• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردی لەگەڵ نوێنەری پارڵمانی کانادا بەشداریی کرد

زایینی: ٠٣-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٤ - ١٨:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردی لەگەڵ نوێنەری پارڵمانی کانادا بەشداریی کرد
کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا پێکهاتوو لە "عەلی ئیسحاقی و خالێد عەبدوڵڵاپوور" لەگەڵ نوێنەری پارڵمانی کانادا دیداریان کرد.

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی لایەن و ڕێکخراوە کوردییەکانی کانادا دانیشتنێکیان لەگەڵ "تام کێمیک"، ئەندام پارڵمانی کانادا سەر به حیزبی کۆنسێرڤاتیو کرد.

لەو کۆبوونەوەدا چەندین باس و پرس لە لایەن دوو لایەنەوە هاتە بەر باس کە پێوەندییان بە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە هەبوو.

دوو لایەن نیگەرانیی خۆیان لە بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوت و ئاسمیلاسیۆنی نەتەوەیی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دەربڕی و ئیدانەی سیاسەتەکانی سەرکوت و زەبروزەنگی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیان کرد.

هەروەها دوولایەن نیگەرانیی خۆیان لەسەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ڕێژێمی ئێران و کانادا دەربڕی و شاندی کوردی و تام کێمیک دژایەتی خۆیان لە سەر کردنەوەی سەرلەنوێی باڵوێزخانەی ڕێژێمی ئێران لە کانادا دەربڕی.

شاندی حیزبی دێموکرات و باقی لایەنە کوردییەکان و تام کێمیک ڕایان وابوو کە؛ ڕێژێم لە ناوەندە دیپلۆماسییەکان بۆ خراپەکاری و ئاژاوەنانەوە و تێرۆر کەڵک وەردەگرێ.

تام کێمیک یەکێک لە لایەنگرانی دۆزی کورد لە پارڵمانی کانادایە که ماوەیەک لەوە پێش لە پارڵمانی کانادا پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات کرد و گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک حیزبێکی فەرمیی و سیاسی هەوڵی داوە لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە چارەسەرێک بۆ پێکەوە ژیان لە ئێراندا بدۆزێتەوە. حیزبی دێموکرات داکۆکی لە مافی سیاسیی کوردەکان دەکات کە بەردەوام و بە بەرنامە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەچەوسێنرێنەوە.

ئەو ئەندام پارلمانەی کانادا هەروەها باسی لەوە کردووە کە؛ کوردەکان لە بواری ئابووری و هەڵاواردنی کولتووریییەوە فشاریان لەسەرە و بە ئاشکرا ڕووبەرووی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بوونەتەوە. منداڵانی کورد ڕێگەیان پێ‌نادری کە بە زمانی کوردی بخوێنن.

ناوبراو باسی لەوە کردووە که؛ ڕێژیمی ئێران لەبەر جیاوازیی ئایینی و کولتووریی کوردەکان کاریان پێ نادات، بەندکراوانی کورد بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە بەندیخانەکاندا دەستبەسەر دەکرێن و دواتر بێ ئەوەی بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن، یان دەکوژرێن یان لەسێدارە دەدرێن.

لە کۆتایی قسەکانیدا لە سەر حیزبی دێموکرات و ڕۆژهەڵات، ناوبراو گوتی: حکومەتی لیبڕاڵی کانادا لەبریی ئەوەی ئێران بە بەرپرسی ئەو پێشێلکارییانە بزانێ، هەوڵ دەدات بە کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران، دەسخۆشیان لێ‌بکات. ئێمە دەبێ یارمەتیدەری کوردە هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵات بین و پشتگیرییان لێ‌بکەین کە بە شێوەی بەردەوام و کۆڵنەدەرانە لە بەرانبەر زوڵم و ستەمی ڕێژیمی ئێراندا بەربەرەکانێ دەکەن.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا