کوردستان میدیا: ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەریوان دژی بڕیاری نەشیاوی شارەداریی ڕێژیم بۆ دیاریکردنی شوێنی زبڵ درێژەی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شاری مەریوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەهەمبەر بڕیاری نەشیاوی شارەداریی ڕێژیم بۆ دیاریکردنی شوێنی زبڵ لە دەڕەی سماقان درێژەی هەیە و دانیشتوانی ئەم شارە هەڵویستی توندیان دژی ئەو بڕیارەی بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە نیشان داوە.
دانیشتوانی گوندکانی بەردە ڕەش، گلە، گومارە ڕەنگ و دوو پلۆرەـی ناوچەی سەرشیوی مەریوان دژی ئەو بڕیارە وەستاونەتەوە کە زبڵی ئەو شاره بۆ دەڕەی سماقان ڕانەگوازن.
لەو ناڕەزایەتییانەدا خەڵک پێشی ماشێن و کەرەستەکانی ڕێژیمیان گرتووە تا پێش بەم کارە نەشیاوەی بگرن.
ئەم ناڕەزایەتییانەی خەڵک لەگەڵ دژکردەوە و هێرشی مەئموورانی ڕێژیمی ئێران بەرەڕوو بووەتەوە.
حەوتووی ڕابردووش خەڵکی ئەو شاره دژی ئەو بڕیارەی شارەداری خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو و خوازیاری ئەوە بوون سروشت و ژینگەی دەڕە سماقان تێک نەدەن.
سەرەڕای دژایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی شاری مەریوان تا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم هیچ وڵامێکیان بە خەڵک نەداوەتەوە و لە سەر کاری خۆیان سوورن.
دژایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ كوردستان ته‌نیا له پرسگه‌لی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی به‌رته‌سك نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵكوو هه‌موو بواره‌كانی له خۆگرتووه و ژینگه‌ی كوردستانیش یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هەوڵی پێكانی دەدات.
كه‌مته‌رخه‌می له بواری خزمه‌تگوزاری له شاره‌كانی كوردستان و هه‌وڵی زیاتری ڕێژیم له په‌راوێزهێشتنی كوردستان سیاسەتێکی سیستماتیک و درێژخایەنە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان گرتوویانەتە بەر و به‌جێی ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكا، ده‌یهه‌وێ ئه‌و سه‌رمایه بچووك و خۆجێیانه‌یش له كوردستان بباته ده‌ره‌وه و به ته‌واوه‌تی كوردستان ئیفلیج بكا.