• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٧ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٦ - ٢١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
شەهرام میرزایی

ئەگەر بمانهەوێ دەستپێکێک بۆ له نێو بردنی سیستماتیک و بەرنامەدارێژراوی گەلی کورد دیاری بکەین، بێشک شکستی کوردەکان بەرانبەر به پارس و ڕووخانی ئیمپراتۆریی ماد و به‌تاڵان چوونی کوردستان به دەستی کوروشی هەخامەنشی خاڵی دەستپێکی ئەو پرۆسەیه.

پرۆسەیەک که لەگەڵ دامەزراندنی ئیمپراتۆریی هەخامەنشی دەست پێدەکات و هەتا ئێستا درێژەی بووه و هەیه. کوشتار، ئێعدام، تۆقاندن، دوور خستنەوە، ڕاگواستنی خەڵکی کوردستان له شوێنکی ئەو وڵاته‌وە بۆ شوێنێکی دێکه، له نێو بردنی ژینگەی زاگرۆس، پەره‌دانی سیستمی جاشایەتی، چەوساندنەوەی گەلی کورد، ئێستعماری سەرچاوه سروشتییەکانی زاگرۆس، له نێو بردن یان گواستنەوەی ڕووبار و سەرچاوه ئاوییەکانی کوردستان، پەره‌دانی هەژاری و بێدەرەتانی، له نێو بردنی کەسایەتی تاکی کورد و هەوڵدان بۆ له نێو بردنی زمانی دایکیی گەلەکەمان و دەیان گەڵاڵە و پرۆژەی دیکه که له ٢٥٠٠ ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا به شێوەگەلی جیاواز بۆ له نێو بردنی کورد و کوردستان بەرێوه چووه و دەچێ.

بەڵام کاتێک کەمێک به وردی ئاوڕێک له دۆخی ئێستای کوردستان دەدەینەوە به ڕوونی دەبینین که بەو هەموو پیلانه دژه مرۆڤانەی که لە حەقی کورددا کراوه، هێشتا و هێشتا ئێمه لەسەر پێی خوەمان ڕاوەستاوین و هەر ڕۆژ بەیانی له نێو شار یان چیاکانمان، سڵاو له خۆر دەکەین و له فکری گەیشتن به ئازادی و پێکهێنانی ژیانێکی نوێ بۆ گەل و داهاتووی کوردستانین.

بەرخۆدان و شۆڕش بۆ ڕزگاری و پێکهێنانی ژیانێکی مرۆیی هەر له دوای داگیرکردنی خاکی کوردستان بەدەستی هەخامەنشییەکان دەستی پێکرد، شۆڕشی گئوماد له سەردەمی داریوشی هەخامەنشی و پێکهاتنی نزیک به ٥٤٠ سەرهەڵدانی دیکه له درێژایی تەمەنی ئیمپراتۆریی هەخامەنشی سەڵمێنەری ئەو ڕاستیەیه که کورد هێچکات دەسەڵاتی داگیرکەری قەبوول نەکردووه و هەمیشه به ئاواتی ئازادی و دادپەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی ژیاوە.

هەخامەنشییەکانیش بەرانبەر بەو هەموو ڕاپەڕینه بێدەنگ نماون و به دڕندانەترین شێوه وەڵامی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمانیان داوەتەوە، که نموونەی بەرچاوی ئەو کوشتار و سەرکوته له کەتیبەی بیستووندا تۆمار کراوه. لەو کەتیبهدا داریوش هەخامەنشی دەڵێ: من چاو و گوێ و لووتی گئومادم بڕی و دەرمهێنا و پێستم کەند و پڕم کرد لە کا و له دەروازەی هێگمتانه هەڵمواسی بۆئەوەی ببێته پەندی مادەکان". بەڵام مێژوو ئەوەی نیشان دا که نەتەنیا ئەو دڕندەییه نەبووه مایەی پەند وەرگرتنی کوردەکان، بەڵکوو قین و هەستی تۆڵەسەندنی له نێو کوردەکاندا به هێزتر و به هێزتر کرد. ئەمه بووه هۆی ئەوەی داگیرکەر بەو قناعەته بگات که کوشتار و ژینۆسایدی کورد تەنیا ڕێگا نیه، بۆیه هەر لەسەرەتای حکومەتی هەخامەنشی پیلانگێرەکانی پارس دەستیان دایە داڕشتنی پرۆژەیەکی توکمە و درێژخایەن که هێدی هێدی له ڕێگای کولتووری و سڕینی مێژووی کورد و پێکهێنانی هەستی سووکایەتیی نەتەوەیی، هەوڵ بۆ له نێو بردنی زمان و هەستی کورد بوون بدەن، تا لەو ڕێگایهوە تاکی کورد به پەنا بردن بۆ باوەشی پارسەکان هێدی هێدی خۆی به دەستی خۆی، خۆی له نێوببات و له نێۆ کۆمەڵگای فارسی‌دا ئاسمیله ببێت.

له سەدەی بیستەمدا و دوای ٢٥٠٠ ساڵ و له سەدەی پێشکەوتنی ڕۆژ له دوای ڕۆژی تێکنۆلۆژی، حکومەتی ئێرانیش به گۆڕینی سیستمی سەرکوت و له نێوبردنی گەلەکەمان به تەواوەتی له کەرەستە مۆدێڕنەکان له ڕەوتی ئاسمیلاسیۆن و ژینۆسایدی کورد کەڵکی وەرگرت. شۆڕشی بەربڵاوی لوڕەکان لە ساڵانی ١٣٠٠ بەو لاوه و بۆمبارانی هەوایی "خوڕڕەم ئاوا" و سەرکوتی شۆڕشی "سمکۆی شکاک" دوو نموونه له کوشتاری کورد و لوڕ لەسەرەتای ئەم سەده و ڕانەوەستانی نەتەوەی کورد له شۆڕش و خەبات دژ به داگیرکەری ناوەندگەرایە. بەڵام حکومەتی ناوەندی بۆ بەرهەمهێنانەوهی "نظام معنایی"ی خۆی و سەڵماندنی دونیای فکری و هەروەها له‌نێو بردنی "جیهانبینیی کوردی" به تەواوەتی له کەرەستە و سیستمە مۆدێڕنەکانی دونیای ڕۆژئاوا به قازانجی خۆی کەڵکی وەرگرت.

دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.

بەڕێوبردنی ئەو سیاسەته نوێیه بووه هۆی پەروەرده کردنی کەسایەتیگەلێکی کورد که به تەواوەتی له خزمەتی بەڕێوبردنی سیستمی فاشیستیی ئێراندا بوون و خۆیان بوون به پێشکەشکار و بەرێوبەری ئاسمیلاسیون و تواندنەوەی ڕۆڵەکانی کورد له نێو زمان و فکری فارسی-‌ئێرانی. دوای سەرکوتی شۆڕشەکانی گەلەکەمان له ساڵانی سەرەتای ١٣٠٠ و بەڕێوەچوونی سیاسەته نوێیەکانی دژ به کورد، دەبینن که وێڕای ئەو هەموو گوشار و کوشتاره له ساڵی ١٣٢١ کۆمەڵەی ژێ.کاف به بنەمایەکی تەواو نەتەوەیی و ڕزگاریخوازانه پێکدێت و بیرەکەیشی به درێژایی زاگرۆس بڵاو دەبێتەوه تا جارێکی دیکە کورد زیندوو بوونی خۆی به داگیرکەر نیشان بدات. کوردەکان که لەگەڵ دونیای فکری نوێی ڕۆژئاوایی ئاشنا ببون، بۆ بەرپەرچ دانەوەی سیاسەتی فاشیستیی دژ به خۆیان هەوڵیان دا که بیری خۆیان به ڕۆژ بکەن و هەر لەم ڕاستایەدا بوو که هەوڵی پێکهێنانی حیزب و پەرەدان به سیستماتیک کردنی بیری حەق خوازی خۆیان دا که ئەو هەوڵانه به پێکهاتنی حزبێکی مۆدێڕن له ساڵی ١٣٢٤ –حیزب دێموکرات- و ڕاگەیاندنی "کۆماری کوردستان" به لوتکەی خۆی گەیشت.

بەردەوام بوون له خۆڕاگری و شۆڕش له نەتەوەی کورددا، بێشک بێ‌وێنەترین و درێژخایەنترین پرۆسەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیەک له دونیادایه. کاتێک "شوپێنهاوێر" مرۆڤ به بوونەوەرێکی "مەزن" وەسف دەکات له لێکدانەوەی ئەو وەسفەدا دەڵێ: ژیان به هەموو بێ‌مانایی و سامناکیی خۆیەوە مرۆڤی له ئامێز گرتووه، بەڵام مرۆڤ نه ملکەچ بووه و نه پاشەکشه‌ دەکات و بەو حاڵەیشەوە "بەهێز" ڕاوەستاوه، بۆیه من دەڵێم که مرۆڤ بونەوەرێکی مەزنە". لێره دەتوانین ئەو حوکمە فەلسەفییه گرێ بدەینەوە بە نەتەوەی کوردەوە و بڵێین، کورد بەو هەموو کوشتار و ماڵوێرانی و ئاوارەییه که به سەریدا سپاوه، له درێژەی زۆرتر له ٢٥٠٠ ساڵدا بەرانبەر به دۆژمنان و داگیرکەرانی خاکی "بەهێز" ڕاوستاوە و نەتەنیا ملکەچ نەبووه، بەڵکوو بەرانبەر به تراژێدیای لەئارادا بوو شورشی کردووه، بۆیه کورد نەتەوەیەکی مەزنە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.