کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی لە شاری نۆدشە پیرۆزبایی نەورۆزیان لە حیزبی دێموکرات کرد

17:06 - 8 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نۆدشه بە بۆنەی نەرۆزەوە پیرۆزباییان لە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی نهێنیی تێکۆشەر و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران له شاری نودشه، ﺑﻪ ﺑۆنەی هاتنی جێژﻧﯽ نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی گەرمترین و رازاوەترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی هەموو گەلی کورد، بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و سەرﺑﻪﺳﺘﯽ، لە ﺳﮑﺮتێری ﮔﺸﺘﯽ مستەفا هیجری و کادر و پێشمەرگه قارەمانەکانی خەبات و تێکوشان و له هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و ئەویندارانی ئازادی و به تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕاسان کردووە و نەورۆزیان لێ پیرۆز کردوون و جامانەکەیان لە مل کردوون.

هەروەها ئەندامانی نێهینیی و قارەمانی دێموکرات سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ هەموو ئەو تێکوشانه دانەواندووە و ڕایانگەیاندووە؛ ئێمەش هاوﺳﻮێندﯾﻦ و ﻟﻪﮔﻪڵتانین تا دوا هەناسە.

جارێکی دیکە ﺳﺎڵی ﻧﻮێ ﻟﻪ هەموو ﮔﻪﻟﯽ کورد پیرۆز بێت.

ئاسمانی جوانی ژینتان هەروا گەشاوە بێت

بە هیواین ئەم بەهارە ببێتە جوانترین ئاوازی شادی بۆ ژیانی هەموو گەلی کورد

سڵاو بو کورد و کوردستان

نه‌مان بو ڕێژیمی جمهوریی نا ئیسلامی

تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ـ شاری نۆدشه‌