڵامدەری بارى قورسی بەرپرسیارەتى خۆى بێت. بۆ ئەوەش کۆنگرەى داهاتووى حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێران زۆر گرینگە، چوونکە حدکا ڕێبەرایەتیى ڕاسان دەکات و بەرهەمداربوونى ئەو کۆنگرەیە وەک زەروورەتێکى هەنووکەییە. گرینگە لەو کۆنگرەیەدا هەموو گرفتەکان بە باشی بخرێنە بەر باس و گفتوگۆ و بە شێوەیەکى زانستییانە و شۆڕشگێڕانە کار بکرێت بۆ ئەوەى میکانیزمى پێویست بۆ چارەسەرى گرفتەکان دابنریت، تەنیا ناساندن یا باس کردنی ڕواڵەتى ناتوانێ هاوکاریى ڕاسان بکات. خاڵى گرینگی هەستیاربوونى ئەو کۆنگرە وا دەکات کە؛ زۆر هەوڵ بدەین کە نەتەنیا هەنگاو بەرەو دواوە نەهاوێژین، بەڵکوو بە بیرکردنەوەیەکى سەردەمیانە و بە لەبەرچاوگرتنى ئەزموونى ڕابردوو، باشترین و بەسوودترین ڕێگە بگرینە بەر.

ئەو چەندە، دەتوانێ کاریگەریى لە سەر هەموو کوردستانى خۆرهەڵات دابنێت، ڕاستە زۆر هێز لە کوردستان خەبات دەکەن و قوربانییان داوە، کەس ناتوانێ لەبەرچاویان نەگرێ، تەنانەت سەرکەوتنى کۆتایی لە هاوکاریى هەموو ئەو هیزانەدایە، بەڵام ڕاستییەکان دەڵێن کەس ناتوانێ کاریگەریى حدکا لە ٧١ ساڵى ڕابردوودا ڕەت بکاتەوە و تەنانەت وەک داینەمۆى خەبات لە کوردستانى خۆرهەڵاتە، واتە بەهێز بوونى، بەهێز بوونى شۆڕشە.

بۆیە هەنگاوەکانى ئەو هێزە دەبێ لە ژێر ڕۆشنایى ئەو بەرپرسایەتییە بێت. ئەگەر بێتو لەو هەنگاوەدا، واتە لە کۆنگرەدا سەرکەوتوو بێت، کە هیواى هەموومانە، دەتوانێ لە دۆسیە نیشتمانییەکانى وەکوو ڕاسان، وەکوو بەرە، وەکوو حکوومەت و دەستوورى داهاتووى کوردستان، وەکوو بەرەنگاریى کۆمارى تێرۆریستى ئێران، وەکوو بوون بە بەشیک لە هاوکێشەى ناوچەیی، زۆر سەرکەوتووتر لە جاران هەنگاو بنێت. ئەوەى جێگای بایەخە ئەوەیە کە، بە شێوەیەکى نیشتیمانى بەرەو نەورۆز دەڕۆین، واتە هەموو لایەنەکان لە نەورۆزدا بەشدارن، هەر ئەوە هیواى زیاتر درووست دەکات، نەورۆزى هاوبەش، بەهارێکى هاوبەش، سیاسەتێکى هاوبەش بۆ بابەتە نیشتمانییەکان دروست دەکات.

شرۆڤەکان بۆ نەورۆز و بەهارى داهاتوو لە هەموو کوردستان خاوەنی چەند ڕەهەندى هاوبەشن. مەترسییەکان تا ڕادەیەکى زۆر وێکدەچن و لە شوێنێکەوە دێن، واتە کۆمارى تیرۆریستى ئیران، واتە هەموو پێکەوە دەبی هەنگاو بنێین بۆ لاوازکردنى ئەو کۆمارە دواکەوتووە و هەر لایەنێک بەپێی توانا و لەڕێگەى پێویستەوە. هەروەها هەموو هەنگاوەکانى پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانج، پێویستى بە یەکڕیزى و سەردەمیانەبوون و زانستیانەبوون و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەت و پۆتانسیێلەکان خۆى دەبینێتەوە. بەو هیوایە کە هەموو هەنگاوەکانى پێویست و دروست ببنە ڕاستى، بە شێوەیەک کە ئەو نەورۆزەش نەبێ، نەورۆزى داهاتوو، نەورۆزى نەتەوەیەکى ئازاد لە کوردستانى ئازاد بێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: