• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٦ - ٢١:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
ن: ئارەش ساڵح

نەزمێک کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی‌دا زاڵە؛ لەسەر ئەساسی دابەشکردنی ئەرکەکان لە نێوان ئامریکا و لیبڕاڵ دێموکراسیەکانی‌تر هاتۆتە ئاراوە. وڵاتانی لیبڕاڵ دێموکرات کە لە نێوان خۆیاندا نزیک بوونەتەوە بەو ئارمانەی کە "کانت" بە ناوی ئاشتیی هەتاهەتایی ناوی لێ دەبرد، بۆ ئەوەی بتوانن نەزمی سەقامگرتوو بپارێزن و لەو نەزمەدا بەرژەوەندییەکانی ئەوان پارێزراو بێت و بەها کۆمەڵایتییەکانیان باڵادەست بێت، ئەوا ڕۆڵێکیان کە بۆ ئامریکا بینیوە ڕۆڵی پشتیوانیی سەربازی و ئاسایشی ئەو نەزمەیە. بۆیە پلانی ئامریکا بۆ گەشەی سەربازی و فراوانتر کردنی بودجە سەربازییەکەی و زیاتر بنیاتنانی بنکەی سەربازی لە گۆشە و کەناری دنیا نەتەنیا لە لایەن لیبڕاڵ دێموکراسیەکانەوە وەکوو مەترسی چاوی لێ ناکرێت، بەڵکوو زۆریش پێشوازیی لێ دەکرێت. بۆ وێنە ئینگلیس، فەڕانسە، سۆئێد و هەموو وڵاتانی‌تری لیبڕاڵ دێموکرات هەموو کاتێک لە وتووێژەکانیاندا لەگەڵ ئامریکا هەوڵ دەدەن ئەو وڵاتە زیاتر هان بدەن بەرەو ئەو کارە.

بەم پێشەکیەوە دەمهەوێت بڕۆمە سەر نەزمی سیاسیی هەبوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. ئەگەرچی ئەو دوو نەزمە سیاسییە جیاوازیی پێکهاتەییان هەیە، بەڵام لە چیەتی‌ دا هەردووکیان دەکەونە خانەی نەزمی سیاسی و پێوەندییەکانی هێزەوە. بۆیە بە باوەڕی من دەکرێت کە تا ڕادەیەک لەو دەستەواژە و تیۆرییانە کە نەزمی یەکەم شی دەکەنەوە کەڵک وەربگیردرێت بۆ ئەوەی کە نەزمی هەبوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات شی بکرێتەوە و لەسەری باس بکرێت.

لە ڕاستی‌دا نەزمی سیاسیی سەقامگرتوو لە کوردستان نەزمێکی هایرارشیکە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی گرینگترین یاریکەریەتی و ڕۆڵی یاریکەرانی دیکە لەچاو کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە و تەنانەت نایێتە بەرچاویش. لەم نەزمە‌دا کۆماری ئیسلامی دەتوانێت بە کەیفی خۆی ڕێساکانی یاری بە سەر هەموو کۆمەڵگای سیاسی – بە دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیشەوە- بسەپێنێت و خۆشی بە هەر مەرجێك کە خۆی حەز کات یاریکەرانی‌تر سزا بدات. ئەگەر بمانهەوێ وێنای ئەو نەزمە بکەین زیاتر لە نەزمێکی بە تەواوی مانا تاک جەمسەری دەچێت کە کۆمەڵگای سیاسی واتە ئەحزاب و لایەنە سیاسی و پیشەییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی هیچ ڕۆڵیان لە دەستنیشان کردنی ڕێساکانی یاری نیە.

لەم نەزمەدا، ئەوەی کە زەرەمەند دەبێت هەم کۆمەڵگای مەدەنی و هەم لایەنە سیاسیەکانن کە بە یەک ڕادە دەکەونە بەر هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ ژێر ڕکێف خستنیان. دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی هیچ بەربەستێک لە پێش ئەوە نابینێت کە بە هەر شێوازێک کە خۆی حەز کات لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان یاری، کونتروڵ یان سەرکوتیان بکات. ئەو بەربەستە لە وڵاتە دێموکراتیکەکاندا نەزمی سیاسی سەقامگرتوو لە کۆمەڵگای سیاسی پێکی دەهێنێت؛ واتە دەوڵەت لەو وڵاتانە خۆی لە نەزمێکدا دەبینێت کە ئەگەرچی هایرارشیکیش بێت، بەڵام ئەحزابی سیاسی، میدیا، کۆمەڵگای مەدەنی و ئیلیتی سیاسی خاوەن دەسەڵاتن و بە هەندێک یاسا و ڕێسا ئەو دەسەڵاتەیان پارێزراوە. بۆیە ئەگەر لە وڵاتێکی دێموکراتیک‌دا لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن بەهێز بێت ئەوا بەهێزتر بوونی ئەو لایەنە نەتەنیا لە دژی بەرژەوەندیی ئۆپۆزسیون نیە، بەڵکوو پانتایەک بۆ کردەوە بۆ هێزەکانی تر دەڕەخسێنێت کە دەتوانن لەو پانتاییەدا ڕۆڵ بگێڕن و کاریگەرییان هەبێت.

ئێمڕۆ ڕاسان تەنیا هێزێکە کە دەتوانێت ئەو ڕۆڵە لە کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات بگێرێت. ئەگەر چاو لێ بکەین، ئەمڕۆ تەنیا کانوونێکی بەرگری لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەرەڕۆی سیاسی لە ئێران کە دەتوانێت چڕبوونەوەیەکی هێز پێک بێنێت و خاوەن یەکگرتوویی گوتار بێت، ئەوا ڕاسانە. ڕاسان تەنیا کانوونێکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە توانایی ئەوەی هەیە کە واتا ببەخشێت بە زنجیرەیەک لە چالاکی کە لە نێوخۆ و دەرەوەی ڕاسان لە سەرانسەری کوردستاندا دێنە ئاراوە. بۆ وێنە کۆبوونە شەش قۆڵیەکەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات بە هەبوونی ڕاسان واتایەکی جیدی‌تر پەیدا دەکات و کەمپەینی نەورۆزی جامانە واتاکەی خۆی لە حوزوری ڕاسانەوە وەردەگرێت، ئەگەرچی هەردووی ئەو چالاکیانە لە دەرەوەی ڕاسان پێکهاتوون.

کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان تەنیا زەمانێک دەتوانێت کاریگەر بێت و جێی گرینگی بێت کە لەسەر نەخشە ببیندرێت و لەسەر مەدار بکەوێتە بەرچاو. بینینی کۆمەڵگای مەدەنییش زۆر پێوەندیی بەوەوە هەیە کە کوردستانی ڕۆژهەڵات ببێت بە کێشەیەک لە هاوکێشەکانی ئێران و ناوچە. لە ڕاستیدا نە بزاڤی خوێندکاری، نە بزاڤی ژنان و نە کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ناتوانن لە هێز و کاریگەریی‌دا لەگەڵ ئەوانەی تاران و کۆمەڵگای ناوەند بەروارد بکرێن. ئەوەی لە کوردستان وەکوو کۆمەڵگای مەدەنی و بزاڤە کۆمەڵایتییەکان دەناسرێت، یان هەر بوونی نیە یان زۆر لاواز و ناکاریگەرە. بۆیە تەنیا تایبەتمەندییەک کە دەتوانێت ئەو کۆمەڵگایە وەکوو ڕۆژئاواییەکان دەڵێن بێنێتە سەر نەخشە، ئەوا تایبەتمەندیی کۆمەڵگای کوردستانە و هەبوونی کەلێنێکی گەورەیە کە چالاکانە واتا بەخشی دەکات. ئەو کەلێنە چ بمانهەوێ چ نا، تەنیا ساتێک چالاک بووە و تەنیا کاتێک واتابەخشیی کردووە کە هاوکات بووە لەگەڵ هێزێکی چەکداری بەهێز و کانوونێکی بەرگری کە بتوانێت هێز کەڵەکە (موتەمەرکێز) بکات.

ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو نموونەیەی کە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەرمان گرت، ئەوا هەبوونی ڕاسان وەکوو کانوونێکی چەکداریی بەهێز دەتوانێت نەزمێک کە کۆماری ئیسلامی نزیک بە چل ساڵە خەریکە لەوێ سەقامگیری دەکات تووشی کێشەی سەرەکی بکات. لەگەڵ ڕاسان دەسەڵاتی سیاسی چالەنجێکی جیددی لەبەردەم ئەوە دەبینێت کە قاعیدەی یاری بە سەر کۆمەڵگای سیاسی لە کوردستان بسەپێنێت. لە لایەکی ترەوە بە هەبوونی ڕاسان کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هەموو کۆمەڵگای مەدەنی و ئەحزاب و لایەنەکانیانەوە دێنە سەر نەخشە و مەدارە نێودەوڵەتییەکان دەیانخوێننەوە.

لە ئاکامدا دەبێت بڵێم کە ڕاسان نەتەنیا هیچ مەترسیەک بۆ هیچ هێزێک نیە کە نایەوێت بچێتە سەرشاخ، بەڵکوو هەلێکە بۆ ئەو هێزانە کە بتوانن لە پانتایەک کە ڕاسان پێکی دەهێنێت کەڵک وەربگرن بۆ هەناسە دان و چالاکی کردن. ئەمە ئەرکی ڕێبەرایەتیی ڕاسانە کە ئەم بابەتە بۆ لایەنەکان شی بکاتەوە و دڵنیایان بکاتەوە. لە ڕاستیدا کۆمەڵگای سیاسیی کوردستان کە بریتییە لە ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات، دەتوانن بە هۆی نزیکیی بەهاکانیان، خۆیان لە جەمسەرێکدا بدۆزنەوە کە ڕاسان دەتوانێت بەدیهێنەری نەزمێک بێت کە لە نێویدا ئەو جەمسەرە زیاتر بەرژەوەندییەکانی پارێزراو بێت و کاریگەرتر و جیددی‌تر بێتە بەرچاو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ توتالیتاریزم و کۆمەڵگا
ــ شار جمەی دێ
ــ خاکی سووتاووەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
ــ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".
  • ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
    ٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.
  • گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
    ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.
  • دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ
    بەڵام له دوای شەڕ هەست به كەڵك و بەكارهاتوویی ئەو هێزه كرا، چۆن ئەو هێزە له قوڵایی خەڵكەوه و له ناوچه جیاجیاكانی وڵات وەكوو بەلووچستان، باکوور و باشوور و كوردستان پێکهاتبوو و هەروەها ئەو لاوازیەی کە ئەرتەش هەیبوو ئەو هێزە نەیبوو و سەرەڕای ئەوەش سپای پاسداران هێزێکی ئیدئۆلۆژیک بوو.
  • شار جمەی دێ شار جمەی دێ
    ئەمە یەکەم سووکایەتی و ستەم نەبوو و دوایینیشیان نییە، بەڵام ستەمکاریەکە ئەوەندە روون و ئاشکرا بوو کە خوێنی خەڵکی وەجۆش هێنا و لە کردەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەدا شاریان داخست و چوونە بەردەم فەرمانداری تاکوو داوای دادپەروەری بکەن.
  • حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
    سەردانی سوپاسالاری ئێران بۆ تورکیە، ئامانج و بەرنامەیان لەو کاتە هەستیارەدا مژاری دیمانەی ئەمجارەی کوردستانە لەگەڵ بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.
  • سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو
    هەوڵێکی وا دەتوانێ دوو سوودی هەبێ: لەلایەک، بە دەسنیشان‌کردنی لێکچوون و جیاوازییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین باشتر ڕاڤەی ئەو مەسەلەیە بکەین، لەلایەکی دیکەوە، دەشێ بەرچاوڕوونی لەمەڕ قۆناغەکانی پاش سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەدەست بێنین.
  • هەڵسەنگاندنێک لەسەر \ هەڵسەنگاندنێک لەسەر "ڕاسان" و "دەروونی کوردستانی ڕۆژهەڵات"
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوە کە هەتا ئێستا ڕاسان هەتا چ ڕادەیێک تێکەڵ بە دەروون یان ڕەوانی خەڵکی شەقامی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆدا بووە ناچارم مێژویێکی کورتی ڕابردوو بهێنمەوە بەرباس کە لانیکەم لەم شارە کە من تێیدا دەژیم لە دەرونی مرۆڤەکان وخەڵکی تا ڕادەیێک جێگای خۆی کردبوویەوە.