کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە کوردستان درێژەی هەیه

22:28 - 15 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بەردەوام چالاکییی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گەلی قاسملوو لە ڕۆژی ١٣بەدەردا لە سەر بڵیندگۆ فایلێکی دەنگی لە وتە بەنرخەکانی شەهید دوکتور قاسملوویان بڵاو کردەوە.

هەروەها سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و چەندین سروودی شۆڕشگێڕی دیکەیان لە سەر بڵیندگۆ بڵاو کردەوە و ئەو کارە بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵکی بەشدار لەو سەیرانگایە.