کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە

01:21 - 11 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە پشت سی متری، مەکتبی قورعان، پۆمپی بێنزینی حبیب زادە و باسکۆڵی ایلخانی زادە و لە خیابانی سەردار عەزیز خانی موکری واتا مەجبورئاوا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات له مێرئاوای شاری سنە بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد به بونه‌ی ١٠ی خاکەلێوه ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، شەوەکانی یەکشەممه له سەر دووشەممە و شەوی دووشەممە له سەر سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی کار و چالاکیی ته‌بلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتی بوون له: سێ ڕای هەمزاوا، وروودی تاقەدار، شەقامی فەرهەنگیان، شەقامی موکریان، باغی سمایل ئاغا، فەلەکەی مەحموودکان، شه‌قامی زانکۆی پەیامی نوور، تەپەی قازی، زەمینەکانی شارەداری، شەقامی گۆڕستانی پێشەوا و هاوڕێکانی، شەقامی بیمارستان، باغی شایەگان، بەری مەدرەسه و بەری شیلانان.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری شنۆ بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە گوندەکانی سەرگیز و باڵاگیر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە سەرپێڵی زەهاو، و بۆ یادی شەهیدانی ڕاسان بەتایبەت شەهید مامۆستا سەرکەوت سەمەدی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە سیاناوی مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە بەڕێوە برد.