کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە لە یادی شه‌هیدانی ١٠ی خاکەلێوە

19:22 - 11 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ٧٠یەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پیشەوا قازی مۆحەممەد و هاوڕێیانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بۆکان بۆ چەندەمین جار لە ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکییان بەڕیوە برد و لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا گڵکۆی شەهیدانی ناوچەی ئەحمەد کۆریان جامانە ڕازاندەوە.

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شاری کامیارانیش بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت و نووسینی دروشم لەم شوێنانەی شاری کامیاران یادی ١٠ی خاکەلێوەیان بەرز ڕاگرت: ده بیرستانەکانی ئۆستاد شه هریار، مۆعه لم، ڕازی، زه ینه بیه، فاتمەی زه هرا، فجر، ڕستگاران، هۆنه رستانی خواڕه زمی، ئاموزش و په روه رشی قه دیم و ده ور و به ری، مزگه وتەکانی حه زره تی عایشێ، مۆحه ممه د ڕه سوله ڵڵا و ده ور و به ری، ئیمامی شافیعی، خۆمه.ینی، حۆسه ینی، باشگای ته ختی و ده ور و به ری، بیمارستانی سینا، ۱۲میتری ته وحید، کۆڵانه کانی شاره کی بێعسه ت، کۆڵانه کانی کامێرانه کۆن و زۆربه ی کۆڵانه کانی نێو شار.

بەپێی دوا هەواڵەکان ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لەناوچەی پیرانشار چوونە سەر گلکۆی شەهیدان لە دۆڵی شەهید لەپشتی ئاوای قروچاوی ناوچەی لاجانی پیرانشار دوای پەیمان نوێ کردنەوە لەسەر کێلی هەر شەهیدیک جامانیکیان دانا.

لە تەنگیسەری هەمیشە دێموکرات یادی روژی شەهیدانی کوردستان کرایەوە و ڕێز لەو ڕوژە گیرا و هەر بەو بۆنەوە تێکۆشەران و ئەندامانی نهێنی حیزب پەیامی هاوخەمی و هاو سۆزییان بۆ شەهیدانی ڕاسان نارد و بەڵێنیان دا تا بە دی هاتنی ئامانجەکانی شەهیدان درێژە دەری ڕێگایان بن . و لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هیوای هەر چێ باشتر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ۱٦ی حیزبیان بە ئاوات خواست و ساڵی تازەیان لە هەمو پێشمەرگەکانی حیزب بە تایبەت پێشمەرگەکانی شاخ پیرۆز بای کرد .

هەروەها لە ئاوایی سەرهوویە لە ناوچەی ژاورۆی مریوان ئەندامانی حیزب بەشێوەیەکی بەرچاو تراکتە پێوەندیدارەکان بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بڵاو کردەوە و ڕێزیان لە یادی ٧٠ ساڵەی شەهیدکرانی پیشەوا قازی مۆحەممەد و هاوڕێیانی گرت.

ڕێبوارانی ڕێبازی قازی و وەفاداران بە رێبازی پێشەوا بە ئامادەبوون لە گۆڕستانی شەهیدانی شەبەک لە شاروێرانی مەهابادیش وەفاداری خۆیان جارێکی تر سەلماند و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردنەوە.