کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات سپاسنامەیەکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

19:06 - 2 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: بەبۆنەی بەڕێوەبردنی پڕشکۆی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لەلایەن خەڵکی دەروەستی کوردستانەوە، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

هەوری لەملان و جامانە لەشانەکانی نیشتمان

خەڵکی خەباتکاری کوردستان

ئۆگرانیی ئازادی و نەورۆز


کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جەژنی نەورۆۆزی کۆن و ساڵی نوێ دا وێڕای جەژنەپیرۆزە و هیوای سەرکەوتنی خەبات و گەیشتن بە ئاواتەکانتان، سپاس و پێزانینی هەمبەر هەوڵەکاننتان بۆ وەڵامی بانگەوازی شەش ڕەوتی سیاسی کوردستانی ئێران وێڕایان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەرامبەر بوێری و ئازایەتیتان، سەرەڕای هەڕەشە و بەربەست و ئاستەنگەکانی کۆماری سەرکوتی تاران، دەردەبڕێ و شانازی دەکات کە ئێوەن پاڵپشتی ڕۆڵەکانی شاختان و هێزی بزوێنەری خەباتی شارتان.

ئەکمەلی و گەڕیان و سێ پێییتان، مەشخەڵانی ئاور و قریوەی شادیتان، دروشمی بڕوا بە سەرکەوتن و بوێریتان، دڵنیامان دەکاتەوە لە سەرکەوتن، پیرۆز بێ نەورۆز هێمای سەرکەوتن و ئازادیتان.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی