• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٧ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شانۆیەکی درۆزنانە

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٦ - ٢١:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شانۆیەکی درۆزنانە
ن: جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

شانۆی سەفەری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران لە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەدا لە فیلتێری کارناسانی سیاسی و چالاکانی سیاسی ڕەد بوو و هەر کام لەو کارناس و چالاکە سیاسییانە لە ڕوانگەی خۆیانەوە ئەو سەفەرەیان لەژێر مەقەستی سیاستەوە تێپەڕاند. ناوبراو لە سەفەری خۆیدا بۆ پارێزگای سنه وەک هەموو کاربەدەستانی دیکەی سەرکوتکەری ڕێژم هەندێک وادە و بەڵێنی وەک هەمیشە جێبەجێ نەکەراوی هێنایە گۆڕێ و باسی لە پرسی وەک وتنەوەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرد. له مانگی ڕەشەمەی ساڵی١٣٩٣ یشدا، بۆ یەکەم جار له مێژووی ئەم ڕێژیمەدا کتێبی وانەی کوردی تایبەت بە خۆلی یەکەمی ناوەندی له قوتابخانەیەکی شاری سەقز بە سەر قوتابیاندا بڵاو کرایەوە کە ئەوەش هیچ بەهایەکی مەعنەوی بۆ نەتەوەی کورد نەبوو و تەنیا بەلاڕێدابردنی فکر و ویستی خەڵک بوو.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌م سه‌فه‌ره‌ یه‌ک ڕۆژەیه‌دا بۆ پارێزگای سنە، چه‌ندین پڕۆژە‌ی ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی کردەوە، بەڵام چالاکوانانی سیاسی و ئابووریی کورد دەڵێن "ئەو پرۆژانە هی چەندین ساڵ لەمەوبەرن و دەبوایه پێشتر جێبەجێ کرابان".

ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.

یەكێک له وادەکانی ڕۆحانی، دانانی خەڵكی خۆماڵی بوو لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری لە پارێزگای سنەدا، بەڵام جێبەجێی نەكرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران، پۆستە خۆجێییەکانی بە خەڵکی ناوچەکە دەدرێت.

ئەو وادەیەی ڕۆحانی نەتەنیا جێبەجێ نەکرا، بەڵکوو لە وتارێکدا باس لەوە کردبوو کە؛ "ئێمە بەپێی شیاوی و لێهاتوویی کەسەکان بۆ بەرپرسیارەتی دیاری دەکەین و لە پارێزگای سنه کەسی شیاوی تێدا نیه". ئەو وتە بێ‌مانا و پووچەی ناوبراو خۆی دەرخەری ئەوەیه کە ناوبراو کەسێکی گوێ لەمست و درۆزنه و هیچ کردەوەیەکی نیه.

ناوەندەکانی توێژینەوە لە مافی نەتەوە و ئایینزاکانی نێو ئێران باس لەوە دەکەن کە؛ نەتەنیا لە دەورانی دەسەڵاتداریی حەسەن ڕۆحانی دۆخی ئەو کەمینانە باش نەبوو، بەڵکوو سەرکوتی زیاتر بە شێوازی جیاوازتر پەرەی سەندووە.

ئەو سەفەرەی سەرکۆماری ڕێژیم لە کاتێکدایە که بەپێی ئامار و داتای خودی ڕێژیمی ئێران، پارێزگای سنە بە ٢١.٦% دوای کرماشان و چوارمەحاڵ‌وبەختیاری بە سێهەمین پارێزگای بێکاری ئێران دێتە ئەژمار و بە گوتەی نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە مەجلیسی ڕێژیم، گەورەترین گرفتی خەڵکی پارێزگای سنە، بێکارییە.

سەفەری ڕۆحانی بۆ پارێزگای سنە کۆمەڵێک دروشمی تێدا بوو و دیارە کە هیچکام لەو پڕۆژانەی کە ناوبراو باسی لێوە کرد جێبەجێ نابێت و تەنیا قسەیەکی ڕواڵەتییە. سەفەری نابراو بۆ سنه تەنیا بواری ئەمنییەتی و سیاسی لەخۆ دەگرێت و بۆ بەهێزکردنی زیاتری دەزگاکانی سەرکوتی ڕێژیم لەو پارێزگایە خۆی دەردەخات.

حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیم کەسێکە کە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بەرپرسیارەتی گرینگی لە ڕێژیمدا هەبووە و ناوبراو لە سەردەمی شەڕی زیادەخوازی ئێران و عێراق‌دا سەرۆکایەتی ستادی شەڕی لە ئەستۆ بووە و لە عەمەلیاتی ناسراو بە (کەربەلای ٥)دا ڕێژیمی ئێران گەورەترین تێچووی ماڵی و ماددی دا کە ڕێژیمی ئێران ٦٥٠٠٠ هەزار هێزی خۆی بەکوشت دا و ئەو عەمەلیاتە وەک دەستپێکێک بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی ٨ ساڵە دەزانن.

بەپێی بەرپرسیاری و مێژووی سەرکۆماری ئێستای ڕێژیمی ئێران، ڕوون و ئاشکرایە کە ناوبراو جیا لە پڕۆژەی ئەمنییەتی لە کوردستان هیچ بەرنامەیەکی دیکەی نیه.

چوار ساڵ سەرکۆماریی حەسەنی ڕۆحانی بەرەو کۆتایی دەچێت. یەکێک لە سەرەکی‌ترین قسەکانی خەڵک، بە تایبەت چینی سیاسی و چالاکانی مەدەنی و ئابووری و فەرهەنگی لەم ماوەدا باس لەسەر هەڵسەنگاندنی کردەوەی دەوڵەتی ڕۆحانییە. ئەو دروشمانەی کە پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی دابووی، کە تا چەندە جێبەجێ کراوە؟؟!!
ئەوەی کە ئێستا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەرچاوە، هەمان "ئاش و کاسە"ی جارانە، کە تەنیا بە شێوازێکی دیکە لە کوردستان جێبەجێ دەکرێت و ئەو ڕێژیمە لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا لە کوردستان ئاوەدانکردنەوە ناکات مەگەر لە بەرژەوەندیی ئەمنییەتی خۆیدا بێت.

لەو پیوەندییەدا و بۆ ڕوونتر کردن و تاوتوێی زیاتری ئەم مژارە، سەرنجتان بۆ وتووێژێکی تایبەتی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ بەڕیز شاهۆ حوسێنی چالاکی سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان و خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵا لە زانستە سیاسییەکاندا ڕادەکێشین:

شاهۆ حوسێنی: لەپاش حزووری بەربڵاوی پێشمەرگە، ئەگەری هەڵگیرسانەوەی خەباتێکی بەربڵاوی چەکداری بۆتە پەرۆشیی بەرپرسان و ناوەندە ئەمنییەتییەکان.

کوردستان: هاتنی ڕۆحانی لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیم لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدایە، باس لەوە کراوە کە ئەم سەفەرە بۆ پڕۆژەی "خزمەتگوزاری، بەرهەمهێنان و ئابوور"ییە و بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پارێزگای سنە یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکانه؟ ڕای ئێوە لەم بارەیەوە چیه؟

شاهۆ حوسێنی: بێگومان ئەو سەفەرە کورتە یەک ڕۆژەیە تەنیا و تەنیا بۆ کردنەوەی هێندیک پرۆژەیە کە ئەگەر لۆژیکیانە لێکی بدەیەوە هیچ زەروورەتێکی نییە سەرۆک‌کۆمار بێت و بیانکاتەوە. دەشکرێ چەند بەرپرسیکی پارێزگای کوردستان بیانکەنەوە، بەڵام نزیک بوون لەبەرەبەری هەڵبژاردن وای کردوە کە کردنەوەی گەڵاڵەکان جۆرێک پێشبینی بکرێ کە نزیک بێت لە هەڵبژاردن و هەرەوەهاش سەرۆک‌کۆمار بێت و بیانکاتەوە. بۆیە من ئەو سەفەرە زۆرتر بە سەفەرێکی تەبلیغاتی بۆ هەڵبژاردن دەزانم.

ئەگینا شرۆڤەیەکی سادە و چاوخشاندنێک بە ڕێژەی بێکاری و کوژرانی ڕۆژانەی کۆڵبەران کە لەبەر بێکاری، بێ‌داهاتی و نەداری ڕوویان لەو کارە سەختە کردوە، دەیسەلمێنێ کە کوردستان وەک پارێزگا و کورد وەک شارۆمەندێکی دەرجە چەند، بەتەواوی پەراوێز خراوە.

کوردستان: ڕۆحانی دووهەم جارە کە لە ماوەیەکی کورتدا "ئەمسال و ساڵی ڕابردوو" سەفەری بۆ پارێزگای سنه کرد، بەپێی ڕابردووی بەرپرسیارەتی باڵای ئەمنییەتی و سیاسیی ئەم کەسە و خەباتی ئیستای ڕۆژهەڵات، سەفەری ناوبراو لە چ بوارێکدا زیاتر خۆ دەبینێتەوە؟

شاهۆ حوسێنی: بێگومان کوردستان لەپاش حزووری بەربڵاوی پێشمەرگە و ئەگەری هەڵگیرسانەوەی خەباتێکی بەربڵاوی چەکداری بۆتە پەرۆشیی بەرپرسان و ناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەتایبەتی بۆ حەسەنی ڕۆحانی کە لەگەڵ بناژۆخوازەکان لە ڕکابەریدایە و کوردستان وەک پێگەی سوونەتیی دژە بناژۆخوازی چاوی لێ‌دەکرێ. بۆ حەسەن ڕۆحانی گرینگە کە متمانەی خەڵکی کورد لەدەست نەدات و دەنگەکانی ئەو پارێزگایە دەیسان بۆخۆی مسۆگەر بکاتەوە.

کوردستان: ڕۆحانی لە سەفەری پێشووی خۆیدا داوای کردبوو ئەمنییەت و یەکگرتوویی لەو پارێزگایەدا بپارێزن، ئایا بە ناو خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە هەوڵەکانی میلیتاریزەکردنی ئەو پارێزگایە نین؟

شاهۆ حوسێنی: چەند تایبەتمەندی وەهای کردووە کە کوردستان هەمیشە نسێی ڕوانگە و کردەوەی ئەمنییەتیی بەرپرسانی حکوومیی بەسەرەوە بێت.

ئەلف) کورد وەک کەمینەیەکی تێکۆشەر و قەیرانساز بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بەدرێژایی مێژوو.

ب) هاوسنوور بوونی کوردستان لەگەڵ پارچەیەکی تری دابڕاوی کوردستان کە بەدرێژایی مێژوو ڕێگا و ناوەندێکی گەیشتنی بیر و هزری تازە و مۆدێڕن لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات بووە.

پ) جیاوازیی ئایینی دانیشتوانی کوردستان لەگەڵ ئایینی فەرمیی دەسەڵات و زۆرینەی ئێران بەگشتی.

بۆیە میلیتاریزە کردن و ئەمنییەتی کردنی کوردستان ڕەوتیکی بەردەوامی دەسەڵات بووە.

کوردستان: کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و لە دۆخی ئیستادا شوێنێکی نائەمن بۆ ڕێژیم بووە، بەرپرسانی نیزامی بەردەوام باسیان لە پتەوکردنی سنوورەکان کردووە، پێتان وایە ناوەرۆکی سەفەری ڕۆحانی ئەم بوارەوەش دەگرێتەوە؟

شاهۆ حوسێنی: دیارە هەروەک پێشتر ئاماژەم پێ‌کرد، ئەو سەفەرە سەفەرێکی کورتی یەکڕۆژەیە و ڕۆحانی تەنیا پێ‌ڕادەگات کە چەند گەڵاڵەیەک بکاتەوە، بۆیە من کەمتر بەسەفەرێکی ئیداری وەک سەفەرەکانی پێشووتری دەبنیم و پێموایە سەفەرێکی تەبلیغاتییە.

کوردستان: ناوبراو باسی لە هێلی ئاسنین بۆ دەریای "مەدیتەرانە" کردبوو کە بە عێراق و سووریدا تێپەڕ دەبێت. بەپێی بارودۆخی ئابووریی ئێران و دەستێوەردانەکانی ئەم ڕێژیمە لە وڵاتانی دراوسێ، ئەم قسەیە زیاتر چی لە خۆ دەگرێت؟

شاهۆ حوسێنی: من پێموایە ئەو گەڵاڵەیە کە باسی لێوەدەکرێ بریارە لە باشووری کوردستان ڕا بەرەو سوووریه و زەریای مەدیتەرانە بروات، لەوە ناچێت کە گەڵاڵەیەکی تۆکمە و کاربۆکراو بێت، من زۆرتر وەک دروشمێکی پێشوەختی هەڵبژاردنی ڕۆحانی دەیبنم، چوونکە ئەو ناوچەیە یەک لەقەیراناویترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و بە هیچ شێوەیەک هیچ دەسەڵاتێک سەرمایەگوزاری ئاوا ستراتژیکی لەسەر ناکات و ئێران تەنیا و تەنیا تێیدا خەریکی ئاژاوە نانەوە دەبێت و بۆ سەرقاڵ کردنی کورد و هێزی کوردی بۆ نەگەیشتن بەئامانج و دوور بوونەوە لە ئاسۆیەکی ڕوون.

کوردستان: به گشتی ڕای خۆتان لە سەر ئەم سەفەرەی ڕۆحانی بۆ خوێنەرانمان باس بکەن؟

شاهۆ حوسێنی: دیارە ئەو سەفەرە بۆ مسۆگەر کردنەوەی سەرلەنوێی دەنگی کورد و پارێزگای کوردستان بۆ حەسەن ڕۆحانیە، ئەگینا من پێموانیە کە ئەو گەڵاڵانەی ڕۆژی شەممە بڕیارە لە کوردستان لە لایەن حەسەن ڕۆحانییەوە بکرێنەوە، هیچ شتیک لە سیمای پەراوێزخراوی ئەو پارێزگایە و بەگشتی کوردستان بگۆڕن، کوردستان پێویستی بە خزمەت و گەڵاڵەی زۆر ستراتژیک و گەورە هەیە کە لانیکەم بتوانێ بڕێک لەو هەڵاواردنانەی زیاتر لە سێ دەیەیی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە، بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی کە دراوە، بریارە ئەو گەڵاڵانە هەلی کار بۆ ٦٠٠٠ هەزار کەس دابین بکەن، کە بێگومان ئەو ئامارە زێدەڕۆیی زۆری تێدا کراوە و حەسەن ڕۆحانی بەهۆی گوشارەکانی ڕێبەری لەمەر سەرکەوتوو نەبوونی لە دابین کردنی هەلی کار، پێویستی بەو ئامارانە هەیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.