کوردستان میدیا: کاوه ئاهەنگەری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بڵژیک لە دیبەیتێکی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپادا بەشداری کرد.
ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دیبەیتێک به بەشدارییماریۆ مۆنتی (Mario Monti)سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیا و کۆمیسیۆنێری یه‌کیەتیی ئورووپا و کۆمه‌ڵێک ئابووری‌زان و به‌رپرسانی ئورووپایی له کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئورووپا له بروکسێل به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌م دیبه‌یته‌دا ماریۆ مۆنتی ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به بودجه‌ی یه‌کیەتیی ئوروپا له ساڵه‌کانی ٢٠١٤ی زایینی تا ٢٠٢٠ی زایینی پێشکه‌ش کرد و له وتاری خۆیدا ئاماژه‌ی به ئامانجه‌کان و به‌ربه‌ست و کێشه‌کانی یه‌کیەتیی ئورووپا له‌م پێوه‌ندییه‌دا کرد.
مۆنتی له ڕاپۆرتی خۆیدا چۆنیەتی یارمه‌تی گەیاندن، یارمه‌تی به گه‌شه‌ی دێموکراسی، نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و هه‌ژاری، بژی‌و و ئاسایش باشتری وه‌ک به‌شێکی گرینگ له ئامانجه‌کانی یه‌کیەتیی ئورووپا هێنایه به‌رباس.
له درێژه‌دا ماریۆ مۆنتی ئاماژه‌ی به تێرۆریزم و گه‌شه‌ی تووندئاژۆیی وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر دێموکراسیی ئورووپا کرد.