• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٣-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٤ - ١٣:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی بۆکان و باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک حسەین خزرپوور خەڵکی بوکان، باوکی حەسەن خزرپوور و مامی سەعدوون خزرپوور پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەی ڕۆڵەکانی هاتبووە باشووری کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە تەمەنی ٦٨ ساڵی‌دا بە هۆی وەستانی کوتوپڕی دڵی، لە بنکەی ئازادیی حیزب لە شاری کۆیە دوا دیداری ئازیزانی بەخێر کرد و کۆچی دوایی کرد.

ماڵی ناوبراو لە چەند دەیەی ڕابردوودا شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

کاک حسێن تا کاتی کۆچی دوایی کەسێکی وەفادار بە حیزب و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بووە و بەردەوام بە شانازییەوە باسی لە ڕێبازی حیزبەکەی دەکرد و بەپەرۆشەوە بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی حیزبی دێموکرات دەکرد و بە خەمخۆرییەوە لەسەری دەدوا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی مام حسێن خزرپوور سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا