• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردەوەی دژە مرۆیی لە ئێدلبی سووریە مەحکووم کرد

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٦ - ١٣:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردەوەی دژە مرۆیی لە ئێدلبی سووریە مەحکووم کرد
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کردەوەی دژە مرۆیی بۆمبارانی شیمیایی لە ئێدلبی سووریەی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

کردەوەی دژە مرۆیی لە ئێدلبی سووریە مەحکوومە


ڕۆژی سێ‌شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦، ٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی، ئەرتەشی سەر بە حکوومەتی تاوانباری ئەسەد لە سووریە، هێرشی شیمیایی کردە سەر خەڵکی بێ‌تاوان و بێ‌پشت و پەنا لە گوندی خان شێخوون لە باشووری پارێزگای ئێدلب لە سووریە، و لەو هێرشە ئاسمانیەدا کە بۆمبی شیمیایی تێدا بەکارهاتبوو، زیاتر لە سەد کەس کوژراو و سەدان کەس بریندار بوون کە حاڵی بەشیکی زۆر لەو بریندارانە نالەبار ڕاگەیەندراوە.

ئەم هێرشە ئاسمانیە شیمیاییەی ڕێژیمی ئەسەد یەکەم هێرشی لەم چەشنە بۆ سەر خەڵکی سووریە نیە و چەند جاری دیکەش تاوانی دژەمرۆیی لەم چەشنەی ئەنجام داوە و بۆیە بەپێی بڕیار و رێکەوتنە پێشوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبوا لە چەکی شیمیایی دابماڵڕایە، بەڵام لە بەر پشتیوانیی هەمەلایەنەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەشداریی ئەو ڕێژیمە لە شەڕی نێوخۆیی سووریە، هەروەها پشتیوانیی سیاسی و نیزامیی ڕووسیە لە ڕێژیمی ئەسەد، ڕێژیمی بەعسیی سووریە لە سەر تاوان و کردەوە دژە مرۆییەکانی بەردەوامە و لەو کردەوانەدا پشتیوانیی ئاشکرای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی لەپشتە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ قوربانیانی ئەو رووداوە دژە مرۆییە، ئەو بۆردومانە شیمیاییە مەحکووم دەکا و داوا لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و مرۆڤدۆستەکان دەکا کە ئەو کردەوەیە مەحکووم بکەن وهەر لەو کاتەدا داوا لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکان و ناوەندە دەسڵاتدارەکانی جیهان دەکا کە پشتیوانی خەڵکی بێتاوانی سووریە بن و بەر بە تاوانکارییەکانی ڕێژیمی ئەسەد و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سووریە بگرن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦
٥ی ئاوریلی ٢٠١٧


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک