• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٦ - ٢١:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا

ئا: سارا پارسا


بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان، خوشک و برایانی ئازیز، ئەوڕۆ ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، وەک ڕۆژی شەهیدان، ٧٠هەمین ساڵی ئەو زامەیە کە کەوتووەتە سەر جەستەی نەتەوەی کورد لە ساڵی ١٣٢٦هەتاویدا، و لەو ماوەیە و هەتا ئێستاش ئەو برینە بە سوێیە و ئەو زامە لە سەر دڵی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد هەر بەژانە، چوونکە لەو ڕۆژەدا، پێشەوای کورد، نەمر قازی محەممەد، لەگەڵ هاوڕێیانی لەسێدارە دران، قازی محەممەد کێ بوو؟ کەسایەتییەکی ئایینی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بوو. کەسێک بوو کە لە علوومی ئایینی و لە کاروباری دینی‌دا دەستێکی باڵا و نەقشێکی ئەساسی هەبوو، لە کاروباری کۆمەڵایەتیدا وەکوو قازیی شارێک بە عەداڵەت و ئینساف ناوی دەرکردەبوو، لە کاروباری فەرهەنگیدا وەک سەرۆکی دەزگای فەرهەنگی و پەروەردەی ئەوڕۆ دەوری ئەساسیی لە هاندانی ڕۆڵەکانی کورد و لە ڕۆڵەکانی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردەواری بەرەو خوێندن، بەرەو زانست هەبوو، نەک تەنیا زانستی ئایینی، زۆر زیاتر، زانستی جۆراوجۆری سەردەم، لە پەنا ئەوانەش نەتەوەپەروەر و نیشتمان پەروەرێکی ناودار بوو، ئەو کەسایەتییەکی ئایینی بوو، بەڵام قەد هەستە ئایینیەکەی بەسەر هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەپەرەستیەکەیدا زاڵ نەکرد، بەپێچەوانە لە نفووزی خۆی لە نفووزی ئایینی، لە نفووزی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، لە هەمووان بۆ پەرەپێدانی هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوە خۆشەویستی کەڵکی وەرگرت، ئەو ئەندامی کۆمەڵەی "ژێ کاف" بوو، ڕێکخراوێکی نەتەوەیی و تا ڕادەیەک ئایینی، بەڵام دامەزرێنەری حیزبێکی نەتەوەیی دێموکراتیک بوو، دامەزرێنەری کۆماری کوردستان بوو، کە تماشا دەکەین ئەندامی ڕێکخراوێکی نەتەوەیی _ئایینی، لە لایەن کەسایەتییەکی ئایینیەوە، لەسەر بناغەی ئەو ڕێکخراوەیە لە باری تەشکیلاتییەوە، حیزبێکی نەتەوەیی_دێموکراتیک دادەمەزرێنێ، نیشان دەدات باوەڕی ئەو کەسایەتییە ئایینیە بە گرنگی‌دان بە نەتەوە و مافی نەتەوایەتی و دێموکراسی بوو، کەنگێ؟٧٠ ساڵ لەوە پێش. قازی محەممەد کەسێکی بەمشوور، هەلومەرج‌ناس و کەسێک بوو کە هەموو زانستی خۆی، کە بەرتەسک نەدەبووەوە لە زانستی ئایینیدا و زانستەکانی دیکەشی لەخۆ گرتبوو، دەکار کرد و توانی لە ناسینی هەلومەرجدا کۆماری کوردستان و کیانێکی کوردی دابمەزرێنێ لە بەشێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، و بۆ یەکەم جار دەسەڵات و کیانێکی کوردی لە چوارچێوەیەکی مۆدێڕندا بهێنێتە کایەوە، کەوابوو ئەو دامەزرێنەری حیزبی دێمۆکرات پێکهێنەری کۆماری کوردستانە، ئەو دوو دیاردەیە، ٧٠ ساڵ لەوە پێش لە کۆمەڵگایەکی ناپێشکەوتوودا و لە کۆمەڵگایەکی عەشیرەتی‌دا دەرخەری لێهاتوویی و لێزانی ئەو هەلومەرج‌ناسەیە، بەو مانایەی کە لەو دەرفەتەی دوای شەڕی دووهەمی جیهانی لە ناوچەی موکریان پێکهات، بەوەخت کەڵکی وەرگرت و دەشیزانی کۆمەڵگای کوردەواری کۆمەڵگایەکی ئەگەر نەڵێم بە تەواوی، تا ڕادەیەکی زۆر عەشیرەتیی پڕ لە کێشە و گرفتە و دەشیزانی بۆ دامەزرانی کۆماری کوردستان تەبایی و یەکڕەنگی و یەکڕیزیی میللەتی کورد پێویستە، بۆیە لەو کۆمەڵگا پڕ جیاوازییە عەشیرەتیەدا هونەرێکی بەکار هێنا کە بەو هونەرەی خۆی هەمووی بە هەموو جیاوازی و ئیختلافاتەکانییەوە لە دەوری ئاڵای کۆمار کۆ کردەوە.

دەسکەوتەکانی کۆمار زۆرن، لە زۆر موناسبەتدا باسیان کردووە، من لێرە ئاماژەیان پێ ناکەمەوە، بەڵام لەو ڕۆژەوە ئەندامی کۆمەڵەی ژێ کاف، دامەزرێنەری حیزبی دێموکرات و پێکهێنەری کۆماری کوردستان بوو، ناوی کۆمەڵەی ژێ کاف ناوی حیزبی دێمۆکرات ناوی پێشەوا ئاوێتەی یەکتر بوون، باس لە هەرکامیان دەکەین ئەوانی دیکە لەبەر چاو و لەبەر زێهندا زەق دەبنەوە و دەبینرێن. پێشەوا پێکهێنەری دوو دیاردە بوو، حیزبی دێموکرات و کۆماری دێموکراتیکی کوردستان کە لەو سەردەمەدا و لە هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا حیزبی وا و کۆماری وا دەگمەن بوو، هەموو ئەوانە ئەو گەورەییە نیشان دەدا، بەڵام سیاسەت و بەرژەوەندیی زلهێزەکان چاوی تەمەحیان لە ئێران بڕیبوو و بەرژەوەندییەکانیان لە ئێران و وەرگرتنی ئیمتیازاتێک لە ئێران وای کرد کە چاوی دیتنی ئەو کۆمارەیان نەبێ و ئەو کۆمارەیان ڕووخاند، جوانە مەرگیان کرد، و لە ڕۆژی ١٠ خاکەڵیوەی ساڵی ١٣٢٦دا دامەزرێنەری حیزب و سەرۆکی کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و هاورێیانی لە دار دران، کۆمار نەما، بەڵام چی بۆ بەجێهێشتین؟حیزبی دێموکراتی بۆ بەجێهێشتین، بیر و باوەڕەکان و دەسکەوتەکانی بۆ بەجێهێشتین کە بەشێکیان وەک سەمبۆل ئەوڕۆ بوونە بەشێک لە ناسنەمەی کورد، سروودی نەتەوایەتی، لەهەر موناسەبەتێکدا دەیبیستین و دەخوێندرێتەوە، ئاڵای کوردستان، لە هەموو شوێنێکی کوردستان و لە هەر جێیەک دەرەتانی هەڵدانی هەبێت دەشەکێتەوە، ناوی پێشمەرگە، ئێستا لە بەرەکانی شەڕدا قارمانییەتی و فیداکاری و حەماسە خۆڵقێنی پێشمەرگە لە هەموو پارچەکانی کوردستان، یان لانیکەم لە زۆربەی پارچەکانی کوردستان، بوونە ناسنەمەی نەک کورد لە پارچەیەک، کورد بە گشتی، ئاوات و ئامانجەکانی کۆماری بۆ بەجێهێشتین. کە لەو ٧٠ساڵەدا حیزبی پێشەوا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە خەباتدایە بۆ بەدی هێنانەوەی دەسکەوتەکانی ئەو کۆمارە و بۆ بەدی هێنانەوەی ئاواتەکانی کورد، لە هەموو ئەو ٧٠ساڵەدا حیزبی پێشەوا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو شێوەکانی خەباتی ڕەوا، بەردەوامە لەسەر ڕێبازی پێشەوا، بەردەوامە بۆ بەدەست هێنانەوەی ئەو دەسکەوتانە و ئەو مافانە، و نموودی ئەو خەباتە و خۆڕاگریی حیزبی پێشەوا لەو دوو ساڵەدا لە شێوەیەک لە خەبات لە ڕاساندا خۆی دەبینێتەوە و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، ڕاسان گرێدانی خەباتیی شاخ و شار، یا باشترە بڵێین، شار و شاخ. ئەو ڕاسانە کە ئەوڕۆ دوژمنی تاساندووە، ورەی داوە بە خەڵکی کوردستان، ئۆمێدی داوە بە کۆمەڵانی خەڵک، و وزەی بەخشیوە بە تێکۆشەرانی دێموکرات، بووژانەوە و سەرهەڵدانەوەی ڕیشەکەی لە مێژووی ئەو حیزبەدایە. حیزبی دێموکرات لە شاخ دانەمەزراوە بچێتەوە شار فەعالییەت بکات، کۆماری کوردستان لە شاخ دانەمەزراوە لە شار دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، لە شاردا دامەزراون لە شاردا فەعالییەتیان هەبووە، بەڵام پاش ڕووخانی کۆمار کە مان و مەوجوودییەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لە مەترسی دەکەوێت، سەنگری تێکۆشەرانی دێموکرات شاخە، تێکۆشەری نێو ئەو سەنگەرە پێشمەرگەیە، کە لەو سەنگەرەشدا فیداکاری کراوە، قارمانییەتی نیشان دراوە، حەماسە خوڵقێندراوە و ئێستاش پێشمەرگە هەر لەو سەنگەرەدایە بۆ حیفزی مان و مەوجوودییەتی خۆی لە چوار چێوەی ڕاساندا، بۆ پشتیوانی لە خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی کورد لە شارەکان و ئەو خەباتە بێجگە لە داخوازی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بێجگە لە دیاریی حیزبی پێشەوا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ورە و قارمانییەتی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، هیچ کەسێکی دیکە و هیچ لایەنی دیکە نە داهێنەرییەتی، نە هاندەرییەتی، نە پێشتیوانییەتی، ڕەنگە لە دواڕۆژدا هەبێ، بەڵام بەرهەمی ویستی خەڵک، بەرهەمی ئیرادەی حیزبی دێموکرات، و فیداکاری پێشمەرگەیە. سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێستا لە ڕێگایەکی زۆر هەستیاری مێژووییدا ژیان بەسەر دەبات، چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕ لەو ناوچەیەدا دەکرێت، وەزعی کوردیش بە گشتی لە جاران لەبارترە ئەگەر جاران کورد لە پارچەیەک خەباتی هەبوو، لە پارچەیەک بە هۆکارێک بێدەنگ بوو، ئێستا لە هەر چوار پارچەی کوردستان خەبات لە گۆڕێدایە لە ئەشکالی جۆڕاوجۆردا و بە پێی سیاسەتێک کە ئەحزابی هەر پارچەیەک پێڕەوی دەکەن. ئەگەر جاران کورد لە ئەفکاری گشتی‌دا لە زاری دوژمنانی کوردەوە بە خەرابکار و بە تێکدەر و بە شەڕخواز دەناسرا، ئەوڕۆ کورد بە کاری خۆی و بە بۆچوونی خۆی و بە کردەوەکانی، بەو شێوە کە ڕاستە و بەو شێوە کە واقێعییەتی هەیە خۆی بە دنیای دەرەوە ناساندووە، کە ئێستا نە ئاڵای کوردستان لە هێج جێگایەک بێگانەیە، نە ناوی پێشمەرگە لە هیچ جێگایەک بێگانەیە، نە سروودی نەتەوایەتیی کورد بۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی دنیا بێگانەیە. بێجگە لەوە ڕاست لەو کاتەدا کە کورد خۆی باش دەرخستووە، دوژمنانی کورد بارودۆخیان لە بار نییە، ئەوە لە سووریە کە بارودۆخی بەو شێوەیە، ئەوە لە عێراق ‌کە بارودۆخی بەو شێوەیە، ئەوە لە ئێران و ئەوە لە تورکیە. دەرفەتێکی باشە، بەڵام کە کورد پشتیوانی هەیە پیشتیوانەکە زۆرتر لە خەباتی دژی تیرۆریزمیەتی، لە دەست و چەکیەتی، کارناسی نیزامی بۆ بێت، چەکی بدەیە، ئیمکاناتی بدەیە، بۆ خۆی شتێکی باشە، بەڵام یەک شت پێویستە، کورد دەبێ هەوڵ بدات ئەو پشتیوانییە لە خەباتی لە شەڕی دژی تێڕۆڕی کورد هەڵگەڕێنێتەوە بۆ خەبات بۆ مافەکانی، ئیدی ئەگەر کورد گوتی ڕێفراندۆم نەڵێن نە، ئەگەر گوتی سەربەخۆیی نەڵێن وەحدەتی خاکی فڵان وڵات، و ئەوە مەسەلەیەکی گرینگە. لە پەنای ئەوانەدا، ئەگەر بڵێین ئەو خاڵە بە‌هێزانە بۆ بزووتنەوەی کورد هەیە، خاڵی بێ‌هێزیشی هەیە، یەک‌نەگرتوویی کورد بە تێکڕا. دوو، یەک نەگرتوویی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستانیش، لەو ئاڵوگۆڕانەی کە دێنە پێش، ئەگەر نەرێنی بن، مەنفی بن، یەک گرتوویی کورد دەتوانێت خۆڕاگری زیاتر پیشان بدات، ئەگەر ئەرێنی بین، موسبەت بن،دەرفەت بن، یەکگرتوویی کورد دەتوانێت زۆرتر ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە. بۆیە هەر چی ئەو کەلێنانە زیاتر دەبن و هەرچی بەرەو یەکگرتوویی کەمتر چوون هەبێ، زەمینەی دەخاڵەت و دەستێوەردانی دوژمنانیش چ بە زاهێر لە قاڵبی دۆستایەتی و ڵایەنگریدا، چ ڕاستەوخۆ لە قاڵبی دوژمنایەتیدا زیاتر دەبێ، و دەبێ ئەوەش بزانین کوردی هەر پارچەیەک ئەوەی بزانێ کە دۆستی کورد هەر کوردە نەک نەیارەکانی، تەنانەت نەک دنیای دەرەوەش ئەگەر بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ بەرژەوەندیی کورد و خەباتی کورد یەک نەگرێتەوە، بۆیە ئەساسی‌ترین شت بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر ڕووداوە ناڵەبارەکان تەنیا یەکگرتوویی و بەیەکەوە بوونی کوردە. کە بەداخەوە کەم تەجرۆبە کراوە، زۆرتر ڕەوتی دابڕان و ڕەوتی لێک دوورکەوتنەوە پەیڕۆ کراوە. لەو موناسەبەتەدا و لە ڕۆژی شەهیدان‌دا، لە ٧٠ساڵەی شەهید بوونی پێشەوای نەمردا پێویستە ئەو وەسیەتەی وی وەبیر بێنینەوە، دیفاعیاتەکانی، وەسیەتەکانی، هەموو پێمان دەڵێن لە بەرانبەر دوژمندا چۆن ڕاوەستین، لە نێو خۆماندا چۆن قایم و یەکگرتوو بین، ئۆمێدەوارم موناسەبەتی ٧٠ ساڵەی شەهیدکرانی پێشەوا کە موناسەبەتێکی تاڵە، بە لەبەرچاو گرتنی وەسیەتەکانی پێشەوا، بیکەینە موناسەبەتێکی شیرین، ئەوەندەی