کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان پیلانێکی دیکەی خستە گەر

23:34 - 10 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان بۆ ناحەز پیشاندانی سیمای شار سواڵکەر بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران دەستەیەک سواڵکەری لە شاری بۆکان بڵاو کردووەتەوە کە شوناس و ڕەگەزیان ناڕوونە و لەو شارە سواڵ دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ ئەو سواڵکەرانە لە ڕووی زاراوە و ڕەنگی پێستیان کە ڕەش‌ پێستن، جیاوازن و بە ڕواڵەت و شیوازی ئاخاوتنیاندا دیارە کە کورد نین و لە شوێنانی دیکەوە هێنراونەتە شاری بۆکان.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لە درێژەدا باسی لەوە کردکە؛ ڕێژیم دەیهەوێ بەو کارە ڕوخسارێکی ناحەز لە کوردستان نیشان بدات، بە تایبەت لە ئێستادا کە بە هۆی هەبوونی سروشتی جوان و جێگای گەشت‌وگوزار بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاریی و موسافیران لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە ڕوو لە کوردستان دەکەن.

ئەوەش پیلانێکی دزێو و سیستماتیکی دیکەی ڕێژیمە بۆ ناحەز پیشاندانی شارەکانی کوردستان و هەروەها درووست کردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییانی کورد لە نێو شارەکاندا.