کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شنۆ بەرز ڕاگیرا

03:16 - 13 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە، بە شێوەی جۆراوجۆر یادی شەهیدانی کوردستان دەکەنەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە گوندەکانی قەزەناوێ، خاڵتاوێ، پرداوێ، قوروشاوێ و نەرزیوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردووشدا سەڕەڕای گوشارە ئەمنییەتییە توندەکانی ڕێژیم، لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و لەو چالاکییانەدا دروشمیان لە دار و دیواری شەقام و کۆڵانەکان نووسیوەتەوە.