مەڕبووت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و تا ئێستا پێڕەویمان کردووە، قەت پێوەندییەکمان لەگەڵ وڵاتێکی داگیرکەری پارچەیەکی دیکەی کوردستان نەبووە کە زیان بە کوردی ئەو پارچەیە بگەیەنێت، ئۆمێدەوارم ئەوانیش بتوانن ئەو ئێدعایە بکەن، قەت لە هیچ شوێنێک و وڵاتێکی دەرەکی دەرەوەی کوردستان، ئەوەندەی لەگەڵ نەچووینە پێشێ کە ڕێگای گەڕانەوەمان بۆ نەبێ یان زەمینەی دەستێوەردان لە کاروباری ئەو حیزبەمان بۆ ڕەخساندبێ، ئەوانە شانازین بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دەزانم ڕۆحی پێشەواش و ڕۆحی هەموو شەهیدانیش لەو سیاسەتە شاد دەکات، چوونکە ڕاست ئەوەیە کە پێشەوا لە وەسیەتەکانیدا وەک ڕاسپاردە بۆمانی بەجێ هێشتووە، لەو موناسەبەتەدا ڕەنگە بەرنامەی دیکەش هەبێت من وتەکانم بەوە کورت دەکەمەوە کە؛ ئاواتی سەرکەوتن بۆ کورد بە گشتی، ئاواتی سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکرات کە لە واقێعدا ئەهرۆمی بە‌هێز کردنی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، و ئاواتم ئەوەیە بە کردەوەی خۆمان ڕۆحی پێشەوا و هەموو شەهیدانی تا ئەوڕۆ و ڕاسان شاد بکەین. هیوادارم خەباتەکەمان هەرچەند دوور و درێژیش بێت، کە ناچارین نرخەکەی بدەین، ئەویش خوێن و گیانی ئازیزترین و خۆشەویسترین کەسەکانمانە، کە ئامادەشین ئەو نرخە بدەین، هەرچەند تاڵ و گران، بەڵام هیوادارم مەودای ئەو خەباتە تا سەرکەوتن کورت بێت و ڕێژەی شەهیدان و لەدەستدانی ئازیزانمان هەرچی زیاتر کەمتر بێت.

سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشەوای کورد قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە لە١٠ ی خاکەلێوە لە دار دران، و بۆ ئەوانەی کە لە حەوتەکانی دواتری دوای ئێعدامی پێشەوادا لە شارەکانی دیکەی کوردستان لە دار دران، شاد بێ ڕۆحی هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە لەو ٧٠ساڵەیدا چ زەجری زیندانیان چێشت، چ مەرگی ئازیزانیان دیت، و ئی شەهیدان، ئۆمێدەوارم سەرکەوتووبین لە پێوانی ئەو ڕێگایە تا سەرکەوتن، هیوادارم لەهەر دەرفەتێک کە بێتە پێش بە سیاسەتی خۆمان بە واقێعبینی، بە وردبینی، بە دوور لە عەسەبییەت و بە دوور لە هەر شتێک، چ لەگەڵ پارچەکانی دیکە، چ لەگەڵ هەر هێز و ڕێکخراوێکی کوردی، چ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هیوادارم ڕۆژێک بێت ئەو مەراسمانە لەسەر گۆڕ و مەزاری پێشەوا و باقی شەهیدەکانمان بەڕێوە بەرین. سەرکەوتوو بن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.