کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی نەورۆز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

18:59 - 4 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان به بۆنەی نەورۆز بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی نەورۆز سەرەتای ساڵی نوێ لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە دەبەن.

لەو پێوەندییەدا لە گوندی تەوریوەر سەر به ناوچەی ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تراکت و پۆستێری تایبەت بە نەورۆز و هەروەها وێنەی ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردەوە.