• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کتێبی "شەپۆلەکانی شار" چاپ و بڵاو کرایەوە

زایینی: ٢٦-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٠٦ - ١٩:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کتێبی
کوردستان میدیا: کتێبی "شەپۆلەکانی شار" لە نووسینی "ڕەشید حەیدەری" خرایە سەر خەرمانی کتێبخانەی کوردی.

ڕەشید حەیدەری دانیشتووی وڵاتی سوئێد، کتێبێکی لەژێر ناوی "شەپۆلەکانی شار" لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو کردەوە.

نووسەری ئەم کتێبە باسی لەوە کردووە کە؛ ئەم کتێبە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوە لە بازاڕدا بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران لەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی شار لە نووسینی "ڕەشید حەیدەری"یە و لە شێوەی ڕۆماندا نووسراوە. لە ڕۆمانەکەدا ڕووداوە ڕاستەقینەکان ئاوێتەی خەیاڵ کراون و نووسەر هەوڵی داوە بە زمانێکی ڕەوان و پاراو دایبڕێژێت.

شەپۆلەکانی شار دەربڕینێکی میتافۆرییە. ئاماژەیە بە ئەندامە نهێنییەکانی جووڵانەوەی کورد لە خۆرهەڵات. ئاوڕدانەوەیەکی کورتە لەو پێشمەرگە نەناسراوە بێ چەکانە کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیرانە بەڵام پڕ لە ڕەنج و مەترسییان بە گژی هێز و بیری قەتیسماوی داگیرکەردا دەچنەوە و تێدەکۆشن بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی، ڕووبەری دەریای پڕجموجۆڵی گەل بەرفراوانتر بکەن.

لەم ڕۆمانەدا، ئارام و هەتاو و پەشێو ڕۆڵی شەپۆلەکان دەگێڕن و ئافراوی دەریای خرۆشاوی گەلن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک