کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی یاد کردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات

17:25 - 12 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە، بە شێوەی جۆراوجۆر یادی شەهیدانی کوردستان دەکەنەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە گوندی پارسانیان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها لە نێو شار له گەڕەکەکەنی ساحێلی شەھرەکی دانشگا، سەر چەم، شیوی جووتیاران و ٣٢میتری تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە نێوشاری سنە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و لەو چالاکییانەدا دروشمیان لە دار و دیواری شەقام و کۆڵانەکان نووسیوەتەوە.

ئەو دروشمانە بریتی بوونە لە؛ سڵاو لە ڕێبەرانی شەهید قازی قاسملوو و شەرفکەندی، سڵاو لە پێشەوا سەرقافڵەی شەهیدان.

ئەو شوێنانە چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە بریتین له؛ :کانی دووشەم، گەڕەکی ئاغەزەمان، بەردەشت، سپووڕئاوا، گەلەخان، خیابانی سیرووس، تەپەی بەهارمەست، پیرمحەممەد، بەهاران، حاجی‌ئاوا و فەننی موهەندیسی.