کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانی کرد

22:57 - 14 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سۆئێد، سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانی کرد.

ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ و ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئیسکیلستونای وڵاتی سۆئێد بەسەرپەرەستیی حەبیب بەھرامی بەرپرسی کۆمیتەی ئەو شارە سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانیان کرد.

ئەو هەیئەتە بە نیشانەی ڕێزگرتن و نیشاندانی وەفاداری بە ڕێبازی شەھیدان و بە چەپکە گۆڵەوە سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانیان کرد.

لەو سەردانەدا شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات پەیمان و بەڵێنیان بە ڕێبازی پیرۆزی شەھیدان نوێ کردوە و لە لایەن بنەماڵەی شەھیدانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.