کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەمبولی کۆماری کوردستان لە کەرکووک بە فەرمی هەڵدرا

22:35 - 8 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە پارێزگای کەرکوک هەڵدرا و جارێکی دیکە دوژمنان و داگیرکەران تێکشکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٨ی خاكەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شۆرای پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا ئاڵای کوردستان لە دامودەزگا فەرمییەکانی ئەو پارێزگایەدا هەڵکرێت.

ئەم بڕیارەی شۆرای پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی ٢٦ ئەندام، لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی‌دا پەسند کرا.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدا پەسند کرا کە هەردوو کوتلەی عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردبوو.

هه‌موو گه‌لانى سه‌ر ڕووى ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فێدڕاڵ ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدڕاڵه‌ و له‌ ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌.

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە بەرواری ٢١ی ٣ دەگەیەنێت کە سەرەتای ساڵی کوردییە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خاڵێکی تیژ دروست دەکەن.

خۆرەکە دەبێ ڕێک لە‌ چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت.

ئاڵای کوردستان یەکەم جار لە کۆماری کوردستان کە بە دەستی قازی محەممەد لە مەهاباد دامەزرا، لەسەر دامودەزگاکانی ئەو کۆمارە ھەڵکرا.