کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی نەورۆز بەردەوامە

17:39 - 6 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا بە نوسینی دروشم لە ناوچە جیا جیاکانی شار پشتیوانیی خۆیان لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەربڕی.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە ناوچەی عەلی ئاباد، پارک و شەقامەکانی کوی ئەندیشە، سەر ڕێگای زانکۆی پەیامی نوور واتە بێهزیستی، سی متری مەجبوراوا و ڕوبەڕوی سایپا یەدەکی شمارە یەک.